کۆنگرەکە لە ٢٢ی حوزەیران ئەنجام درا، کۆنگرەکە کرایە دیار کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون.
لە شاری بێرگیش گلادباخ بە بەشداربوونی سەدان نوێنەر و میوان کۆنگرەکە ئەنجام درا. ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەژاک سیامەند موعینی، بەربژێری سەرۆکایەتی شارەوانی مەزنی کۆڵن هانی مۆرتەر، نوێنەری دی لینک هەینەر کۆجکەرباجکیش بەشداری کۆنگرەکە بوون.
کۆنگرەکە بە دروشمی "لەگەڵ ڕێبەرێتی ئازاد بەرەو کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ئەنجام درا.
ژمارەی ئەندام بەس نییە، ئامانج بەرزکراوەتەوە
کۆن-مەد کە ٥ فیدراسیۆن، ٤٦ ئەنجومەن، ١٦ کۆمۆن و ١٥ کۆمیتە لەخۆدەگرێت، لە ئەڵمانیا کە نزیکەی ٢ میلیۆن کوردی تێیدا دەژین، ژمارەی ئەندامانی تەنها بە ٥ هەزار و ٣٤٤ کەس سنوردارە ئەمەش بەس نییە و ئامانجی ئەوەیە کە ئەم ژمارەیە لایەنیکەم بگاتە ٣٠ هەزار کەس.
لە ئەنجامنامەی کۆنگرەکەدا گوترا: "گەلەکەمان کە لەبەر قڕکردنی جەستەیی و کەلتووری کە بەسەر نیشتمانەکەیدا سەپێنراوە، کۆچیکردوە و ناچار بووە لە دیساپۆرا بژی، لەو وڵاتانەی کە کۆچیان بۆ کردوە ڕووبەڕووی مەترسی و هەڕەشەی جددی دەبنەوە."
هەروەها لە ئەنجامنامەکەدا باس لەوەشکراوە کە دەبێت بۆ هەموو پرسەکان لەگەڵ دەوڵەتی ئەڵمانیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت و هەوڵەکان زیاتر بکرێن.
کوردی لە قوتابخانەکاندا ببێتە زمانی پەروەردە
لە بەردەوامی ئەنجامنامەکەدا هاتووە: "پرسەکانی گەلەکەمان کە لە دیساپۆرا دەژین، تەنها بە فشارەکانی وڵات سنووردار نییە. لە ژیانی ئەڵمانیادا پێویستی و پرسی جدی هەیە. دەبێت زمانی کورد لە پەروەردە تاوەکو ئیکۆنۆمی، لە هونەر تاوەکو سیاسەت زمانی کوردی قبوڵ بکرێت و لە قوتابخانەکاندا پەروەردە بە زمانی کوردی بدرێتەوە."
هاوسەرۆکانی کاتی نوێ
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە دوای ڕەخنە و پێشنیارەکانی پەیوەست بەو ڕاپۆرتانەی پێشکەشی کۆنگرە کرابوون، هەڵبژاردن بۆ سەردەمی نوێ بەڕێوەچوو. هەروەها هاوسەرۆک ڕوکن ئاکچا و کەرەم گۆک بۆ سەردەمی نوێ هەڵبژێردران و لە کۆنگرەکەدا بە کۆی دەنگ لەگەڵ گۆڕەپانەکانی چاودێری، دیسیپلین، یاسا و دیپلۆماسی لە لایەن ٢١ ئەندامەوە هەڵبژێردرا کە لە هاوسەرۆکانی فیدراسیۆنەکە پێکهاتبوون.
ئەو بڕیارانەی دران
بڕیارەکانی چوارهەمین کۆنگرەی ئاسایی ئەمانەن:
١. بەکارهێنانی مافی یاسایی و دیموکراتیک، بۆ بونیاتنانی ڕای گشتی و خەباتی هاوبەش لەگەڵ ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەدا.
٢. تێکۆشان لە بەرانبەر سیاسەتەکانی تاوانبارکردن لە لایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە؛ بە تایبەت هاوسەرۆکی پێشووی کەجەدەکە-ئە یوکسەل کۆچ، دەستبەجێی سەرجەم سیاسەتمەدارانی زیندانیکراوی کورد ئازاد بکرێن.
٣. بە بنەماگرتنی تێکۆشان بە دروشمی "لەگەڵ ڕێبەرێتی ئازاد بەرەو کۆمەڵگەی دیموکراتیک".
٤. قبوڵکردنی پرەنسیپە سەرەکییەکان لە چوار بەشی کوردستان کە کورد لەگەڵ گەل و باوەڕییەکان کە پێکەوە دەژین بە شێوەیەکی ئازاد، یەکسان و ئاشتیانە و خەبات و تێکۆشانیش بۆ ئەمە دەکات.
٥. بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و کە خۆی بە ئازادی ژنان دەسپێرێت، بە بنەما گرتنی تێکۆشان بە ڕێبازەکانی دیموکراتیک و ئاشتییانە.
٦. زیادکردنی خەباتەکان لە قوتابخانەکانی ئەڵمانیا کە منداڵانی کورد بە زمانی دایک پەروەردە بکرێن، پشتگیری ئەو خەباتانە بکرێت و دەستپێکردنی کۆرسی هەموو زاراوەکانی کوردی لە هەموو ناوەندەکانی کۆمەڵگە.
٧. بە بنەماگرتنی کەمپینی ئەندامێتی وەک چالاکی سەرەکی.
٨. بۆ پەرەپێدانی کەلتووری کوردی لەژێر چەتری هەموو بەڕێوەبەرییەکانی ئەنجوومەنەکەمان، پەرەپێدانی پڕۆژەکانی بوارەکانی سینەما، شانۆ و ئەدەب.
٩. ڕێکخستنی گەنجان لە بەرانبەر شێوازی ژیانی خراپ و بەتایبەت هاندانیان وەرزش کوردن.
١٠. هاوبەشکردنی پڕۆژە و بیرۆکە لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی و ئابووری لە ئەڵمانیا لەگەڵ دامەزراوەکان و ڕاگەیاندن بە ئامانجی بەشداریکردن لە کۆمەڵگەی ئەو وڵاتەی تێیدا دەژین.