ڕێپێوان دژی کوشتنی ژنان: کەسی تر لەدەست نادەین

ژنان لە ئامەد دژی زیادبوونی کوشتنی ژنان و سیاسەتی سزا نەدان ڕێپێوانیان کرد. لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتیان: "نابێت مافی ژیانی ژنان بکەنە قوربانی خواستی سیاسی".

لەسەر بانگەوازی پلاتفۆرمی ژنانی دیجلە ئامەد (DAKAP) و تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان ڕێپێوانیان کرد. ڕێپێوانەکە بە درووشمی "دژی کوشتنی ژنان، ڕادەپەڕین. کەسی تر لەدەست نادەین" بەڕێوەچوو. ڕێپێوانەکە لەبەردەم شارەوانی ئامەد دەستی پێ کرد و تا گۆڕەپانی شێخ سەعید بەردەوام بوو.

ژنان لە گۆڕەپانی شێخ سەعید ڕاگەیاندراویان خوێندەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کرا کوشتنی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و گوڵیزار یەڵدز (٢٩ ساڵ) کە لە سلۆپی کوژرا یادکرایەوە. گوترا: "ئەمە تەنها کوشتنێک نییە، ئەنجامی ڕاستەوخۆی کەلتووری سزانەدان و زیهنیەتی پیاوسالارە".

ئاماژە بەوە کرا کە سزانەدانی تاوانباران بوێریی دەداتە بکوژانی ژنان.

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.