ئێشکگری ئازادی؛ ١٤ ساڵ لە چالاکی بەردەوام

چالاکیی 'ئێشکگریی ئازادی' کە بە داخوازیی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠١٢ـدا لە ستراسبۆرگ دەستیپێکرد، چووە چواردەهەمین ساڵی چالاکییەکانییەوە.

چالاکی ئێشکگری ئازادیی

چالاکیی 'ئێشکگریی ئازادی' کە لە شاری ستراسبۆڕگی فەڕەنسا لە ٢٥ـ حوزەیرانی ٢٠١٢ـدا بە پێشەنگایەتیی 'دەستپێشخەری ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان' دەستپێکراوە و بێ‌وچان بەردەوام بوو، چووە چواردەهەمین ساڵی ئەنجامدانی چالاکییەکانیەوە.

ئەو ئێشکگرییەی کە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، لە گۆڕپانێکدا بەڕێوەدەچێت کە دامەزراوەکانی کۆنسەی ئەوروپا، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەوروپا و پەڕلەمانی ئەوروپای لێیە. تاوەکو ئێستا لە سەرانسەری ئەوروپا بەهەزاران کەس بەشداریی چالاکییەکەیان کردووە.

لە چالاکییەکەدا کە خواستی بنەڕەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، لەگەڵییدا فیکر و ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆ بڵاودەکرێتەوە، لەپێناو ئەوەی تێکۆشانی گەلی کورد ببینرێت و فشاری ڕای گشتی بخرێتە سەر دامەزراوە نێونەتەوەییەکان تاوەکو بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێ بکەن.

چالاکییەکە لە هەفتەیەکدا حەوت ڕۆژ بێ ناوبڕ بەردەوام دەبێت. زوڵفو بینگۆل، یەکێک لە بەڕێوبەرانی چالاکییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە چالاکییەکە بە بڕیاردارییەوە بەڕێوە دەچێت و گوتی، "ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئامانجی سەرەکیی ئێمەیە. ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی گەلی کوردە. بۆیە تاوەکو ئەو ئیرادەیە ئازاد نەبێت، گەلی کورد ئازاد نابێت."

چالاکییەکە کە گەیشتە هەفتەی ٦٨٠ـهەمینی خۆی، ئەم هەفتەیە لەلایەن ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی شاری بێرنی سویسڕاوە بەڕێوە دەچێت. چالاکیگێرانی ئەم هەفتەیە بریتین لە دلۆڤان سۆگون، مەتین مینتاش و محمد لەبلەبیجی