بەهۆی ڕووداوێکەوە لە تاقیکردنەوەکانی ئەفریقای ناوەڕاست ٢٩ خوێندکار گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە کاتی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی ئامادەیی لە بانگوی پایتەختی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، لانیکەم ٢٩خوێندکار گیانیان لەدەستدا.

ڕووداوە دڵتەزێنەکە لە کاتی تاقی کردنەوەکانی قوتابخانەی ئامادەیی لە بۆگاندا بە هۆی تەقینەوەی ترانسفورماتوری کارەباوە ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕادیوەی فەرانسا، لەکاتی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی ئامادەییدا، کە نزیکەی ٣٥٠٠ قوتابی سەرقاڵی تاقیکردنەوەکەیان بوون، ترانسفورماتوری کارەبای قوتابخانەکە بە هۆکاری کێشەی تەکنیکیەوە لەکارکەوت و لەکاتی دەستێوەردانی کارمەندانی کارەبا، ترانسفورماتورەکە تەقیوەتەوە. دوکەڵی زۆر و دەنگی تەقینەوەکە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لە نێو خوێندکارەکان.

وەزیری پەروەردەی ئەفریقای ناوەڕاست، لەوە بارەوە ڕایگەیاند، بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێەکی زۆر لە نێوان خوێندکاراندا، ژمارەیەکی زۆریان کەوتوونەتە ژێرپێ یەکتر و برینداربوون و بەشێکیان گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتى تەندروستى ڕایگەیاند، لانی کەم بەهۆی ڕووداوەکەوە ٢٩ خوێندکار گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها زۆرێک لە خوێندکارە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. هێزە ئەمنییەکانیش ڕێوشوێنی پێویستیان گرتوتەبەر. هەروها وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، بۆ ڕوونکردنەوەی ڕووداوەکە بە پەلە هەنگاو دەنێن.