بە دیمەن

بەسێ هۆزات: دەتوانین وابکەین نەهێڵین پرۆسەکە ببێتە ئامرازێک بەدەست دەسەڵاتەوە

هاوسەرۆکی گشتی کەجەکە بەسێ هۆزات گوتی: "گەر ئۆپۆزسیۆن، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەبەرن، ئەوکاتە دەتوانین وابکەین نەهێڵین پرۆسەکە ببێتە ئامرازێک بەدەست دەسەڵاتەوە."

بەسێ هۆزات

هاسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات لە مەدیا خەبەر تیڤییەوە هەڵسەنگاندی بۆ بابەتەکانی؛ ڕاپۆرتی سیاسی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و دەستوەردانی هێزە هەژموونگەراکان لە دەوڵەت-نەتەوە، هێرشەکانی سەر ئۆپۆزسیۆن، قڕکردنی سروشت و کۆمەڵگە کرد.

سەرەتای هەڵسەنگاندنەکە بەم شێوەیەیە:

"بەڵگەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە بڵاوکرانەوە. یەكێک لە بەڵگەکان ڕاپۆرتی سیاسی ڕێبەر ئاپۆ بوو. دواتر دیدگاکان بڵاوکرایەوە و گفتوگۆی زۆری لەسەر کراوە و بەردەوامیشە. پەیوەست بە هەندێک بابەتی دیدگاکەوە هێرشکرایە سەر ڕێبەر ئاپۆ. پەیوەست بەم بابەتگەلەوە دەتانەوێ چی بڵێن؟

مانیفیستۆ، ڕاپۆرتی سیاسەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە پێشکەشی کۆنگرەی کرد زۆر گرنگ بوو. سەرنجڕاکێشانە چەندین حەقیقەتی مێژوویی خستەڕوو و لەگەڵییدا هەڵسەنگاندنی بۆ کرد و بەگوێری حەقیقەتی مێژوویی سەرلەنوێ نوسییەوە. هەڵسەنگاندنەکانی بەم شێوەیە بووە مانیفیستۆیەک. بێگومان گفتوگۆی زۆری بە دوای خۆییداهێنا. هەندێک لەو گفتوگۆیانەمان پێدەگاتەوە، بێگومان بە داتای گفتوگۆکان نازانین. ڕەخنە هەیە. لە ئاست هەڵسەنگاندن و فیکرەکانی ڕێبەرێتی هەندێک هەڵسەنگاندی بێ ئەخلاق، نادادپەروەر، بێویژدانی لە ئاستی هێرشکردندا هەبوون. هەموو ئەمانە بە توندی رەخنە دەکەین، بە ڕاستییان نازانین. لەو باوەڕەداین هەندێک لەوانە مەبەست و نیازێکی خراپە. ئەوەندی گەڕاوەتەوە بۆمان بەشێک لەوانەی ئەم ڕەخنانە دەکەن ڕڤیو، خاینەکان، ئەوانەن کە تەمەنیان بە نۆکەری بەسەر بردووە، ئەوانەن دووژمنایەتی گەلەکەی خۆیانیان کردووە. ڕوونە هەموو ئەوانەش هەر رەخنە نین. بەڵکو ڕەشکردن و ناوزڕاندنن و بۆ شاردنەوەی پیسییەکانی خۆیان و تۆمارە خراپەکەیانە. هیچ پەیوەندییەکی بە ڕەخنە و گفتوگۆی بونیادنەرانەوە نییە. ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕاپۆرتە سیاسییەکەیدا دەیکات هەڵسەنگاندنی بابەتگەلێکە لە سەردەمی کۆمینەوە تا ئێستا، ساڵ بە ساڵ وردبووەتەوە لەسەری هەڵسەنگاندیان بۆ دەکات.

هەڵسەنگاندێک نییە نوێ بێت، بە تایبەت لە مانیفیستۆی شارستانێتی دیموکراتیکدا، لە بەرگرینامەی بەرگی پێنجەمدا ڕێبەر ئاپۆ لەسەر پەیوەست بە عەلەوێتی، مێژووی کوردان، مارکسیزم، مێژووی ژن هەڵسەنگاندی زۆر قوڵ و ورد هەیە کە لە هەڵسەنگاندنەکانی ئێستاش وردترە. پەیوەست بە مێژوو و حەقیقەتی ژن بەم شێوەیە. لەسەر مێژووی گەلی کورد، لەسەر کوردان، لەسەر مێژووی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، لەسەر مێژووی پەرەسەندی مرۆڤایەتی بەم شێوەیە. دەربارەی مێژووی گەردوونیش هەڵسەنگاندنی سەرنج ڕاکێشی هەیە. ڕێبەر ئاپۆ بە ڕوانگەیەکی پڕی دیالێکتیکی مێژوو هەڵدەسەنگێنێت، شێوەی بەکارهێنانی دیالێکیتی مەترسییەکی ڕەق، میتافیزیک نییە، بێگومان هەموو ئەمانە ڕەت دەکاتەوە، لە سەردەمی خۆییدا هەموو ئەمانە هاوکارییان لە مێژووی مرۆڤایەتی و گەلانی کردووە. بەڵام بە ڕوانگەیەکی دیالێکتیکی گەورە و بەرفراوانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ مێژووی مرۆڤایەتی ، مێژووی گەلی کورد، مێژووی گەلان، مێژووی ژنان کردووە. من ئێستا بە ناسنامەی ژن، کورد، سۆسیالیست و عەلەوییەوە قسەکەم؛ کاتێک بەم ناسنامانەمەوە مانیفیستۆکە دەخوێنمەوە هێز و وزەیەکی ناوازە وەرەگرم و جۆشم تێدا دەگەڕێ. بۆیە دەربارەی هەڵسەنگاندنی پەیوەست بەم ناسنامانەوە هیچ هەڵە خوێندنەوەیەک نابینم و لە باوەڕەشدام بۆ هەموو هەڤاڵانی دیکەمیش هەمان شتە، بێگومان رەنگە لەم نێوەندەیشدا هەندێک ڕەخنە و هەڵسەنگاندن هەبێت."

بەسێ هۆزات: هەڵسەنگاندنی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر عەلەوییەکان درووستە

دەربارەی هەڵسەنگاندنی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر عەلەوییەکان و مێژوویی عەلەوێتیی، بەسێ هۆزات ئەمەی گوت: "بۆچوون و تێبینییە نوێیەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە ناچاری کاتێک تەحەدای تێگەیشتنە ڕەق و جێهڵدراوەکان دەکەن، جەنجاڵی دروست دەکەن. ڕەنگە ببێتە هۆی ناڕازایبوونی هەندێک لایەن، لەبەرئەوەی هەندێک شتی جێهێڵدراو خراپ و توڕە دەبێت. چونکە باوەڕی وایە، خاوەنداری لە باوەڕی کردووە، وەک ئاینی لێکردووە، ئەو کەسانەی باوەڕیان بە شتێکە بۆخۆیان وەک ئاینیان لێکردووە، باوەڕییەکان لە بەرانبەر فکر و بۆچوونە نوێیەکان دەهەژێن. دەبێتە هۆکاری ئاوەژۆکردن، لەمەش تێدەگەین. ساڵانێکە لەم پرۆسەی گۆڕین و گۆڕانکارییەدا دەژین. تێیدا ژیاوین بۆیە مرۆڤ لێی تێدەگات. ڕەنگە ئەو ڕەخنانەی دەگیرێن بە هۆکاری ئەو هەژاندنە بێت کە بەر ئەوشتانە کەوتووە کە جێ باوەڕیان بووە. لەمەش تێدەگەین. ئەمانە بە سەنگین وەرەگرین و مانادارن. هەموو ئەمانەش خزمەتی پێشکەوتن دەکەن. خزمەت بە تێگەشتنێکی پتەو و تێکۆشان دەکات. هەموو ئەمانە سەنگینن، بەڵام بە دیاریکراوی ئەو خاڵەی ڕەخنەی دەکەم، ئەو ڕەشکردن و ڕەتکردنەوەیە کە هەندێک لایەنی ڕەڤۆک، خاین و نۆکەر گرتوویانەتەبەر، کە بۆ شاردنەوەی ڕاستی خۆیان دەیکەن و وەک هێرش دەرێبڕن. هەموو ئەمانە بە توندی ڕەخنە دەکەم. با بەخۆیاندا بچنەوە و ڕاستی خۆیان ببینن. بە دڵنیاییەوە هەڵسەنگاندنی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر عەلەوییەکان درووست و ڕاستە. بە تایبەت ئەو هەڵسەنگاندنەی کە ڕێبەرێتی لەسەر عەلەوییەکانی دەکات، هەڵسەنگاندنە بۆ عەلەوییە کوردەکان. باوەڕی کوردی عەلەوی باوەڕی ڕێگەی حەقە. بنەڕەتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زەردەشتی. بنەڕەتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەرماوەکانی کۆمەڵی نیلۆتیک و سروشتی. عەلەوێتی کورد، یانی باوەڕی ڕێگەی حەق باوەڕی سروشتییە، باوەڕێکی ئیکۆلۆژییە، کاریگەرییە زیندووەکانی زۆر زۆرن.

بە قوڵی تێیدا ژیاوین. دەروبەرەکەمان تێیدا بوون، بنەماڵەکەمان تێیدا پەروەردە بوون و بازنەیەکی لەو شێوەیە بوو کە بە بەهێزییەوە باوەڕی عەلەویی تێدا بوو. زۆر بە ڕاشکاوی دەتوانم ئەمە بڵێم؛ لە لایەن ئیتحاد تەرەقییەوە عەلەوێتییەکی ناڕاست نووسرایەوە، بە تایبەت لە ١٠٠ بۆ ١٥٠ ساڵەدا بە تایبەت کار لەسەر ئەوەکراوە عەلەوێتی کورد بتوێندرێتەوە. هەوڵیانداوە بیانکەن بە تورک. ئەم هەڵسەنگاندنە زۆر درووستە. بێگومان بەم شێوەیە. هەر لە منداڵیمەوە ئەمە دەزانم؛ دایک و باوکم لە بیسەتەکانی سەدەی ڕابرددوودا لە دایکبوون. باوکم لەکاتی کۆمەڵکووژی دێرسیمدا ژیانی هاوژینی پێکەوەنا، سێ منداڵ و هاوژینێکی هەیە. باپیرەم لە کۆمەڵکووژی دێرسیمدا کوژرا. پێش کۆمەڵکووژییەکان چاندی عەلەوێتی زۆر بەهێز بوو، لە ئاستەدا نەتواندرابوویەوە. بەو کولتوورەوە گەورەبووین. بە چاندی عەلەوێتی و کوردییەوە گەورە بووین. بۆیە زۆر بە ئاسانی دەتوانم بێژم؛ لە پیرەمێردەکانی دێرسیم بپرسن، سەرەتا ئێژن 'من کوردمانجم، کورمانجم، ئێژێت کورمانجی زمانمە'."

پەیوەست بە پرۆسەکە

بەسێ هۆزات دەربارەی پرۆسەکە ئەمەی گوت: "پێناسەکردنی ئەم پڕۆسە وەک "پڕۆسەی بێ تیرۆر" کە لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە دەکرێت، زۆر هەڵەیە. بە شێوەیەکی ئاشکرا ئاماژە بەوە دەکەین: ئەم گوزارشت و پێناسەیە ڕەتدەکەینەوە. دەبێت ئەم پێناسەیە لە ڕۆژەڤ دووربخرێتەوە. ناوی ئەم پڕۆسەیە ڕوونە: پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کرد. ئەم بانگەوازە بە هاوکاری شاندێکی دەوڵەت و ڕێکەوتنی هاوبەش پەرەی پێدرا. هەربۆیە دەوڵەت خۆشی لە ناو ئەم پڕۆسەیە وەک پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پەسندی دەکات. لە دۆخێکی وەهادا پێویستە پێناسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" لاببرێت و لە ڕۆژەڤ دووبخرێتەوە. گەر نا گفتوگۆی ڕاست پەرەناسێنێت و پێشکەوتنی ڕاست لە پڕۆسەکەدا بە دی نایەت. سەرەتا ئەمە دەردەبڕم.

بابەتی دووەم، لەگەڵ شەڕی ئیسرائیل و ئێراندا زیاتر بەها و گرنگی ئەم پڕۆسەیە دەرکەوت. لە ئێستادا هەرێمەکە لە دۆزەخێکی گەورەدایە. هەموو دەڤەرێک وردە وردە دەسوتێت. ئێستا لەگەڵ ئێراندا نۆرەی تورکیا هاتووە. ئەم تاوتوێیانە بێگومان ڕاستن. لە غەززە، لوبنان، سووریا و ئێستاش ئێران شەڕ ئەنجام دەدرێت، ئێدی نۆرەی تورکیا هاتووە. هەرێمەکە سەرلەنوێ دیزایندەکرێتەوە. ئەم پڕۆسەیەکە پەیوەستە بە دیزاینکرندەوەی هەرێمەکە. لەبەر ئەمەش دەبێت گفتوگۆی تەندروست بکەین. پێویستە دەوڵەت و حکومەت لەم بابەتەدا هەنگاوی ڕوون بنێن. وەک تەڤگەر، ئەو هەنگاوانەی دەبوو لە لایەن ئێمە بنرێت، نامان.

بە هەرحاڵ هەنگاومان ناوە. بە شێوەیەکی ئەرێنی لە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ نزیک بووینەوە. لە ١ی ئادار ئاگربەستمان ڕاگەیاند. دوای ئەوە لە ٥ی ئایار کۆنگرەی ١٢ی پەکەکەمان بەست. لە کۆنگرەدا پەکەکە بڕیاری کۆتایی هێنان بەوکارانەی دا کە بەناوییەوە ئەنجام دەدرێن. بڕیارماندا کۆتایی بە شەڕی چەکداری بهێنین. ئێستا کۆتاییمان بە شەڕی چەکداری لە بەرانبەر تورکیا هێناوە. لە دژی تورکیا شەڕی چەکداری بەڕێوەنابەین.

دەبێت تورکیا، دەوڵەتی تورکیا لە بەرانبەر ئەمەدا هەنگاو بنێت. لە بەرانبەر هێزێک کە لە دژی تورکیا شەڕی چەکداری بەڕێوەنابات، چی دەکرێت؟ تورکیا چۆن وەڵامی ئەم پرۆسەیە دەداتەوە؟ دەبێت هەنگاو بنێت. ئەم هێزە ئێستا دەڵێت: 'ئیدی لە دژی تورکیا تێکۆشانی چەکداری ئەنجام نادەم. چەک بەکارناهێنم. دەمەوێت هەبم و سیاسەت بکەم. دەمەوێت سیاسەتی دیموکراتیک بەڕێوەببەم'.

ئەوکات تورکیا دان بە مافە سیاسییە دیموکراتیکەکانی ئەم گەلەدا دەنێت. بۆ ئەمەش ئامادەکاری یاسایی و دەستوری بنەڕەتیمان بۆ دەکات. دەبێت گۆڕەپانی سیاسی بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەوکەسانەی چەک لە دژی تورکیا بەکاردەهێنن بچن و لە تورکیا سیاسەت بکەن. بتوانن خەباتی کۆمەڵگەیی ئەنجام بدەن.

تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێک لەسەر ئەم بابەتە نەنراوە. ئەم دۆخە بەم شێوەیە بەرەوپێش ناچێت. لە ڕاگرتنی شەڕی چەکداری زیاتر چی دەکرێت؟ ئێستا نۆرەی لایەنی بەرانبەرە هەنگاو بنێت. دەبێت موخاتب هەنگاو بنێت. تاوەکو گۆڕانکاری یاسایی نەکرێت، چۆن گەریلا لە چیاوە دابەزێت؟ چۆن دەتوانن لە دەشتەکاندا خەریکی سیاسەت بن؟ بۆ ئەوەی لە دەشتەکاندا خەریکی سیاسەتکردن بن، دەبێت هەموارکردنی یاسایی و دەستوور بکرێت بۆ کردنەوەی گۆڕەپانی سیاسی و دان بە مافی بەشداری سیاسیدا بنرێت، بۆ ئەوەی گەریلا بتوانێت چەک دابنێت و بچنە ناو سیاسەتەوە لە دەشتەکاندا. ئێستا 'دیموکراسی بە چەک' دەکرێت. دەڵێن، 'باشە کۆنگرە بەسترا' بەڵام ئەمجارە دەڵێن،  'پەکەکە دەبێت چەک دابنێت. دوای ئەوە کۆمیسیۆنێک پێکدەهێنین. کۆمیسیۆنەکە دەست بە کارکردن دەکات'. ئەمە مانای چییە؟ ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە ئەوان هیچ نیازێکی جدییان نییە، هیچ زیهنیەتێکیان بۆ چارەسەری و سیاسەت نییە.

دەسەڵاتداری بەڕاستی چارەسەری بوێت، ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی پەکەکە دەستبەرداری شەڕی چەکداری بوو، هەنگاوی دەنا. لە ڕۆژی دووەمدا کۆمیسیۆنێکی دروست دەکرد، پەرلەمانی کۆدەکردەوە و گفتوگۆی دەستپێدەکرد. یاسای پێویستی دەردەکرد، ڕێسای یاسایی تایبەتی بۆ پەکەکە دروست دەکرد. مافی سیاسیی پێدەبەخشی و گەرەنتی دەستووری بۆ دابین دەکرد. بەم شێوەیە گەریلا چەکەکانیان دادەنا و دەچوونە شار و بەشداری سیاسەتی یاسایی دەبوون. دەوڵەتێکی جدی، دەوڵەتێکی خاوەن نیازێکی باش، دەوڵەتێکی خاوەن زیهنیەتی چارەسەری پرس، ئەم کارەی دەکرد.

چەنێک بەسەر ١٢ ئایاریدا تێپەڕیوە؟ ئێستا مانگی حوزەیرانە، کۆتایی مانگی حوزەیران؛ هێشتا هیچ نییە. ئەمەش قبوڵ ناکرێت. دوێنێ، پێرێ لە ئەستەنبوڵ کۆنفرانسێک هەبوو: کۆنفرانسی 'کردنەوەی ڕێگەی ئاشتی'، بەڕاستی کۆنفرانسێکی زۆر گرنگ بوو. تاوەوکو ئاستێک چاوم لێکرد. کەسانی زۆر هێژا بەشداریان کرد، گفتوگۆی گرنگ کرا. ڕەنگە ژمارەکە کەم بێت، بەڵام ئاستیان باش بوو.

سەرۆکی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان هەموویان پەیامیان بۆ کۆنفرانسەکە نارد. هەڵسەنگاندنەکان زۆر جدی بوون. بەبێ چارەسەری پرسی کورد تورکیایەکی دیموکراتیک نابێت. بۆ دیموکراتیزەبوونی تورکیا دەبێت پرسی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتیک چارەسەر بکرێت. دەبێت دان بە شوناسی کورددا بنرێت. پێویستە ناسنامەی کورد لە ڕێگەی دەستوورەوە مسۆگەر بکرێت. هەبوون، شوناس، گۆڕەپانی سیاسی، گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک دەبێت تاوەکو کۆتایی بناسرێت. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت بەدی بهێنرێت. ڕێبەر ئاپۆ دەبێت بتوانێت سیاسەت بکات. دەبێت پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەڕێوەببات. لەو باسانەشدا ئەمە هەبوو. لە ڕاستیدا پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دەبێت بە هێزتر خاوەندارێتی لە ئەم پرۆسەیە بکات، بە شێوەیەکی بەهێز و چالاک بەشداری پرۆسەکە بکات.

ئەگەر کۆمەڵگە بە بەهێزی خاوەندارێتی لەم پڕۆسەیە بکات، ئۆپۆزسیۆن، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ژنان، گەنجان، عەلەوی، هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە بەهێزی خاوەندارێتی لێ بکەن، تێکۆشانێکی بەهێز بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت، ئۆپۆزسیۆنیش بە تەواوی خاوەندارێتی لێ بکات و بەشداری ئەم پرۆسەیە بکات، بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا سیاسەتێکی بەهێز دەستنیشان دەکات، هەنگاوی جیاواز لەو بارەوە بنێت، ئەوکات دەتوانین ڕێگری لەوە بکەین کە ئەم پرۆسەیە نەبێت بە ئامرازێک لە دەستی دەسەڵات. ئەگەر ئەمە دەسەڵات جێبهێڵرێت، ئەم دەسەڵاتە ئەم پرۆسەیە وەک ئامرازێک بەکاردەهێنێت و بەم شێوەیە بەڕێوەی دەبات و هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت. هەربۆیە دەبێت هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئۆپۆزسیۆن بە بەهێزی خاوەندارێتی لەم پرۆسەیە بکەن و لەم بابەتدا ڕۆژەڤێک بئافرێنن، پڕۆژە لەسەر پرسی چارەسەری پراکتیک بخەنەڕوو، و پرۆسەی گفتوگۆ و پراکتیکی ئەنجام بدەن.

لە ئێستادا هێشتا هیچ هەنگاوێکی ڕوون نەنراوە. ناتوانین بڵێین بە تەواوی وەستاوە، بەڵام ناتوانین بڵێین لەسەر ڕێگەی خۆیشدا بەڕێوەدەچێت. پڕۆسەیەکی وەها هەیە کە بە لاوازی، تێکۆشان، هەوڵی بازنە دیموکراتیکەکان، کورد، بە تایبەتی تەڤگەری ئازادی ئەنجام دەدرێت. بەتایبەتی بە ڕەنج و هەوڵ مەزنەکانی ڕێبەر ئاپۆ پڕۆسە هەیە.

لە ئێستادا نزیکایەتی دەسەڵاتداری بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا نییە. دەڵێت 'پەکەکە چەک دادەنێت، تەسلیم دەبێت'. بەم نزیکایەتییە پەکەکە نە چەک دادەنێت و نە تەسلیم دەبێت. ئەم ڕۆژەڤانە بە توندی ڕەخنە دەکەین، ڕەتی دەکەینەوە. ئەم دەسەڵاتە دەبێت جدی بێت.

ئێستا هەرێمەکە بووە بە دۆزەخ. پرشی ئەم ئاگرە بەر تورکیاش دەکەوێت. تاکە ڕێگەیەک بۆ ئەوەی تورکیا خۆی لەمە ڕزگار بکات، ئەوەیە لەگەڵ کورد هاوپەیمانی و پەیوەندییەکی ستراتیژی دانێت. چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە، دیموکراتیزەکردنی تورکیایە. قبوڵکردنی هەموو بازنەکانە لە تورکیا لەسەر بنەمای مافی هاووڵاتیبوونی ئازاد. لە حاڵەتی پێچەوانەدا کارەساتێکی گەورە چاوەڕێی تورکیا دەکات.

لە بەردەمییدا هەڵسەنگاندنەکانییدا بەسێ هۆزات ئەمەی گوت: " بەهەمان شێوە، لە بواری چینایەتیدا. بەڵێ ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە مارکسیزم گەلێک هەڵسەنگاندنی سەرنجڕاکێش دەکات. ڕێبەرێتی مایەپووچبوونی سۆسیالیزمی بونیاتنراویش بە وردی بەم شێوەیە هەڵدەسەنگێنێت. دەڵێت، 'هەڵسەنگاندنی هەموو کێشەکان لەسەر بنەمای چینایەتی، سۆسیالیزمی بەرەو مایەپووچی برد'. بەڕاستی وایە. مەگەر مێژووی مرۆڤایەتی بە چینایەتی دەستیپێکرد؟ یەکەم ناکۆکیی مێژوو ناکۆکیی نێوان ژن و پیاوە. ئەمە ڕاستییەکە. یەکەم کۆمەڵایەتیبوون بریتییە لە کۆمەڵایەتییبوونی دەوروبەری ژن، کۆمون، کڵان. پاشان پیاو لەبەرامبەر ژن خۆی بەڕێکخستنکرد، دەستیان بەسەر هەموو بەهاکانی چوارچێوەی کۆمەڵایەتیبوونی ژندا گرت، باڵادەستییان لەسەر کۆمەڵایەتیبوونی ژن دروستکرد و بەم شێوەیە یەکەمین ناکۆکیی مێژوویی سەریهەڵدا. بەمشێوەیە چینایەتی دروستبوو، چینایەتییەکان دروستبوون. ڕێبەرێتی کاتێک باسی ئەمە دەکات، ناکۆکییەکان ڕەتناکاتەوە.

نکۆڵی لێناکات. بەپێچەوانەوە ڕێبەرێتی هەمیشە بەگوێرەی مێژوو ڕاستی و پێشکەوتنی ئەم بابەتە دەخاتە ڕوو و هەڵیدەسەنگێنێت. هەمیشە برەوی بە تێکۆشانی چینایەتیش داوە. بەڵام ئەوەی گرنگە، تێکۆشان و ناکۆکیی لەنێوان کۆمون و دەوڵەتدا واتا لەنێوان ئەو کۆمەڵایەتیبوونەی لەلایەن ژنەوە بونیاتنراوە و ئەو سیستەمە دەسەلاتدار-دەوڵەتەی لەلایەن هزری باڵادەستی پیاوەوە ئافرێنراوە دروستبووە. ڕێبەرێتی تێکۆشانی مێژوویی دەگێڕێتەوە بۆ ئەمە و بێگومان ئەوەش ڕاستە.

ڕێبەر ئاپۆش ئاماژە بەوە دەکات، لەڕاستیدا مارکسیش لە کۆتاییەکاندا لەسەر ئەم بنەمایا لێکۆڵینەوەکەی پێشدەکەوێت، هەڵسەنگاندنەکانی دروستبوون. لەسەر کۆمونی پاریس نوسیویەتی و گفتوگۆی کردووە. کەوتۆتە بەراوردکردنی هەندێک شت بەڵام نە تەمەن، نە داتا و نە ڕاستیی ئەو سەردەمە دەفەتیان بەمە نەداوە.

بەم مانایە ڕێبەر ئاپۆش ئاماژە بەوە دەکات کە بەشدارییەکانی مارکس، لینین و ئەنگڵس بۆ مرۆڤایەتی بەڕاستی بەهای زۆریان هەیە و باوەڕی وایە کە لەسەر بنەمای ئەو سەرنج و تێڕوانینانە تێکۆشانێکی بەهێزی کۆمەڵایەتی دروستبووە، کە گەلان، ژنان و مرۆڤایەتی بەشێوەیەکی فراوان تێکۆشاون و لەئەنجامدا بەهای زۆر گرنگ بەدەستهاتوون. ئەو بابەتەی ڕێبەرێتی ڕەخنەی لێدەگرێت ئەوە نییە. لەبەرئەوە، پێویستە بەتایبەتی پێنج بەرگەکەی خەباتی ڕێبەرێتیی و مانیفێستۆ لەلایەن ئەو لایەنانەوە بخوێنرێتەوە و هەڵسەنگاندنی بەرفراوان لەسەر پارێزنامەکان بکرێن. ئەمە وادەکات کە ئەنجامی ڕاستتر و تەندروستتر بەدەستبێت.

هەروەها لەم پڕۆسەیەی دواییدا، هەندێک پەیامی چاوپێکەوتنەکان بوونەتە ڕۆژەڤ. دەوترێت کە قسەی لەسەر دەکرێت. ئاماژە بەوە دەکرێت لەسەر جولەکەکان گفتوگۆی بەرفراوان دەکرێت. ڕێبەرێتی لە مانیفێستۆی شارستانیەتی دیموکراتیک و پارێزنامەکانی تریدا لەسەر جوو هەڵسەنگاندنی زۆر گرنگ دەکات. هەڵسەنگاندنەکانی ئێستاش، بەدەر نین لەوە.

من پێشنیار دەکەم کە ئەو لایەنانەی تێنەگەیشتوون، بە مشتومڕی ناحەق و جۆراوجۆرەوە هەڵسەنگاندن دەکەن، با دوبارە پارێزنامەکانی ڕێبەرێتی بخوێننەوە. با بخوێننەوە. هەڵبەتە بەدرێژایی مێژوو پەیوەندیی جووەکان لە هەمبەر گەلی کورد گەلێک پێشکەوتووە. ئەوان هەمیشە گرنگیان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کورد داوە. تەنانەت هەندێک لە سەرچاوە جووەکان دەڵێن کە قەومێکی شاراوەیان هەیە و ئەو قەومەش کورد-جوون. لە مێژوودا باسی ئەمە دەکرێت. مەگەر هەرگیز کوردی جوومان نییە؟ بێگومان هەمانە.  بەتایبەتی لە موسڵ، باشوور و جۆلەمێرگ دەژین. وەک زۆرێک لە گەلانی تر، لەناو کوردیشدا کۆمەڵگەی جووان هەبووە. بەتایبەتی لە تێکۆشان دژی دیکتاتۆریی سەدامدا لە باشووری کوردستان جووەکان بۆ پڕۆسەی فدراسیۆن پشتگیرییەکی گەورەی کوردیان کرد. ئەم ڕاستییە ئێمە نایڵێین، مێژوو دەینوسێت. ڕاستییەکان ئەمانەن.

کورد لە ناوچەکە هێزێکی ستراتیژین. هەر هێزێک پەیوەندی لەگەڵ کورد بەهێز بکات، ڕێکەوتن بکات و پەیوەندیدار بێت، ئەوە دەتوانێت لە ناوچەکە باڵادەست بێت. لەلایەن هێزی سەرەکی و ستراتیژیی ناوچەکەوە، پەیوەندیە ستراتیژی و هاوپەیمانییەکان کە لەگەڵ کورد بونیاتنراون ڕۆڵێکی کاریگەریان هەیە. لە ئێستادا هەمووان ئەم ڕاستییە دەبینن. تورکیاش لەبارەی ئەم ڕاستییەوە گفتوگۆ دەکات. مەگەر هەرگیز گفتوگۆ ناکات؟ گفتوگۆ دەکات. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم پڕۆسەیە ئەم گفتوگۆیانەن. لایەنێکی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکیش ئەمەیە. لەسەر ئەمە ئیسرائیل، عەرەب و فارسیش لە گفتوگۆ بەردەوامن.

پەیوەندیی کورد و فارسیش کۆن و مێژووییە. پەیوەندی کورد لەگەڵ تورکیش دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ. پەیوەندی لەگەڵ جووەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ. ئێستا کە ڕێبەر ئاپۆ ئەم ڕاستییە بە سیاسەتی ڕۆژانەوە دەبەستێتەوە و هەڵیدەسەنگێنێ بۆچی هێندە ڕووبەڕووی ناڕەزایی و کاردانەوە دەبێتەوە؟ ئەمە ڕاست نییە. پێویستە ڕاستەوخۆ و بەشێوەیەکی بیرمەندانە لە مێژوو نزیک بکرێتەوە. پێویستە بەشێوەیەکی دیالێکتیک پەیوەندی دروستبێت. پێویستە بە سۆسیۆلۆژیای مێژوویییەوە پەیوەندی دروستببێت. بەم مانایە من ئەو کەسە دەخوێنمەوە (ڕێبەر ئاپۆ) کە ڕاستتر نزیک دەبێتەوە."

بەسێ هۆزات هەڵسەنگاندنی بۆ پرسی هێرشی سەر ئۆپۆزسیۆن، پێشهاتەکانی ناوچەکە کە لە شەڕی ئیسرائیل-ئێران دا قوڵتربووەوەتەوە و هەروەها هەڵوێستی کوردان لەسەر ئاڵۆزییەکان، ئەو قڕکارییانەی لەسەر سروشت ئەنجام دەدرێت و ساڵیادی شەهید بوونی شەهیدی پێشەنگ شەهید زیلان کرد.

هەڵسەنگاندنەکانی بەسێ هۆزات لەسەر ئەو مژارانەی سەرەوە بەم شێوەیەیە:

"پەیوەست بە هێرشەکان لەسەر ئۆپۆزسیۆن

هێرشەکان بۆ سەر ئۆپۆزسیۆن بە سەختی بەردەوامە. ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە ئەم دەسەڵاتە بە جددی لە پرۆسەکە نزیک نابێتەوە. ئەوە نیشان دەدات کە چارەسەری جددی نییە، پلانێکی جددی بۆ دیموکراتیزەبوونی تورکیا نییە، پڕۆژە و سیاسەتێکی بەمجۆرەی نییە.

ئەگەر نیازیکی جدی، هەوڵێک، مێشک و سیاسەتێکی بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا هەبوایە، ئەوەندە فشاری لەسەر ئۆپۆزسیۆن نەدەکرد. وە گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک تاوەکو کۆتایی دەکرایەوە.

ئەگەر لە ئەستەنبوڵ فاشیزم هەبێت، لە ئامەد دیموکراسی نابێت. ئەگەر لە تورکیا فاشیزم هەبێت لە کوردستان پرسی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیک چارەسەر نابێت. لە کوردستان دیموکراسی نابێت. ئەمە مەحاڵە. ئەم فشارانە لەسەر ئۆپۆزسیۆن لە زۆر بازنەدا نیگەرانی لێدەکەوێتەوە. واتە دەسەڵاتداری کە نیازی خراپی نەبێت بۆچی ئەو جۆرە کارانە دەکات؟ دەڵێت، لە شارەوانییەکانی جەهەپە کاری ناڕێک هەیە. باشە لە شارەوانییەکانی ئاکەپەدا کاری ناڕێکی نییە؟ ئەم پێشنیارە دەکەم: با کۆمیسیۆنێکی سەربەخۆ دابمەزرێت. لەم کۆمیسیۆنە سەربەخۆیەدا پێویستە ئەندامی هەموو لایەنەکان هەبن. بازنە یاساییەکان یان دیموکراتیک چەندین مرۆڤ بەشداری ئەو کۆمیسیۆنە ببێت. با ئەو کۆمیسیۆنە دەست بکات بە لێکۆڵینەوە لە کارە ناڕێکەکانی ئاکەپە و جەهەپە و هەموو شارەوانییەکانی ئۆپۆزسیۆن. با هەموو شارەوانیەکان بخاتە ژێر لێکۆڵینەوە. با لێکۆڵینەوە بکات. بڕوانین ئەم دۆخە چۆن دەبێت؟

لە کوردستان بینیمان. پێشتر لە ڕێگەی قەیوم دەستیان بەسەر شارەوانییەکانی هەدەپەدا گرتبوو. ئێستاش هەمان سیاسەت بەردەوامە. بە هەڵبژاردنێکی نوێ شارەوانییەکانیان بە دەست هێنا. بینرا کە چۆن شارەوانییەکانیان خستە قەرزەوە، خستیانە ناو کاری ناڕێکەوە. هەمووشی قەیومەکانی ئاکەپە بوو، خەڵکی ئاکەپە بوون. شارەوانییەکانی ئاکەپە لە گەندەڵیدا دەخنکێن. ئەگەر گەندەڵی هەیە با لێکۆڵینەوە لە بەرانبەر گەندەڵکاران بکرێت.

پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەستی پێکردووە. ڕێ بۆ دیموکراسی، سیاسەت دەکاتەوە. دەبێت ئۆپۆزسیۆن، هەموو کۆمەڵگە خاوەندارێتی لەم پرۆسەیە بکات بۆ ئەوەی سەربکەوێت. لە پرۆسەیەکی بەمجۆرەدا دابەشبوونێکی گەورە دەکات. لە ناو ئۆپۆزسیۆندا دابەشبوونێکی گەورە دروست دەکات. لە ناو کۆمەڵگەدا دژبەری قووڵ دەکاتەوە. لە بەرانبەر پڕۆسەکە ناڕەزایەتی گەورە دەئافرێنی لە ناو ئەم بازنانەدا. دەبێتە هۆکاری نیگەرانی. پاشان دەڵێت، 'ئەم پرۆسەیە بەڕێودەبەم. تورکیایەکی بێ تیرۆر...' لەم وتەیەی 'تورکیا بێ تیرۆر' تێدەگەین چ مێشکێکیان هەیە. بە هێرشەکانیان لەسەر ئۆپۆزسیۆن نیشانی دەدەن کە چ جۆرە مێشکێکیان هەیە. دەڵێم، بە ئاگا وەرنەوە. با ئەم دەوڵەتە، ئەم دەسەڵاتە بە ئاگا بێتەوە.

چیتر ناتوانی کورد فریو بدەیت. ناتوانی بە فرت و فێڵ کورد فریو بدەیت. ئەوکاتە بەسەر چوو، ئەوکاتە تەواو بوو. وەرە سەر ڕێگەی ڕاست. فرت و فێڵ مەکە.

لە ڕووداوەکان دەڕوانێت، بەپێی ئەوە ئوسوڵێک بەکاردەهێنێت. فاشیزم لە تورکیا، هۆکاری سەرەکیی بەهێزبوونـی پرسی کوردە لە تورکیا. ئەمە سیاسەتی قڕکردنە، سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردنە. ڕێگەی دیموکراتیزەبوونی تورکیا بێگومان بە چارەسەری دیموکراتیکی کورد تێپەڕ دەبێت. بە داننان بە ناسنامەی کورددا تێدەپەڕێت. بە داننان بە بوون و ئازادی کورددا تێدەپەڕێت. تورکیا بەم شێوەیە دەتوانێت دیموکراتیک ببێت. بە خاوەندارێتیکردنی ئۆپۆزسیۆن لەم پرۆسەیە، بە خاوەندارێتیکردنی تەواوی کۆمەڵگە دەبێت. تۆ هەموو ئەم بەشانە سەرکوت دەکەیت. تۆ دەیانخەیتە ژێر توندوتیژییەکی گەورەوە.

دەبێت ئۆپۆزسیۆن ئەم ڕاستییە ببینێت و نەکەوێتە نێو تەڵەوە. ئەمە پرۆسەیەکی گرنگە. ڕەنج و هەوڵی مەزنی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. تەڤگەری ئازادی، کورد، هێزە دیموکراسییەکان، ژنانیش ڕەنجی زۆریان داوە. ڕەنج و تێکۆشانی مەزن هەیە. بە ڕاستی بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بگۆڕێت بۆ پرۆسەی چارەسەری، دەبێت هەمووکەسێک بە بەهێزی خاوەندارێتی لێ بکات، تێکۆشانی مەزن بکات و تێکۆشانێکی یەکگرتوو بەڕێوەببات. ئەمە زۆر گرنگە.

پەیوەست بە شەڕی ئیسرائیل-ئێران

ئێستا ئاگرەکە کەوتۆتە ناو هەرێمەکەوە. خوێن دەڕژێت. واتە وێرانکارییەکی ئیکۆلۆژی گەورە هەیە، تاڵانکردنی سروشت؛ شارەکان لەناو دەچن. سەرچاوەکانی کۆمەڵگە بۆردومان دەکرێن. مەترسیدارە.

هەموو ئەم ڕووداوانە نوێ نین. لە ڕاستیدا ئەم پرۆسەیە لە شەڕی کەنداوەوە دەستی پێکرد. پرۆسەیەک کە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە دەستی پێکرد. هەنگاو بە هەنگاو بەردەوام بوو. دەستێوەردان لە عێراق، دەستێوەردان لە ئەفغانستان، هێرش بۆ سەر غەززە (٧ی تشرینی یەکەم)، دوای ئەوە هێرش بۆ سەر لوبنان، سووریا، شەڕی ناوخۆ لە سووریا، شەڕێک کە ساڵانێکە بەردەوامە... ئێستاش ئەو ڕووداوانەی لە ئێران ڕوودەدەن درێژەپێدەری ئەم پرۆسەیەن کە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە دەستی پێکردووە. لە ناو ئەمەشدا پیلانگێڕی نێونەتەوەییش هەیە. ئەم پڕۆسەیە پەرەی پێدرا و پاشان بە خێرایی دەستوەدان لە هەرێمەکە کرا.

ئەمە قۆناغێکی زۆر گرنگە کە هێزە نێونەتەوەییەکان، سیستەمی هەژموونی، سیستەمی هەژموونی سەرمایەداری، دەستوەردانیان لە هەرێمەکەدا کرد. واتە ئەم پرۆسەیە دەبێت وەک قۆناغێکی زۆر گرنگی جەنگی جیهانی سێیەم پێناسە بکرێت. هەرێمەکە سەرلەنوێ دیزایندەکرێتەوە. لەسەر بنەمای بەرژەوەندی سەرمایەی هەژموونخواز، سەرمایەی جیهانی، ئیمپریالیست و سەرمایەداری سەرلەنوێ هەرێمەکە دیزایندەکەنەوە. سیستەمی سیاسی لە هەرێمەکەدا سەرلەنوێ بونیات دەنرێتەوە.

هەربۆیە لەگەڵ سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی هەرێمەکە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی سەرمایەی هەژموونخوازی جیهانی، فۆرمێکی نوێ دیاری دەکرێت، سیستەمی دەوڵەت-نەتەوەی فاشیست، پارێزگار هەڵدەوەشێتەوە. لەبەر ئەوەی ئەم پێکهاتەی دەوڵەتە خزمەت بە سیستەمی سەرمایەی هەژمونخوازی ئێستا ناکات، زیانی پێدەگەیەنێت. هەربۆیە هەڵدەوەشێتەوە.

ئێستا یەکێک لە قاچەکانی ئەمە ئێرانە. دەبێت لەم چوارچێوەیەدا دەستێوەردان لە ئێران هەڵسەنگێندرێت. دەستوەردان لە ئێران دەستوەردانێکی وەها نییە کە تەنها لەبەر ئەوەی دەڵێت 'چەکی ئەتۆمی بەرهەم دەهێنێت' ئەنجام بدرێت. ئەمانە پاساون. بەهەمان پاساو دەستوەردانیان لە عێراقیش کرد.

دەستوەردانی بنەڕەتی لە سیستەمدایە، دەستوەردان لە ڕژێمدایە. لە ئێران، سیستەم و سیستەمی دەوڵەت سەرلەنوێ بونیاتدەنرێتەوە. ئەمە ڕوونە. نۆرەی تورکیا دێت. بەهۆی ئەم جۆرە پێکهاتانەی سیستەمەوە، بارگرانییە بۆ سیستەمی هەژموونخوازی ئیمپریالیستی جیهانی. بەربەستێکە لەبەردەم سەرمایەیی جیهانییدا. ئەوان بەم شێوەیە دەیبینن.

سەرەتا لە لیبیا دەستیپێکرد، سووریا، عێراق، ئێستاش ئێران. هەربۆیە دەبێت بە شێوەیەکی بەرفراوانتر سەیری پرسەکە بکەین. دەڵێن 'دیدگای ماکرۆ'. ئەمە ڕاستی بابەتەکەیە. کەواتە ئەم شەڕە شەڕی دیزاینکردنەوەی ئێرانە.

ئەم ڕژێمە لە دوای ئەم دەستوەردانە لەسەر پێ بمێنێتەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر ناتوانێت لەسەر پێ بوەستێت. گەیشتووەتە ئەو ئاستە. دەکرێت لەسەر پێ بمێنێتەوە، بەڵام زۆر لاواز دەبێت، لە دۆخێکی لاوازدا درێژە بە تەمەنی خۆی دەدات؛ بەڵام دواتر دەگۆڕێت، ناچارر بگۆڕێت. سیستەمەکە وردە وردە ئەنجامێکی لەم شێوەیە نیشان دەدات. لەبەر ئەمەش هێرشێکی ڕاستەوخۆیە لەسەر ڕژێم و سیستەمی ئێران. هێرشێکە بۆ گۆڕینی ڕژێم.

ئەمەش کاریگەری لەسەر تەواوی هەرێمەکە دەبێت. هەروەها ئەمریکا بە فەرمی بەشداری شەڕەکەی کردووە. هەر لە سەرەتاوە دەستوەردانێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە پێشەنگایەتی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل هەبوو.

لە ئەنجامی ئەم دەستوەردانەدا دەیانەوێت ئیسرائیل بکەنە هێزی هەژموونخوازی هەرێمەکە کە هێزی ناوەکی مۆدێرنیتە سەرمایەدارییە. دەیانەوێت ئیسرائیل وەک هێزێکی هەژموونخواز لە هەریمەکەدا جێگیر بکەن. ئەمەش ئاشکرایە. بۆیە کاریگەری ئیسرائیل لەسەر تەواوی هەرێمەکە زیاد دەبێت. کاریگەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (DY)، بەریتانیا و ڕۆژئاوا لە هەرێمەکەدا هێندێک زیاتر دەبێت. وە دەوڵەت، سیستەمی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هەموویان تێکەڵ بە سیستەمی جیهانی دەکرێن. ئامانجەکە ئەمەیە. بۆ ئەوەی بیانکێشێتە ناو سیستەمەکەوە. وە ئەمەش کاریگەری لەسەر عێراقیش دەبێت.

عێراق لە ناو گێژاوێکی گەورەدایە. ناتوانێت خۆشی ڕزگار بکات. ئەم گێژاوە لە عێراق قووڵتر دەبێتەوە. دەکرێت شەڕی ناوخۆ دەست پێ بکات. لە هەرێمەکانیش دۆخەکە بە هەمان شێوەیە. ئەگەر تورکیا پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە شێوەیەکی دروست هەڵنەسەنگێنێت، هەنگاوی پراکتیک نەنێت کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تورکیاش دەبێت و بە ڕاستی ئەو پرۆسەیە لە دوای ئێران لە تورکیاش دەست پێدەکات. هەربۆیە ئەم پرۆسەیە گرنگە.

لەم پرۆسەیەدا ئەوەش دەرکەوتووە: سیستەمەکانی دەوڵەت-نەتەوەی تاکپەرەست، ئایینپەرەست و نەتەوەپەرەەست لە کۆتاییدا ڕووبەڕووی هەڵوەشاندنەوە دەبنەوە. بۆ نموونه، له مێژه داخوازی ئازادی، دیموکراسی، ماف و دادپەروەری له ئێران دەکرێت. 'ژن، ژیان، ئازادی' تەنها ڕاپەڕینی کورد نەبوو، تەنها ڕاپەڕینی ژنان نەبوو. هەموو کۆمەڵگەکان لە ئێران، گەلان، هەروەها باڵی ڕیفۆرمخوازی ناو سیستەمیش خاوەندارێتیان لێکرد. داوای ئازادی کرا. ڕژێمی ئێران چاوی خۆی لە هەموو لایەک گرت. سەرکوتیان کرد. هەوڵیدا بە لەسێدارەدانیان کۆتایی پێبهێنێت. هەوڵیدا ئیرادەیان بشکێنێت، کۆمەڵگە تەسلیم بکات. لە ڕێگەی فشار، توندوتیژی، زیندانەوە. ئەمەش گەندەڵییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. بۆ نموونە مۆساد، سی ئای ئەی لە ناوەوە ئێرانیان داگیر کرد.

هەروەها لە ناوخۆی ئێراندا کارگەی وۆرک شۆپیان دروست کرد. دەیان هەزار سیخوڕیان ڕێکخستن کردوە. لە ناوەوە سیخوڕیان دەستکەوتووە. لە ناو دەوڵەتەوە سیخوڕیان دەستکەوتووە. لە ناو ڕژێمەوە سیخوڕیان دەستکەوتووە. لە ناوەوە کۆنترۆڵیان کردووە، وەک 'ئەسپی تراودە'.

ئەوەندە خراپبوون دەرئەنجامی ئەم سیاسەتەیە. ئەگەر ئێران سیاسەتێکی دیموکراتیک بە بنەما بگرێت، ڕیفۆرمی بنەڕەتی دیموکراتیکی جێبەجێ بکردایە، وەڵامی داخوازییەکانی ژنانی دابایەوە، وەڵامی داخوازییەکانی کورد، بەلوچ و هەموو گەلانی دابایەوە، وەڵامی داخوازییەکانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای دابایەوە، بەڕاستی ڕیفۆرمی بنەڕەتیی جێبەجێ بکردایە، دیموکراتیک بوایە، ئایا دەیان هەزار سیخوڕ لە دژی ئێران کاریان دەکرد؟ ئایا دوژمنایەتییان دەکرد؟ مۆساد، سی ئای ئەی، میت - هەموو جۆرە هەواڵگرییەک - دەیانتوانی لە ناوەوە داگیرکاری بکەن؟ دەیانتوانی دەست بەسەر وڵاتدا بگرن؟

شەڕەکە لە بنەڕەتدا ناوخۆوە بەڕێوەچوو. تەقینەوەیەکی زۆر لە ناوەوە ئەنجامدرا. بێگومان فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ئەمریکا هێرشیان کرد، بەڵام تیرۆری زۆر لە ناوەوە ئەنجامدرا. سەرەتا لە سوپای پاسدارانەوە، کادرە ئایدۆلۆژییەکانی ئەو سیستەمە تەسفیەکران، لەناوبران.

لێرەدا دەمەوێت سەرنجی تایبەت بۆ تورکیا ڕابکێشم: وڵاتێک کە خاوەنی پێکهاتەیەکی سیستەمی دەسەڵاتداری تاکپەرەستە، فاشیستە، نەژادپەرەستی هەرێمییە، تورکیایە کە دەوڵەتێکی دەوڵەت-نەتەوەییە. دەبێت ئەنجامی لێ وەربگرێت. دەبێت ئەنجامی زۆر لێ وەربگرێت.

ئێستا بۆ نموونە دۆخێکی زۆر مەترسیداری خراپبوون دەبینرێت. لەبەر ئەمەش شتێکی زۆر نابێت. باشە، لە بەرانبەر هێرشەکانی کۆمەڵگە بێدەنگە. چونکە نەریتێکی بنەڕەتی هەیە، لە ڕاستیدا کەلتوورێک لە دژی ڕۆژئاوا هەیە. دژایەتی ڕۆژئاوا لە ئێران زۆر گەورەیە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە هەمیشە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت. ئەم ڕژێمە لە ناو کۆمەڵگەدا ناڕازیبوون و توڕەیی مەزنی خولقاندوە. بۆیە ئەستەمە لەسەر پێ بمێنیتەوە. ئەگەر بشمێنێتەوە مەحاڵە بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە."

پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ گرنگی یەکڕیزی نەتەوەیی

بەسێ هۆزات؛ یەکڕیزی و برەودان بە یەکێتی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زۆر گرنگە

بەسێ هۆزات لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکانییدا سەرنجی خستەسەر خەباتی پەژاک و هەروەها هەموو ئەو بانگەوازییانەی بە ئەرێنی هەڵسەنگاند کە لە لایەن پارت و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ یەکڕیزی نەتەوەیی کورد کراون. هەروەها جەختی لەوەکردەوە پێویستە ئەو بانگەوازییانە بە کردەییەی کارییان لەسەر بکرێت.

هەڵسەنگاندی بەسێ هۆزات دەربارەی چییەتی و چۆنییەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم شێوەیەیە: "لە بەرانبەر ئەم دۆخەدا کورد هەڵوێستی خۆی دیاریکردوە. بێگومان کورد پشت بە هێزی خۆبەڕێوەبەری دەسپێرێت، ڕێکخستنی خۆبەڕێوەبەری و پاراستنی خۆبەڕێوەبەری. کورد بە متمانە، پشتبەستن چاوەڕێکردی هێزێکی دیکە ناتوانێ هەبوون و ئازادی خۆی مسۆگەر بکات و بپارێزێت.

با لە سەرەتاوە ئەمە دیاری بکەم، ئەمە زۆر گرنگە؛ ستراتیژی تێکۆشانی کورد دیارە. ستراتیژی نەتەوەی دیموکراتیکە، تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیکە. کورد خاوەن تێگەشتن و پڕۆژەی پێکەوە ژیانە لەگەڵ هەموو گەلاندا.

هەربۆیە لە ڕاگەیاندراوەکەی پەژاکدا ئەمە بە ڕوونی دیاریکرابوو. بە ستراتیژێکی وەها تێکۆشان بەڕێوەدەبەین. بۆیە هەوڵ دەدەین لەگەڵ هەموو گەلانی ئێران و کوردستاندا تێکۆشانێکی هاوبەش، ڕێکخستنێکی هاوبەش و خۆپاراستنێکی هاوبەش بەڕێوەببەین. تەنها بەم شێوەیە دەتوانن خۆیان بپارێزن و هەبوون و ئازادی خۆیان مسۆگەر بکەن. ئەمە گرنگە.

بێگومان کورد هێزێکی زۆر گرنگ و ستراتیژە لەم هەرێمەدا. کورد تاوەکو ئەو ڕادەیە بەڕێکخستنبووە، تێکۆشانێکی ڕێکخستنی بەڕێوە دەبات و باوەڕی بە هێز و تێکۆشانی خۆی هەیە، لەم جیهانەدا تێدەکۆشێت، لەم هەرێمەدا دەژی. کورد مافی سیاسەتیشی هەیە، مافی دیپلۆماسیشی هەیە. کوردیش سیاسەت دەکات، دیپلۆماسی دەکات، پەیوەندی ستراتیژی و خەباتی هاوپەیمانی بەڕێوەدەبات. پەیوەندی تاکتیکی لەگەڵ گەل و کۆمەڵگە مەدەنییەکان پەرەپێدەدات و هەوڵدەدەن سوود لە پەیوەندییە تاکتیکییەکان وەربگرین. واتە ئەمە دۆخە هەڵدەسەنگێنن؛ چۆن دەتوانن بۆ خۆیان و بۆ کۆمەڵگە هەڵیسەنگێنن؟ دەتوانێت سود لەوە وەربگرێت و ڕاوەستەی لەسەر دەکات، بەپێی پلان ئەمە دەکات، سیاسەتەکان پەرەپێدەدات، هەنگاوی پراکتیک دەنێت و بە ڕێکخستن دەبێت. ئەم شتانە دەکات."

درێژەی هەڵسەنگاندنەکەی بەسێ هۆزات بەم شێوەیەیە:

"یەکڕیزی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا گرنگە

ئەوەندەی چاودێری و بەدواداچوون دەکەین، ئامادەکارییەکی ڕوون و بەشداریکردنیان لەم بابەتەدا هەیە. تاوەکو هێرشیان نەکرێتەسەر ئەوان هێرش ناکەن. خۆیان دەپارێزن و هەوڵ دەدەن هەبوون و ئازادی خۆیان لەسەر پێی خۆیان بهێڵنەوە و پارێزراوییان بکات، بەڵام هەر هێزێک هێرش بکاتە سەریان، وەڵامێکی کاریگەر دەدەنەوە و لە دژی تێکۆشان دەکەن. ئەمە تێگەیشتنی بنەڕەتی تێکۆشانی کوردە. نزیکایەتی و ڕاگەیاندراوەکانی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستمان لە نزیکەوە بینی، بینمان نزیکایەتی ئەوانیش بەمجۆرەیە. ئەم ڕوونییە دیارە. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێتی نەتەوەیی زۆر گرنگە، کە ئەمە بە گشتی بۆ کوردستانیش پەیوەندیدارە. ئەمە زۆر گرنگە پێکەوە خەبات بکەن، بە سیاسەت، تێگەیشتن و نزیکایەتی هاوبەش پەرەپێبدەن و بەڕێوەی ببەن ئەم پڕۆسەیە زۆر گرنگە.

لەم بابەتەدا بانگەوازی جۆراوجۆری ڕێکخستنەکانی ڕۆژهەڵات هەبوو. نابێت ئەم بانگەوازییانە هەر لەئاستی قسەدا بمێنێتەوە. پێویستە بە کرداری ئەنجام بدرێت. دەبێت لە نێوان ڕێکخستنەکانی کورددا هەڵوێست و پراکتیکی یەکێتی نەتەوەیی دەربکەوێت. ئەمە گرنگە. کاریگەری ئەمە زۆر گەورە دەبێت لە سەرکەوتنی کورددا. ئەمە هەموو کورد دەگرێتەوە. لەم پڕۆسەیەدا یەکێتی نەتەوەیی کورد زۆر گرنگە. هەڵوێستی نەتەوەیی زۆر گرنگە. بەڕاستی ئەمە سوودێکی زۆری بۆ کورد دەبێت. لەم بابەتەدا دەبێت لە هەموو شوێنێک هەوڵەکان پەرەیپێبدرێت.هەندێک خەباتکراوە، زۆر سەنگینە. لەم پڕۆسەیەدا چەند ڕۆژێک لەمەوپێش لە باشووری کوردستان کۆنفرانسی یەکێتی نەتەوەیی ژنانی کورد ئەنجام درا. خەباتێکی زۆر گرنگە. پێشتر لە شوێنی دیکەش ئەنجام درا. لە چەندین شوێن ورۆک شۆپ و کۆبوونەوەی جۆراوجۆر ئەنجام درا. لە قامیشلۆ خەباتی نەتەوەیی کوردان ئەنجام درا. دەبێت هەمووئەمانە لە هەموو شوێنێک، لە هەموو بەشێک پەرەپێبدەین و بیگۆڕین بۆ یەکێتی و کۆنگرەی نەتەوەی کوردی گشتیی. ئەمە پڕۆسەیەکی مێژووییە. کورد دەبێت پێشوازی لە پەرەپێدانی نەتەوەیی بکات و لەمەش دەستکەوتی گەورە بە دەستدەهێنن."

 تێکۆشان لەدژی ماددەی هۆشبەر و تاڵانکاریی سروشت

لە کوردستان تاڵانیی گەورە هەیە، تاڵانکاریی سروشت هەیە. قڕکردن و لەناوبردنی سروشت هەیە. ئەمەش لە کوردستان وەک بەشێک لە سیاسەتی قڕکردن پەرەی پێدەدرێت. لە تورکیا و لە هەموو شوێنكی جیهانیش هەیە. بەتایبەت لە کوردستان زۆر زیاترە. لەم ڕووەوە تێکۆشانیش هەیە. لە هەمووشوێنیک ناڕەزایەتی نیشان دەدرێت. لە دژی سەرچاوە سروشتییەکان، وێستگەی کارەبا، بەنداو و تاڵانکاری سروشت...

ئێستا لە زۆر شوێن دەستیان کردووە بە بیرلێدان. خەریکی دەرهێنانی نەوت، گازن. سروشتیان تاڵانکرد. قڕکردنێکی وەهایە. ئەم ناڕەزایەتییانە کەمە. دەبێت نارەزایەتی بەهێزتر نیشان بدرێت. دەبێت لە دژی قڕکردنی سروشت بە تێگەیشتنی خۆپاراستن لە هەموو شوێنێک تێکۆشان بەڕێوەببەن. لە دێرسیم، بۆتان، سەرحەد لە هەموو شوێنک بە بەهێزی تێکۆشان بکەن. هەمان سیاسەت له گۆڕەپانی کۆمەڵگەدا ئەنجام دەدرێت. ماددەی هۆشبەر، لەشفرۆشی، سیخوڕیی، ئەمانەش زۆرن. هەمیشە باسی سیاسەت دەکەین، بەڵام لە پرسە کۆمەڵایەتییەکان دۆخێک هەیە کە دەتوانین ناوی بنێین گەنگرین. هێرشی شەڕی تایبەت زیادی کردووە. سیاسەتی قڕکردنی کۆمەڵگە وەک سیاسەتی شەڕی تایبەت ئەنجام دەدرێت. ئێستا لەم بابەتەدا هەڵوێستێکی هۆشیاری، ڕێکخستنبوون و خۆپاراستن هەیە، بەڵام پارچە پارچە و پەرش و بڵاوە و لاوازە. پێویستی بە بەهێزکردن هەیە. بۆ نمونە لە دژی ماددەی هۆشبەر لە چەند شوێنێک ڕێپێوان ئەنجامدرا. ئەمەش مانادارە.

بەڵام پێویستە ئەم هەستیارییە زیاتر پەرەی پێبدرێت، لە هەموو کوردستاندا بڵاوبکرێتەوە، لە تورکیادا بڵاویبکرێتەوە، بیکاتە تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتی هاوبەش و تێکۆشانی خۆپاراستن. بۆ نموونە توندوتیژییەکی ترسناک لە بەرانبەر ژنان هەیە، وانییە؟ توندوتیژییەکی فرەلایەنە هەیە. لە بەرانبەر ئەمەدا خۆپاراستنی ژنان زۆر گرنگە.

تێکۆشانی ڕێکخستنبوونی ژنان زۆر گرنگە. تێکۆشانی یەکگرتووی ژنان زۆر گرنگە. واتە دەبێت هەموو ئەو تێکۆشانانە بگەیەنرێنە دۆخی تێکۆشانێکی یەکگرتوو و هاوبەش، بخرێنە دۆخی خۆپاراستن و لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی هۆشیاری و ڕێکخستن بەڕێوەبچێت. تەنها ئەمە دەتوانێت هێرشەکانی شەڕی تایبەت تێکبشکێنێت و کاریگەرییەکانی بشکێنێت.

خەباتی پەروەردەیی زۆر گرنگە. لەم بابەتەدا هۆشیاری، پەروەردەکردنی کۆمەڵگە، پەروەردەکردنی منداڵان، پەروەردەکردنی گەنجان، پەروەردەکردنی ژنان و ڕێکخستنکردن زۆر گرنگن. پێویستە ڕێکخستنکردن لەگەڵ پەروەردە، چالاکییەکان لەگەڵ پەروەردەدا پێکەوە ئەنجام بدرێن. ئەمەش دەبێت بەهێزتر بەڕێوەببرێت. خەباتەکانی ئێستاش زۆر هێژان. بەڕاستی پیرۆزی دەکەین، بەڵام پێویست دەکات ئەمانە هەندێک زیاتر بە بەهێزی بەڕێوەببرێن.

پەیوەست بە چالاکیی هەڤاڵ زیلان

هەڤاڵ زیلان بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینێکی زۆرەوە بەبیر دێنمەوە. هێڵی هەڤاڵ زیلان بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژن هێڵی ئازادییە، مانیفێستۆی ئازادییە. من ئارەزووی ئازادی، گەڕانی ئازادی، هەڵوێست، فیداکاری، فیاداییەتی، دڵسۆزی و هەڵوێستی ژیانی هەڤاڵ زیلانم کەمێک لە نزیکەوە ناسی.

هەڤاڵ زیلان خاوەن کەسایەتییەکی بەپلان، بەدیسپلین، لەسەر ئامانجی خۆی سوور و تا کۆتایی بە ئایدیا بوو. هەر خۆی شێوازی تێگەیشتنی لە ڕاستیی ڕێبەرێتی بێ کەموکوڕی بوو. دڵسۆزیی ئەو بۆ ڕێبەرێتی بێسنوور بوو. لە ڕاست تێگەیشتن لە ڕێبەرێتی و هاتنەپاڵی و جێبەجێکردنی بەڕاستی بێ کەموکوڕی بوو. ئەو هەڵوێست و هێڵێکە کە پێویستە هەڤاڵانی ژن، گەلی ئێمە، کۆمەڵگەی ئێمە و ئەوانەی کە تێکۆشانی ئازادیی دەکەن بیکەنە بنەما.

پێویستە لەسەر ئەم هێڵە تێکۆشانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە ئایدیایەکی گەورە، بڕیاردار، ئارەزووی ئازادی، بەشداریی بەرز لە ڕاستیی ڕێبەرێتیی، بەشداریی ڕاست و دڵسۆزیی بەڕێوەبەرن و بەدڵنیاییەوە دەیگەیەننە سەرکەوتن. ڕاستترین دڵسۆزی بۆ هەڤاڵ زیلان و شایستەییەکەی بەمەوە گرێدراوە. ڕێگەکەی ئەو بەمەدا دەڕوات.

ئێمە لەم مانگەدا زۆر شەهیدی گەورەمان دان. ئەوانیش لەسەر هێڵی زیلان تێکۆشانێکی گەورەیان کرد، بەرەنگاربوونەوە و بەقارەمانی شەهیدبوون. هەڤاڵ سەما یوجە، هەڤاڵ فلیز یەرلیکایا(گوڵان)، هەڤاڵ بێریڤان زیلان، هەڤاڵ ڕاپەڕین ئامەد، هەڤاڵ لەیلا وان، لە ساڵەکانی سەرەتای تێکۆشانی پێشووماندا هەڤاڵ خانم یاڤەرکایە. لەسەر هێڵی هەڤاڵ زیلان، بەو ڕووح و باوەڕەوە تێکۆشان و بە قارەمانی شەهید بوون. هاوڕێیانێک کە ئارەزوو و دڵسۆزییان بۆ ئازادی، ئایدیا و بڕیارداریی تێکۆشان بەهێز بوو.

دیسان لەم مانگەدا هاوڕێیانی پیاومان هەن کە بە قارەمانی شەهید بوون. هەڤاڵ هەڵمەت (دیار غەریب) کە لە کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکەدا بوو. ساڵانێکی دوورودرێژ بەیەکەوە کارمان کرد. بەڕاستی هاوڕێیەکی زۆر هێژا بوو. تێگەیشتنی ڕێبەرێتی زۆر بەهێز بوو. هەستەکانی وڵاتپارێزیی زۆر قووڵ بوون. کوردستانی بوو. بەڕاستی هاوڕێیەکی زۆر دروست و پاک بوو. ئەویش بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینێکی گەورەوە بەبیر دێنمەوە.

سەمبولی هێڵی یەکێتیی نەتەوەیی کوردستانە. پێویستە لەسەر هێڵی د. سیروانەکان، هەڵمەتەکان و ڤیانەکان خەباتی یەکێتیی نەتەوەیی پێشبخرێت.

ئەمە زۆر گرنگە. بەهەمان شێوە هاوڕێ فازڵ بۆتانیش لەم مانگەدا شەهید بوو. هاوڕێ عەلی پڵنگ و هاوڕێ فەرهاد سپی شەهیدانی ئەم مانگەن. هەموویان بە ڕێز خۆشەویستی و پێزانینێکی گەورەوە بەبیر دێنمەوە. من هەموو ئەو هاوڕێیانە و لە کەسایەتیی ئەم هاوڕێیانەدا هەموو شەهیدانی شۆڕش و ئازادیی بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە بەبیر دێنمەوە. بۆئەوەی تێکۆشانەکەیان سەربخەین بە هەموو هێز و وزەمانەوە تاوەکو دوا هەناسە هەوڵدەدەین، تێدەکۆشین و بەدڵنیاییەوە سەریدەخەین."