هاوسەرۆکانی شارەوانی وان: دەرفەتەکانمان بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک سەفەربەر دەکەین

هاوسەرۆکانی شارەوانی وان نەسلیهان شەدال و عەبدوڵا زەیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان کۆبونەوە و پەیامێکیان سەبارەت بە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی و پڕۆسەی ئاشتی پێشکەش کرد.

هاوسەرۆکەکانی شارەوانی لە کۆنگرەکەدا باسیان لەوە کرد، کە ئەو بانگەوازە مێژووییەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتدا کردی، خاڵی وەرچەرخان بوو و جەختیان لەوە کردەوە پێویستە بە هەموو توانایەکیانەوە پشتیوانی لەم پرۆسەیە بکەن.

نەسلیهان شەدال ڕایگەیاند، سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی پێشوو، جارێکی دیکە بە ئیرادەی گەلەوە کارەکانیان دەستپێکردووەتەوە و ڕایانگەیاند کە لە بەڕێوبەرایەتییە ناوخۆییەکانیاندا کار لەسەر هێڵێکی پاراستنی ئازادی ژنان و دیموکراتیکی و ئیکۆلۆژی دەکەن.

لە بەردەوامییدا سەرنجی خستەسەر بانگەوازییە مێژویییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی:  "لە سەردەمێکداین کە لە وڵاتدا دەرفەتەکانی ئاشتی و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکی
ڕەخساون، ئەو بانگەوازەی ڕێبەری گەلان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا کردی، هیواکانی ژیاندەوە و ئێستا دەتوانرێت لە هەر شوێنێکی جیهان ئاشتی بەدیبهێنرێت، هیوایەک هەیە و دەکرێ کاری لەسەر بکرێت".

هەروەها هاوسەرۆکی شارەوانی وان عەبدوڵا زەیدان ڕایگەیاند کە ئیدارەی قەیوم زیانی گەورەی بە شارەکە گەیاندووە، بەڵام بە تێگەیشتی کۆلێکتیف و لەگەڵ گەل ئەو زیانانە چارەسەر دەکەن.

زەیدان جەختی لەوە کردەوە کە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ تەنیا پەیامێکی سیاسی نییە، بەڵکو دەرفەتێکی گەورەیە بۆ بنیادنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی لە تورکیا و گوتیشی: لە کاتێکدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێو ئاگردایە، دەبێ حکومەت بە پێی ئەو بانگەوازە مێژووییە و ئەو دەرفەتە مێژووییە هەنگاوی پێویست بنێت."

کۆبوونەوەکە گفتوگۆی کراوە کۆتای هات.