بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵی ساکینە جانسز کرا

یەژەکە-سویسرا بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵی ژناندا کرد کە هەموو ساڵێک لە ساڵیادی شەهیدی پێشەنگی پەکەکە ساکینە جانسز لە زیوریخ ئەنجام دەدرێت.

١٢هەمین فێستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز

فێستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز بۆ جاری ١٢‌هەمین لە ٢٨ـی حوزەیران لە گۆڕەپانی کاسێرناریال لە شاری زیوریخ بە درووشمی "بە ژن ژیان ئازادییەوە دەستکەوتەکانی ژنان بپارێزە" ئەنجام دەدرێت.

یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەهێز لە فیستیڤاڵەکە کرد. یەژەکە-سە لە ڕاگەیاندراوەکەییدا سەرنجی خستووەتەسەر 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازی بەرفروانکردنی تێکۆشانی لە ژنان کرد.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەییدا یەژەکە-سە بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەهێز لە فێستیڤاڵەکە کردووە و دەڵێت: "دەبێت هەموو ئەو ژنانەی کە لە دژی فاشیزم و پیاسالارییدا خاوەنی ئایدیای ئازادیین، لەم تێکۆشانەدا بەشدارببن. کات کاتی ئەوەیە خەونی هاوڕێکانمان بە سەرکەووتن تاجدار بکەین. بەم بەرپرسیارێتییە مەزنەوە گەل و گەنجانمان بە گشتی و بە تایبەت ژنان بانگهێشت دەکەین بۆ ١٢ـەمین فێستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز