ئەمڕۆ شەش ساڵ تێدەپەرێت بەسەر شەهیدی پێشەنگی گەلی کورد دیار غەریب ( هەڤاڵ هەڵمەت)، شەهید هەڵمەت یەکێکە لەو تێکۆشەرانەی خەباتی نەتەوەیی و دیموکراتی بەیکەوە پێش دەخست، تێکۆشەریەک کە کردار و گوفتاری یەک بوو، جەنگاوەری ئازادی بوو، لە تەمەنی ٢٥ ساڵییەوە بەشداریی تێکوشانی ئازادیی ( پەکەکە) ببوو، لە هەموو شوێنێک بەرپرسیارییەتییەکانی بە باشی بەجێدەهێنا، پەروەردەی ڕێبەر ئاپۆی بینیبوو. نوسەرێکی هۆشیار و زانیاریی قووڵی مێژووی کورد بوو، سەرکردە و پێشەنگێکی یەکێتیی نەتەوەی بوو، شەهید هەڵمەت شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدار و بیرمەندێکی پێشەنگ بوو.
لەبارەی ژیانی دیار غەریبەوە؛ شۆڕشگێڕی نموونەیی
شەهید هەڵمەت، ناوی تەواوی دیار غەریب محەمەد ڕەسوڵە، لە بەرەبەیانی ڕۆژێکی مانگی نیسانی ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی سێوسێنان لە ناوچەی قەرەداغ لە دایکبوو، ناویان نا دیار، بۆیە دیاری بۆ تێکۆشانی گەلی کورد، لە بنەماڵەیەکی ناسراوی ناوچەی قەرەداغ و شاری سلێمانین، دیار منداڵی چوارەمی خێزانەکەیەتی، دایکی سێ منداڵی تری بوە دوانیان هەر بەمنداڵی گیانیان لەدەستداوە، بەڵام دلێر کە ساڵێک لە دیار گەورەترە بوە واتا لە ساڵی ١٩٧٢ لە دایکبووە، دوای ئەوەی گەورە بوە بووەتە پێشمەرگە و لە ساڵی ١٩٩١ لە کاتی ڕاپەرێنی گەلی باشوور لە پرۆسەی ئازادکردنی کەرکووک لە سەربازگەی خالیدی شاری کەرکووک لە ئەنجامی شەڕێکدا لەگەڵ ڕژێمی بەعس شەهیدبووە.
ڕێبەر ئاپۆ چی پێ وتوە؟
له ساڵی ١٩٩٧دا ده‌چێته گۆڕەپانی سه‌رۆكایه‌تی و به‌دیداری رێبه‌ر ئاپۆ شاد ده‌بێت. له گۆڕەپانی سه‌رۆكایه‌تییدا هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت به جۆش و خرۆشێكی شۆڕشگێڕانه‌وه به‌شداری له خووله‌كانی په‌روه‌رده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به شیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی سه‌رنجی رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌ڤاڵانی بۆلای خۆی راده‌كێشێت و ده‌بێته ئومێدێكی مه‌زنی رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌ڤاڵه‌كانی.
وەک هەڤاڵانی دەگێڕنەوە ڕێبەر ئاپۆ ئومێدی زۆری پێی هەبووە و پێ وتوە: "تۆ دەتوانیت پێشەنگایەتییەكی بەهێز بكەیت، وەكو گەنجێك دەتوانیت باری گرانی ئەم تێكۆشانە بخەیتە سەر شانی خۆت، تۆ یەكێكیت لەو گەنجانەی جەوهەرەكەت بە پاكی ماوەتەوە و دەتوانیت ئەم جەوهەرە پاكەت بكەیت بە هێز بۆ ئەوەی ئەركی ڕێبەرایەتیی و پێشەنگایەتیی بخەیتە سەرشانت".
دوای ئەوەی لە گۆڕەپانی سەرۆکایەتی دەگەڕێتەوە له ساڵی ١٩٩٨یشدا وه‌ك كادیرێكی په‌روه‌ردەكار و به‌ڕێوه‌به‌ر له خوێندنگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانی شه‌ڕڤانانی نوێ‌دا په‌روه‌رده‌ی فیكر و سیاسه‌ت و ئه‌خلاقی شۆڕشگێڕی به شه‌ڕڤانانی نوێ ده‌دات و بۆ تێكۆشانێكی مه‌زن ئاماده‌یان ده‌كات.
له ساڵانی ١٩٩٩تا ٢٠٠٠ دا وه‌ك كادیرێكی پێشه‌نگی گه‌ل له كار و خه‌باتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان (یەنەدەکە - YNDK) دا بینی و هه‌وڵێكی زۆری بۆ په‌روه‌رده‌كردن و رێكخستنكردنی چین و توێژەكانی گه‌ل ده‌دا. له ساڵی ٢٠٠١ دا ئه‌ركی كاری راگه‌یاندنی پێده‌سپێردرێت و رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له پێشخستنی ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێڕیدا.
له ساڵی ٢٠٠٢ شدا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ڤیان سۆران و ده‌سته‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانیدا ئاماده‌كاری بۆ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی پارتی چاره‌سه‌ریی دیموكراتی كوردستان – پەچەدەكە ده‌كه‌ن و له به‌هاری ٢٠٠٢دا پەچەدەكە داده‌مه‌زرێنن.
لە دامەزراندنی 'پەچەدەکە'دا ئامادەبوو و سەرۆکایەتیی گشتی و هاوسەرۆکایەتی گشتیی لە ئەستۆ گرت. بە هۆشیارییەکی وردی مێژووییەوە هەمووانی لەسەر مێژووی کوردستان پەروەردە دەکرد، تاوەکو هاوڕێیانمان و دۆستان بە مێژووی ڕاست ئاشنا بکات.
هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی پەچەدەكە هه‌ڵده‌بژێردرێت و له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی شۆڕشگێڕانه‌دا له‌بناری قه‌ندیل و ناوچه‌كانی تری باشوور بره‌وی دا به كار و خه‌باتی په‌روه‌رده‌یی و رێكخستنیی له‌ناو خه‌ڵكی وڵاتپارێزدا و نموونه‌ی كادیرێكی دڵسۆز و هوشیار و وردبینی ناو چین و توێژه‌كانی گه‌ل بوو.
هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت له كۆنگره‌ی دووه‌م و سێیه‌میشدا وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن و مه‌كته‌بی سیاسی پەچەدەكە هه‌ڵبژێردرایه‌وه. وه‌ك شۆرشگێرێکی خاكی و هۆشمه‌ند و بیرتیژ رۆڵێكی مه‌زنی له به‌ره‌و پێشبردنی خه‌باتی پارتی چاره‌سه‌ردا بینی و وه‌ك خۆشه‌ویستی نێو هه‌ڤاڵانی و گه‌له‌كه‌ی نموونه‌ی باڵای شۆڕشگێڕێتیی نیشان دا و له به‌رامبه‌ر هێڵی پاکتاوکاری و خیانه‌تكارییدا خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی بڕیارداری و ئاپۆییهكی شێلگیر بوو.
له كۆنگره‌ی چواره‌مدا وه‌ك سه‌رۆك و له كۆنگره‌ی پێنجه‌میشدا وه‌ك هاوسه‌رۆكی پارتی چاره‌سه‌ری هه‌ڵبژێردرا. وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پێشه‌نگ رۆڵی به‌رچاوی بینی له سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی پارتی چاره‌سه‌رییدا و به‌رده‌وام له‌نێو هه‌ڤاڵانی و گه‌له‌كه‌یدا به گفتوگۆ و په‌روه‌رده‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا ئاستی رێكخستنبوون و چالاكوانێتیی پێشده‌خست. وێڕای هه‌موو ئاسته‌نگی و كۆسپه‌كان به پێداگرییه‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كانی رێكخستنبوون و چالاكوانێتیی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌برد.
له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا رۆژی شه‌هیدبوونی له‌چوارچێوه‌ی سیستمی كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە) دا گه‌لێك ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی رێكخستنی له ئه‌ستۆ گرتووه. هه‌ڤاڵ دیار ئه‌ندامی مه‌جلیسی په‌كه‌كه و ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی گشتی كه‌جه‌كه بوو. له‌و ماوه‌ی تێكۆشاندا به چڕوپڕی له‌هه‌وڵی به‌جێهێنانی ئه‌ركه شۆڕشگێڕییه‌كانی بوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان. بێ ئه‌وه‌ی هیچ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك بناسێت به‌رۆحی چاره‌سه‌ریی و هێز و وره‌به‌خشینه‌وه تێده‌كۆشا. له ئه‌كادیمیاكانی كه‌جه‌كه‌دا چه‌ندین وانه‌ی پێشكه‌ش به كادیران كردووه. له‌به‌رامبه‌ر تێكۆشانی ئازادیی ژن‌دا هه‌م به رێزداری و هه‌میش به‌پێوانه‌كانی كه‌سێتیی ئازاد‌دا كه‌سێتی و ژیان و خه‌باتی خۆی به‌رده‌وام پێشده‌خست.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و مه‌جلیسی په‌كه‌كه‌دا به‌رده‌وام خه‌بات و تێكۆشانی باشووریشی به سه‌ره‌كیترین ئه‌ركه‌كانی خۆی زانیوه. له‌به‌رامبه‌ر هێڵی بهكرێگیراوێتیی ده‌سه‌ڵاتخوازدا، هه‌میشه پێشه‌نگایه‌تیی بۆ به‌رخۆدانێكی نه‌ته‌وه‌یی – دیموكراتی ده‌كرد. كه‌سێتیی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت خوێندنگه‌یه‌كی مه‌زنی شۆڕشگێڕییه بۆ هه‌ڤاڵانی و گه‌له‌كه‌مان و پێویست ده‌كات هه‌ڤاڵانی و گه‌له‌كه‌مان له باشوور و ته‌واوی كوردستاندا وانه‌ی شۆڕشگێڕی و هۆشمه‌ندیی لێوه فێر ببین. له‌ماوه‌ی ٢٥ ساڵی شۆڕشگێڕێتی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌تدا هه‌میشه به باوه‌ڕیی و بڕیاردارییه‌كی مه‌زن، به‌هیوا و ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه، له‌نێو جۆشوخرۆشی تێكۆشاندا بووه، نموونه‌ی سه‌ركرده‌ی شۆڕشگێڕی گه‌ل بووه. تا لە ڕۆژی ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠١٩ له هێرشێكی ئاسمانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی فاشیستیی توركیا و به چاوساخیی سیخوڕانی خائین و به‌كرێگیراو له‌گه‌ڵ دوو له هه‌ڤاڵانی به‌ناوه‌كانی ده‌ڤران و شاهین لە هەرێمەکانی پاراستنی گەل لە قەندیل شه‌هید بوون و ته‌ڤلی كاروانی رێگای ئازادی بوون.
ڕۆژنامەوانێکی بوێر و نووسەرێکی بیرتيژ
هاوكات له‌گه‌ڵ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه رێكخستنی و سیاسییه‌كانیدا وه‌ك رۆژنامه‌وانێكی بوێر و زرنگ له چه‌ندین گۆڤار و رۆژنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی‌دا وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی نووسیوه. هه‌روه‌ها چه‌ندین كتێبی ناوازه‌ی سه‌باره‌ت به مێژوو و ئایین و گه‌نجان و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی دیموكراتی نووسیوه و به‌چاپ گه‌یاندووه و کاتێک لە ژیاندبوو شەش پەرتوکی بەناوەکانی
- کورتە مێژوویەکی عێراق و باشوری کوردستان
- مانفیستۆی گەنجانی باشووری کوردستان
- خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی
- قەیرانی سیستم و پرسی پێشەنگایەتی لە باشووری کوردستان
- ھەڵوێستەیەک دەربارەی ئایین و باوەڕمەندی
- خوێندنەوەیەکی نوێ لە مێژووی کوردستان
لە دوای شەهیدبوونیشی کۆمەڵیك بەرهەمی بەپێزی بۆ خوێنەرانی کورد بەجیهێشتوە، کە نوسەر و ڕۆژنامەوان حەسەن جودی لە چوار چێوەی شەش بەرگ دا لە ژێر ناوی ( دیار غەریب مانیفیستۆی کە سێتی ئازاد و شۆڕشگێڕی کوردستان) کۆکردووەتەوە و ئامادەی کردووە لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران.
جێاواز لەوانە دیار غەریب بەسەدان سیمینار و لێکۆڵێنەوەی لە چیاکانی کوردستان تا هەموو شارەکانی کوردستان پێشکەش کردوە و بە دەیان گرتەی ڤێدیۆیی و بەرهەمی ناوازەی پێشکەشی خوێنەر و ڕای گشتی کورد و گەلە وڵاتپارێزەکامان کردووە.
پەکەکە لە کۆنگرەی ١٢ مینی خۆی، کۆمەلێک بریار دەدات یەکێک لەوە بریارانە پەێوەستە بە یادی شەهیدانەوە، کە دیار غەریب یەکێکە لەو شەهیدە پێشەنگانە. لە بەشێکی بریارەکان پەکەکە بەم شێوەیە ئاماژە بە تێکۆشان میراتی شەهیدان دەکات: حەقیقەتی گەلی کورد بەشێوەیەک ئافرێندرا کە لە دۆخی کۆمەڵگەیەک کە بە ناوی کورد و کوردستانەوە گەڵایەک نەدەشەکایەوە بەڵام لە سایەی سوپای شەهیدانەوە کۆمەڵگا گەیشتە ئاستی کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیک.
خاوەنداریکردن لە میراتی شەهید هەڵمەت ئەرکی کۆمەڵگەیە
لە کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆییدا پەکەکە پەیوەست بە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگارییەوە بڕیارێکی لەم شێوەیەی وەرگرت: " پەکەکە ئەرکی خاوەنداریکردن لەو بەها ڕەسەنانەی مرۆڤایەتی بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، دامەزراوەی دیموکراتیک و هەموو تاکێکی گەلی کوردی بەشکۆ جێدەهێڵێت، کە دڵسۆزیی ئەم بەهایەن. لەگەڵ کۆتاهێنان بە کاروچالاکی لە ژێر ناوی پەکەکەدا کە پارتی شەهیدانە، ڕێکخستنە کوردییە وڵاتپارێزییەکان و دیموکراتیکییەکان خاوەنداری لەو شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەن کە ڕوح و ژیانیان بە بەری کۆمەڵگەدا کردەوە. وەک کەس و کۆمەڵگەی کوردایەتی ئازاد لەسەر هێڵی شەهیدان هەبوونی خۆی هەمیشەیی دەکات، دامەزراندنی ئازادی لەسەر ئەم بنەمایە پێکدێت."
هەر لە کۆنگرەکەدا، پەکەکە بریار دەدات: کارەکانی پەیوەست بە شەهیدانەوە لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات لەسەر بناغەی ڕێکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەدەبرێن و کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان بەهێزتر، بەرفراوانتر بکرێت، کۆمەڵگە بگەیەت بەو ئاستەی سات بە سات حەقیقەتی شەهیدان بیربهێنێتەوە.
ڕێبەر ئاپۆ؛ شەهیدان بەهایەکی پیرۆزن
ڕێبەر ئاپۆ دوای چالاکییەکەی شەهید لەیلا کەپڵان (زیلان) لە ساڵی ١٩٩٦ بەم شێوەیە ئەم هەڵسەنگاندن لەسەر شەهیدان و میراتی ئازادییان دەکات: "بەهایەکی پیرۆزن! پێویستە مرۆڤ بەوە بزانێت و دڵسۆزیان بن. خۆم وەک پراکتیکارێکی تێگەشتن لێیان و خزمەتکارییان دەزانم. ئەرکێک کە بەشایەنی خۆمی دەزانم ئەمەیە. بەڵام لەبەردەم مەزنیی چالاکییەکەی ئەوان دووچاریی زەحمەتی دێم. ئەوانەی لەسەر ڕێی خوداوەندین، ئەوانەی لەسەر پێوانەیەکی مەزن بە ڕووداوێکی سەرنج ڕاکێش وەڵام دەدەنەوە، دەتوانن ئەوە ئەنجام بدەن. بێگومان دۆخی من جیاوازە، پێویستە هەمیشەییان بکەم، گەورەیان بکەم و بیانگەیەنمە سەرکەوتن. خزمەتکاریی تەنها بەم شێوەیە دەتوانێت ماناداربێت، بەدەر لەمە هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە"
پەکەکە؛ هاوڕێ هەڵمەت لە هەموو ئاستێک‌دا ئەرک و بەرپرسیارێتی وەرگرت
پەکەکە لە ڕاگەیاندراوێکییدا پەیوەست بە شەهید دیار غەریب دەڵێت: "هاوڕێ هەڵمەت لە چوار پارچەی کوردستان بەتایبەتی باشووری کوردستان خەباتی شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزیی بەرێوەبرد. لە هەموو جۆرە خەباتێکدا بەتایبەتی لەناو خەباتی گەریلایەتیدا بەشداری کرد، لە هەموو ئاستەکاندا ئەرک و بەرپرسیارێتی وەرگرت. لە کاتی شەهیدبوونیدا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بوو. بۆ ئەوەی هەموو ئەرکێک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەببات ئەو رەنجێکی زۆری کێشا. بەردەوام لەسەر هێڵی رێبەرایەتی و شەهیدان رێیکرد. کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەربوو، لەپێناو پەروەردەی گەلی کورددا بەردەوام خەباتی کرد. بەتایبەتیش بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی مێژوویی کوردان رەنجی زۆری کێشا و گرنگیەکی زۆری بە بابەتی پەروەردەی گەنجانی کورددا. دەرەنجام و ئافراندنەکانی رەنجی ئەو هێشتاش لە ناو تێکۆشانی ئێمەدا ماوە."