لە سەدهەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شێخ سەعیددا لە بروکسڵ 'کۆنفرانسی نەتەوەی' ئەنجام درا
لە سەدهەمین ساڵیادی سەرهەڵدانی گەلدا بە پێشەنگایەتی شێخ سەعید کە لە ١٩٢٥ ئەنجام درا، لە بروکسڵی پایتەختی بەلجیکیا کۆنفرانسێکی ئەکادیمی نەتەوەی ئەنجام درا.
لە سەدهەمین ساڵیادی سەرهەڵدانی گەلدا بە پێشەنگایەتی شێخ سەعید کە لە ١٩٢٥ ئەنجام درا، لە بروکسڵی پایتەختی بەلجیکیا کۆنفرانسێکی ئەکادیمی نەتەوەی ئەنجام درا.
کۆنفرانسەکە کە لە سەنتەری کولتووری ئەسپاس ماگ (Espase Magh) دەستی پێکردووە و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە لایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک) و ئینستیتیوتە کوردییەکانی ئەڵمانیا و بەلجیکا بەڕێوەدەچێت.
کۆنفرانسەکە بە خوێندنی سروودی "ئەی ڕەقیب" و خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. پاشان هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد قەرەموس قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئیرادەی گەلی کورد لە لۆزان لەبەرچاو نەگیرا و سەرهەڵدانی شێخ سەعید وەڵامێک بوو لە بەرانبەر ئەو نکۆڵیکردنە.
بە شێوەیەکی بەهێز و بە ڕێکخستن بەردەوامە
ئەحمەد قەرەموس گوتیشی: "ئەو تێکۆشانەی کە شێخ سەعید و هەڤاڵانی لە پێناوییدا گیانی خۆیان فیداکرد، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی ڕێکخستنی و بە هێز بەردەوامە. ئەم تێکۆشانە ئەمڕۆ بە ئیرادەی گەلەکەمان، لەسەر ڕێگەی ئازادی و یەکێتی بە ئێرادەوە بەردەوامە."
نکۆڵیکردن کۆتایی هات
دواترسەرۆکی جیک مەلا شەوکەت چاکر لە کۆنفرانسەکەدا قسەیکرد، مەلا شەوکەت ئاماژەی بەوەدا لە پڕۆسەی ڕوخانی عوسمانییەکاندا گەلی کورد لەگەڵ تورکدا بوون و بەرگرییان کرد، بەڵام ئەتاتورک بە سیاسەتی نکۆڵیکردن و کۆمەڵکووژی وەڵامی گەلی کوردی دایەوە و گوتی: "ئیدی نکۆڵیکردن کۆتایی هاتووە. کورد ئەمڕۆ بە لێگەڕینی ماف و ئاشتی لە سەر مێزی گفتوگۆدایە."
یەکێتی مەرجە
لە کۆتاییدا سەرۆکی کۆمەڵەی شێخ سەعید محەمەد قاسم فورات لە ڕێگەی دیمەنەوە بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد، بە ناردنی پەیامێک ئەوەی بە بیرهێنایەوە کە سەرهەڵدانی شێخ سەعید تێکۆشانی ئازادی و مافی گەلی کوردە و گوتی: "ئەمڕۆ لێرە لە هەلومەرجی ئەم سەردەمەدا، بانگەوازی ئێمە بۆ سیاسەتی هەموو هێزەکانی گەلی کورد؛ ئەوەیە دەبێت یەکبگرین و پێکەوە مامەڵە بکەین. ئەمە زۆر گرنگە."
کۆنفرانسەکە بە نیشاندانی سینەفزیۆنێک لەسەر سەرهەڵدانی شێخ سەعید درێژەی هەبوو.