بە دیمەن

لە کۆنفرانسی برۆکسل گفتوگۆکان لەسەر سەرهەڵدانی ١٩٢٥ بەردەوامە

لە شاری برۆکسلی بەلجیکا لە یەکەمین دانیشتنی کۆنفرانسی برۆکسل کە بە بۆنەی سەدەهەمین ساڵیادی سەرهەڵدانی ١٩٢٥ ڕێکخراوە، لایەنە میژوویی و سیاسییەکانی سەرهەڵدانەکەی شێخ سەعید هەڵسەنگێندرا.

کۆنفرانسی برۆکسل

بە ناونیشانی 'جوڵانەوەی ١٩٢٥ـی شێخ سەعید: بەرەو بەرخۆدانی کوردستان' یەکەمین دانیشتنی کۆنفرانسی برۆکسل ئەنجام درا. لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لە بارەی مژارەکانی هاوسەنگی جیۆپۆلەتیکی سەردەم، لێگەڕینی کوردانی ئازاد و کاریگەری هێزە نێونەتەوەییەکانەوە کرا.

د. هۆشیار ئۆزسۆی دانیشتنەکەی بەڕێوەبرد و تێیدا پرۆفیسۆر د. نایف بەزوان سەرەتا قسەیکرد. د. بەزوان لە قسەکانییدا باسی لە فاکتەرە سەرەکییەکانی هاتنەئارای سەرهەڵدانی شێخ سەعید کرد و ئاماژەی بەوەدا هاوکاری نێوان سۆڤێت و کەمالیستەکان هۆکارێکی سەرەکی بوون بۆ دامرکاندنەوەی سەرهەڵدانەکە. د. نایف بەزوان ئاماژەی بەوەدا ئەو جۆرە گەمارۆییە بە ئێستاشەوە لەسەر گەلی کورد لە ئارادایە، تەنها ڕێگەی ڕزگاری کوردان تێکۆشانی هابەش و پێکەوەییە.

ڕۆڵی بەریتانیا و ئاستەنگییەکەی لەبەردەم یەکێتیی نەتەوەیی

یەکێک لە قسەکەران پرۆفیسۆر د. جەبار قادر کاریگەریی بەریتانیای لە باشووری کوردستان شرۆڤەکرد و ئاماژەی بەوە کرد،  بەریتانیا پەیوەندیی پراگماتیکی نەتەوەیی لەگەڵ گەلی کورد لەسەر بنەمای خێڵگەرایی دامەزراندووە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ڕێبازە بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم یەکڕیزیی کورد و ڕایگەیاند بەریتانیا بە سیاسەتەکانی ڕۆڵی کوردی لە یارییە جیۆپۆلەتیکییە هەرێمییەکاندا لاواز کردووە.

حەقیقەتی کۆمەڵکووژییەکە لە بەڵگەنامە و ئەرشیفە مێژووییەکاندا

د. دەریا بایندریش بەو بەڵگانەی کە لە ڕاپۆرتەکانی هەواڵگریی بەریتانیا و نوسراوە نێونەتەوەییەکانەوە بەدەستخراون لەسەر بنەماڵەی بەدرخانییەکان و لایەنە نێونەتەوەییەکانی سەرهەڵدانی ١٩٢٥ و سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژیی لەسەر کورد دوای سەرهەڵدانەکە خستەڕوو. بەیندیر بە تایبەتی باسی لەوە کردووە کە ئەو نامەیەی کە بۆ کۆمەڵەی گەلان نێردراوە، وردەکاریی کۆمەڵکوژییەکانی تێدایە.

سیاسەتی کۆمار؛ بێ موڵککردنی کوردان

پ.د زۆزان پەهلیوان کە سەبارەت بە سیستەمی ساڵەکانی سەرەتای کۆمار لێکۆڵینەوەی کردووە ئاماژەی بەوەدا، لەڕێی یاسای گوندەکان و هەموارکرنەوەی باجەوە گەلی کورد ڕاگوێزراوە بۆ ناوچە دەشتاییەکانیان خراوەتە ژێر چاودێری ئیداری و ویستراوە لەناوببرێت.

زەمینەی فیکری بۆ لێکۆڵێنەوە لە مافە نەتەوەییەکان

نوسەر و مێژووناس، ئەکرەم ماڵبات لە دانیشتنەکەدا قسەیکرد و  لە قسەکانییدا دەربارەی بابەتی پەرەسەندی هۆشمەندی نەتەوەیی هەڵسەنگاندنی کرد، هەروەها پەیوەست بە بەرێکخستنبوونی سیاسی و ئەو گۆڤار و ڕۆژنامانەی لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانییەوە چاپکراون هەڵسەنگاندنی وردی کرد و تێدا دەستی خستەسەر بەڵگەنامە مێژووییەکان.

کۆنفرانسەکە بە هەڵسەنگاندنی میراتی مێژوویی و سیاسی سەرهەڵدانی شێخ سەعید پە پشتبەستن بە بەڵگەنامەی ئەکادیمی بەردەوام دەبێت.