بە دیمەن

لە برۆکسل سەرهەڵدانی ١٩٢٥بە شێوەیەکی هەمە لایەنە تاوتوێ کرا

لە دووەمین دانیشتنی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا سەرهەڵدانی شێخ سەعید لە بواری مێژووییەوە زیاتر بە شێوەیەکی هەمەلایەنە تاوتوێ کرا.

بەناونیشانی "سەرهەڵدانی شێخ سەعید (بزووتنەوەی ١٩٢٥)" خولی دووەمی کۆنفرانسی بروکسل لەلایەن دکتۆر سەدال ئولوگان بەڕێوەچوو، دانیشتنی یەکەم لەلایەن ئەرکداری توێژینەوە کوبرا ساگرەوە بەناونیشانی "ڕوانگەیەکی نێونەتەوەیی بۆ سەرهەڵدانی  شێخ سەعید" پێشکەشکرا.

کوبرا ساگر رایگەیاند کە قۆناغی ١٩٠٨- ١٩١٨قۆناغێک بوو کە دامەزراوە نەتەوەییەکانی کورد دەستی بە گەشەکردن کرد و گوتی: "لە نێوان بژاردەی کورد لە ئەستەنبوڵ و پیاوانی ئایینی لە کوردستان جیاوازیەک هەبوو، لە کاتێکدا لە سەرەتاوە داخوازییە کولتووری و ئابوورییەکان لە پێش بوون، لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، داخوازییەکان بۆ سەربەخۆیی و ستاتۆی کوردان سەریان هەڵدا."

کوبرا ساگرئاماژەی بەوەش کرد کە هەرچەندە لە پەیمانی سیڤەردا هەندێک ماف دانی پێدانرا، بەڵام بە پەیمانی لۆزان هەموو مافێکی کورد پێشێل کرا و ئەم دۆخەش بوو بە هۆی سەرهەڵدانی تێکۆشانی چەکداری. سەرهەڵدانەکەیش لەگەڵ داینامیکی ناوخۆیی پەرەی سەند و وتی: "نەبوونی بەڵگە لە ئەرشیفی بەریتانیا و فەرەنساشدا ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە.

ساگر باسی لەوەشکرد کە ئەڵمانیا گازی ژەهراوی بە تورکیا فرۆشتووە، هەروەها ئەو فڕۆکانەی فەرەنسا بۆی دابینکردووە بەکاری دەهێنت، بەریتانیاش هەڵوێستی ڕوونی بەرامبەر کورد گرتووتەبەر.

هەروەها مەحموود ئاکتورەکلی مێژوونووس و نووسەر لە وتارەکەیدا لە ژێر ناوی "دۆسیەی بزووتنەوەی شێخ سەعید و دانپێدانانەکانی سەرباز قاسم" وتی: "ئەو سەرهەڵدانە لەلایەن کۆمەڵەی ئازادییەوە بەڕێکخستن کرابوو.

شێخ سەعید لە وتنەکانی لە دادگادا ڕایگەیاندووە کە سەرهەڵدانەکە تەنها ئایینی نەبووە، لەهەمان کاتدا سەربازی و دیپلۆماتیکیش بووە."

ئاکتورەکلی ئاماژەی بە دانپێدانانەکانی سەرباز قاسم کرد و ڕایگەیاند بە دانپێدانانەکانی قاسم دا بەڕوونی ڕۆڵی کۆمەڵەی ئازادی دیارە و ڕایگەیاند کە تۆمارەکانی دادگا ئاماژەن بۆ سەرهەڵدانێکی ڕێکخراو و پلان بۆ کراو.

هەروەها تەحسین سەڤەر نووسەرو مێژوونووس رایگەیاند؛ دەوڵەتی تورکیا کە لە پاش عوسمانییەکان دامەزرا، لەسەر بنەمای "تورک بوون" دامەزرا و وتی: "کورد لە بەرامبەرئەمەدا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی خۆیدەستی بە سەرهەڵدان کرد." سەڤەر ئەوەشی گوت کە کۆمەڵەی ئازادی لەم چوارچێوەیەدا دامەزراوە و وتی: "بە پێشەنگایەتی مرالای خالید بەگی جبری دامەزرا، دوای شەڕی ڕووسەکان، لەسەر بنەمای ناسنامەی کورد لە ناوچەی موش-بەدلیس دەستی بە ڕێکخستن کردووە." سەڤەر ئاماژەی بەوەشکرد کە خالید بەگ دوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ هۆزە کوردە عەلەوییەکان لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە بۆ ئەرزرۆم، ئەمەش هۆکاری کارەکانی لەسەر بنەمای ناسیۆنالیزمی کوردی بوون.

هەروەها فەلات ئۆزسۆی نووسەر لە پێشکەشکردنی وتارەکەیدا پێشهاتەکانی ناوچەکەی هەڵسەنگاند و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی شێخ سەعید لە ئامادەکارییەکانی ڕاپەڕین و پڕۆسەی بڵاوبوونەوەی سەرهەڵدان لە ناوچەکە. ئۆزسۆی ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدان لەلایەن گەلەوە بە هێزەوە پێشوازیی لێکرا، هەروەها بزووتنەوەکە نەک تەنها لەڕووی ئایینییەوە بەڵکو لە ڕووی داواکاری سیاسی و نەتەوەییەوە پێشکەوت.

لە کۆتاییدا، ساڵح جەمال، نووسەرو لێکۆڵەر لە پێشکەشکردنی وتارەکەیدا بەناونیشانی "ئاستی دەرەوەی بزووتنەوەی ١٩٢٥"، بەڵگەنامە تۆمارکراوەکانی بەریتانیا و فەرەنسای هەڵسەنگاند. جەمال ئاماژەی بەوەدا کە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە بیانییەکان چۆن ڕاپەڕینەکەیان ناساندوو و چۆن کاریگەری لەسەر ڕای گشتی نێونەتەوەیی دروست کردووە.