ئاستەنگ بۆ ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی قەرەیازی دروستکرا
ئازادکردنی مەلیکە گۆکسو هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی قەرەیازیی ئەرزرۆم بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە و میزاجی بۆ سێ مانگ دواخرا.
ئازادکردنی مەلیکە گۆکسو هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی قەرەیازیی ئەرزرۆم بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە و میزاجی بۆ سێ مانگ دواخرا.
مەلیکە گۆکسو کە ئێستا لە گرتووخانەی ژنانی سنجان-ی ئەنقەرە دەستبەسەرە، ئازادکردنەکەی بە بڕیاری لیژنەی بەڕێوبەری و بەدواداچوونی گرتووخانەکە بۆ ماوەی سێ مانگ دواخرا. پاساوەکەش 'بەشردارنەبوونێتی لە لیژنەدا' بوو.
لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ـدا مەلیکە گۆکسو لە لیستی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)دا وەک هاوسەرۆکی شارەوانیی قەرەیازی هەڵبژێردرابوو و لە ١٨ـی ئەیلوولی ٢٠١٩ـدا بە تۆمەتی "ئەندامێتیی ڕێکخستن" دەستگیر کرا. مەلیکە گۆکسو، لە دادگاییکردنەکەیدا سزای ٧ ساڵ و شەش مانگی بەسەردا سەپێنرا و بە بڕیاری وەزارەتی کاروباری هونەر لە شوێنی ئەو قەیوم سەپێندرا.