ئەو دزەی ئیلهامی لە سەندۆرمی ستۆکهۆڵمەوە وەرگرت گیانی لەدەستدا
کلارک ئۆلۆفسۆن کە تێگەی 'سەندرۆم ستۆکهۆڵم'ی دەرخستووە، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا لە سوید کۆچی دوایی کرد.
کلارک ئۆلۆفسۆن کە تێگەی 'سەندرۆم ستۆکهۆڵم'ی دەرخستووە، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا لە سوید کۆچی دوایی کرد.
بنەماڵەی ئۆلۆفسۆن ئاماژەیان بەوەدا بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئۆلۆفسۆن لە ساڵی ١٩٧٣ لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید لە بڕینی بانکی کریدیت کە شەش ڕۆژ بەردەوامە ڕۆڵی دەبێت. لە کاتی دزیکردن لە بانکەکە جان ئۆلۆفسۆن چوار کەسی بە بارمتە گرت و داوای کرد کە هاوکارە زیندانیکراوەکەی کلاراک ئۆلۆفسۆن بهێنرێتە بانکەکە. هەروەها حکومەتیش ئەم داواکارییەی جێبەجێکرد.
بە هاتنی ئۆلۆفسۆن بە تایبەتی ئەو بارمتەیەی کە ناوی کریستین ئێنمارک بوو، بەهۆی ماڵەی ئەو کاتەی بڕینی بانکەکەوە ئۆلۆفسۆنیان خۆش ویست. یەک لە بارمەتەکان دەڵێت: "بەڵێنی پێدام کە زیانم پێناگەیەنێت، منیش باوەڕم پێکرد". بارمتەکان بەرگریان لە ئۆلۆفسۆن کردووە چ لە کاتی ڕووداوەکە و چ دوای ڕووداوەکە و تەنانەت لە کاتی دادگاییکردنەکەدا نەیانویست سەبارەت بە ئۆلۆفسۆن ئیفادە بدەن.
دەستەواژەی "سەندرۆرمی ستۆکهۆڵم" لە دوای ئەم ڕووداوەوە لە دەرووناسیدا زیاد بوو، ئیدی بۆ خۆشەویستنی کەسانی بە بارمتەگیراو بۆ هێرشکەران بەکارهێنرا، بەڵام بە بڕوای هەندێک لە شارەزایان ئەم حاڵەتە تێکچوونێکی دەروونی نییە، بە پێچەوانەوە میکانیزمێکی بەرگرییە لە بەرانبەر تراوما.
ئۆلۆفسۆن کە بە چەندین دزی چەکداری، هەوڵی کوشتن و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزا درابوو، زۆرینەی تەمەنی لە زینداندا بەسەر بردووە. هەروەها لەسەر ژیانی زنجیرە فیلمی 'کلارک' بەرهەمێندراوە و کارێکی ناوازەی سینەماییە.