تورکدۆغان: پەیوەست بە پڕۆسەکەوە گرەنتییەکی یاسایی مەرجە

هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤی دەم پارتی ئۆزتورک تورکدۆغان کە لەگەڵ شاندەکە لەگەڵ وەزیری داد کۆبووەوە، گوتی: "هۆکاری سەختی مامەڵەکردنی بیرۆکراسی دەوڵەت ئەوەیە کە پرۆسەکە گەرەنتییەکی یاسایی نییە."

دوای ئەوەی پاکێجی ١٠هەمینی دادوەری لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە لەژێر ناوی "ڕیفۆرمی دادوەری" دەرچوو، نەبوو بە وەڵامی چاوەرانییەکان، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ وەزیری داد یڵماز تونچ کۆبوونەوەی ئەنجامدا. هاووتەبێژی کۆمسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤی دەم پارتی ئۆزتورک تورکدۆغان لە شاندەکەدا جێی گرت. 

تورکدۆغان بە پەیوەست بە وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا لە کۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی وەک پێشێلکاری لە زیندانەکان، دۆخی زیندانیانی نەخۆش و هەنگاوە پێویستەکان بۆ ئەو زیندانیانەی کە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە ئازاد ناکرێن، تاوتوێ کراون. 

'دەسەڵاتی دادوەری و بیرۆکراسی وەک ئەوەی پڕۆسەیەک نەبێت مامەڵە دەکەن' 

تورکدۆغان لە سەرەتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ وەزیری داد باسی ئەوەیان کردوە پڕۆسەکە بە سەختی بەڕیوەدەچێت و هەروەباسی لەوەشکرد پڕۆسەی پەیوەست بە زیندانیانی نەخۆش زۆر خاو بەڕێوەدەچێت و گوتی: "ئاماژەمان بەوەدا کە ئەمە ڕێگە لەبەردەم زیادبوونی نەخۆشییەکان دەکاتەوە. بە وەزیری دادمان ڕاگەیاند کە پرۆسەیەکی نوێ دەستی پێکردووە، کە دەسەڵاتی سیاسی پشتگیری ئەم پرۆسەیە دەکات، بەڵام هەم دەسەڵاتی دادوەری و هەم بیرۆکراسی دەوڵەت وەک ئەوەی هیچ پرۆسەیەکی نوێ نەبێت مامەڵە دەکەن. وەزیری داد بەشداری قسەکانمانبوو، ئاماژەی بەوەدا جگە لەو بابەتانەی کە پێویستیان بە گۆڕانکاری یاسایی هەیە، پێویستە ئەو شتانەی کە دەتوانرێت بکرێت لە چوارچێوەیەکی یاساییدا ئەنجام بدرێت و ئەوانیش هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتانە دووبارە بکەنەوە." 

'لێرە پرسی سەرەکی نەبوونی گرەنتییەکی یاساییە!' 

وتیشی: "هۆکاری سەختی مامەڵەکردنی بیرۆکراسی دەوڵەت ئەوەیە کە پرۆسەکە گەرەنتییەکی یاسایی نییە. لەبەر ئەوەش گرەنتییەکی یاسایی مەرجە. گەر گەرەنتی یاسایی پڕۆسەکە بەدی بهێنرایە، ئەوکات بیرۆکراسی دەوڵەت بە خێرای هەنگاوی دەنا. ئەم کەموکوڕییەمان لە کۆبوونەوەکەدا دەبڕی. وەزیری دادیش سەرنجی خستەسەر ئاکەپە و ئاماژەی بەوەدا ئەم بابەت پارتە سیاسییەکانیش پەیوەندیدار دەکات. هەروەها بە ئەگەرێکی زۆرەوە تاوەکو ١٥ی تەمموز لە پەرلەمان کۆمیسیۆنێک دروست دەکرێت." 

'کاتێک ئێمە دەڵێین TMK هەمووکەسێک دەکەوێتە نێو یاساکەوە' 

لە بەردەوامی قسەکانییدا تورکدۆغان ئاماژەی بەوەشدا کاتێک باسی ئازاد کردنی زیندانیانی سیاسی دەکەن بابەت FETO دەهێننە ئاراوە و گوتی: "کاتێک پەیوەست بە زیندانیانی سیاسی قسە دەکەین دەستبەجێ یاسای تێکۆشان لە دژی تیرۆر (TMK) دەهێننە ئاراوە. دەڵێن بە پێی یاسایی TMK تاوانە. تاوانەکان لە چوارچێوەی TMK هەمووکەسێک پەیوەندیدار دەکات. ئێمە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە دەبێت جیاوازی بکەن لە نێوان ئەوانەی پەنایان بۆ توندوتیژی بردووە و ئەوانەی پەنایان بۆ توندوتیژی نەبردووە. لە کۆبوونەوەکەماندا بەتەواوی پرسەکانی جێبەجێکردن نەک یاسا. چونکە پێشتر باسمان لەو بابەتە کرد، بەڵام بەداخەوە نەگەیشتینە ئەنجام." 

'بۆچی یاسایی جێبەجێکردنی ئەو کەسانەی ٣٠ ساڵە لە زیندان دەمێننەوە درێژ دەکرێتەوە؟' 

ئۆزتورک باسی لەوەشکرد لەسەر بابەتی سوتانەکانی یاسایی جێبەجێکردن وەستان و گوتی: "بۆ نمونە هەندێک کە ٣٠ ساڵە لە زینداندان، بۆچی یاسایی جێبەجێکردنی ئەو کەسانەی ٣٠ ساڵە لە زیندان دەمێننەوە درێژ دەکرێتەوە؟، ئەوکەسانە ٣٠ ساڵی خۆیان تەواو کردوە و ئەمە سێ ساڵە یاسایی جێبەێکردنیان درێژ دەکرێتەوە. لەم کۆبوونەوەماندا لەسەر ئەو بابەتانەی کە دەبێت لە پراکتیکدا چارەسەر بکرێن قسەمان کرد. لە دوای ئەم بابەتانە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەت بە بەرفراوانی دووبارە قسە دەکەینەوە." 

'دابیننەکردنی دڵنیایی یاسایی ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ خووە بیرۆکراسییەکانی پێشووی دەوڵەت' 

تورکدۆغان ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر لە پەرلەمان کۆمسیۆن دابمەزرێت زەمینەسازییەکی سیاسیش پێکدێت، بەلام سەبارەت بە پڕۆسەکە هێشتا ئەو یاسایانە دەرنەکراون کە دڵنیایی یاسایی بدەن. وتی:"دابیننەکردنی دڵنیایی یاسایی ڕێ بۆ دەوڵەت خۆش دەکات کە بە خووە بیرۆکراسییەکانی پێشووی خۆی بدات. دابینکردنی دڵنیایی یاسایی بۆ پێشکەوتنی پڕۆسەکە و دیموکراسیبوونی تورکیاش گەلێک گرنگە. ئێستا ڕەوشەکە باش نییە و خەڵک ڕەخنەی زۆریان لە حکومەت هەیە. متمانەی گەل تەنها بە بەرفراوانکردنی زەمینەی ئازادی بەدەستبێت. هێشتا گەلێک هەڤاڵی ئێمە لە زیندانن. ئێمە هەموو ئەوانەمان خستەڕوو." 

'بەدەر لە دیموکراسیبوون هیچ ڕێیەکی تر بۆ دەسەڵات بوونی نییە' 

تورکدۆغان تیشکی خستە سەر گرنگیی ئاشتی و بەم شێوەیە دوا: "ئێمە هەموو پشتگیرییەک دەدەینە پڕۆسەی ئاشتی، بەڵام لەگەڵ ئاشتیدا پێویستە دیموکراسیش بێنین. ئەگەرنا بەم شێوەیە ناتوانین متمانەی گەل بۆ پڕۆسەکە بەدەستبێنین. متمانەی خەڵک هێشتا لە ژێر ٥٠٪ـەوەیە. هۆکاری ئەمەش سیاسەتەکانی فشاری دەسەڵاتە. دەم پارتی هەمیشە لە دژی ئەمە وەستاوەتەوە. لەبەر ئەوە لەگەڵ بەدەستهاتنی ئاشتیدا هەوڵ دەدەین تورکیا خۆی لە پاوانخوازی ڕزگاربکات. لە ئێستادا لایەنی کوردی ئەوە جێبەجێدەکات. بەڕێز ئۆجالان ئەوە دەکات. کۆتایی بە هەموو کار و خەباتێک لەژێر ناوی پەکەکەدا هێنا و بڕیاری چەکدانانی دا، چەکدانان بەتەواوەتی جێبەجێدەکات تاوەکو دەسەڵات چیتر نەتوانێت بیکاتە پاساو. هەربۆیە بەدەر لە دیموکراسی هیچ ڕێیەکی تر بۆ دەسەڵات بوونی نییە. 

لە کۆتای قسەکانییدا ئاماژەی بەوە کرد، "پێویستە بیرمان نەچێت، وەکو دەم پارتی ئێمە هەم پارتی تێکۆشان و هەمیش پارتی دانوستانین."