دایکانی شەممە بۆ ئەوکەسانەی لە شەرناخ تیرۆر کران، کۆبوونەوە

دایکانی شەممە داوایانکرد بکوژانی ئەو پێنج کەسەی کە ٣٢ ساڵ لەمەوبەر لە شەرناخ تیرۆر کران دادگای بکرێن.

دایکانی شەممە

دایکانی شەممە بە مەبەستی پرسینی چارەنووسی کەسوکاریان کە تیرۆر کران و بێسەرشوێنکران، لە هەفتەی هەزار و ٥٧هەمینی چالاکییەکانیادا لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەو کەسانەی کە لە ژێرچاودێرییدا بێسەروشوێنکران هەڵگیرا و تاجەگوڵینە دانرا.

لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا چیرۆکی عومەر چەتین، ئەحمەد گولەر، سەعید شەن، بەشیر باسکاک و عەبدوڵا گولەر خوێندرایەوە، کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٣ لە گوندی هرارەشی سەر بە ناوچەی باسای شەرناخ لە لایەن سوپا و گوندپارێزانەوە دەستبەسەرکران و دوای ١٩ ساڵ تەرمەکانیان دۆزرایەوە.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا تاجەگوڵینە لە گۆرەپانەکەدا دانرا