لە شاری زیوریخی سویسرا، فیستیڤاڵی ساکینە جانسز بۆ یادکردنەوەی کادری پێشەنگی پەکەکە ساکینە جانسز کە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەهیدکرا، دەستی پێ کرد. فیستیڤاڵەکە بە پێشەنگایەتی یەکێتیی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە_سە) و بە پشتگیری زیاتر لە ٢٠ ڕێکخراو و دەسپێشخەریی ژنان، ئەمساڵ بە درووشمی "دەسکەوتەکانی ژنان دەپارێزین، بە 'ژن ژیان ئازادی' کۆمەڵگەی دیموکراتیک بنیات دەنێین" لە گۆڕەپانی (Kasernenareal) لە زیوریخ ئەنجام دەدرێت.
گۆڕەپانی فیستیڤاڵەکە بە پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و ئەو ژنە شۆڕشگێڕانەی لە تێکۆشانی ئازادییدا شەهیدبوون، ڕازێنرایەوە و درووشمی "ژن ژیان ئازادی" لە گۆڕەپانەکە دەنگی دایەوە. وەک هەر ساڵێک، ئەمساڵیش خێمەی دەنگبێژانی ژن و ستاندی کتێبەکان کرایەوە، شوێنی یاریکردن بۆ منداڵان دانرا. لە ستاندەکانی هۆشیارکردنەوەدا، ئاماژەکرا بە پارادایمی ئازادیخوازیی ژنی ڕێبەر ئاپۆ.
'بە ژن ژیان ئازادی، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بنیات دەنێین'
فیستیڤاڵەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی تێکۆشانی شۆڕش دەستی پێ کرد. سەرەتا ڕێکخراوەکانی ژنان چوونە سەر سەکۆ و سڵاویان لە بەشداربووان کرد.
وتەبێژی یەژەکە_سە سەلما سورەر، گوتی: "ئێوە ئەمڕۆ میوانی هەڤاڵ ساکینە و هەڤاڵ ڕوناهی و هەڤاڵ ڕۆژبین و هەڤاڵ ئەڤین و هەڤاڵ زیلانن. ئەمڕۆ پێکەوە بە 'ژن ژیان ئازادی' کۆمەڵگەی دیموکراتیک بنیات دەنێین. پێکەوە تێکۆشانی ئازادیی ژنانی کورد بڵند دەکەین".
هەروەها تیشکی خستەسەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە و دووپاتی کردەوە، وەک ژنان پشتگیری لەم پرۆسەیە بەردەوام دەکەن.
پاشان گرووپی دەف چوونە سەر سەکۆ و فیستیڤاڵەکە بە بەرنامەی جیاواز بەردەوامە.
هەر لە فیستیڤاڵەکەدا چەندین هونەرمەند بەشدار دەبن و هونەری خۆیان پێشکەش دەکەن.

