لە حەلەب یادی بەرخۆدەرانی ١٤ـی تەممووز کرایەوە

ئۆفیسی پەروەردەی شاری حەلەب سیمینارێکی لەبارەی بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووزەوە پێشکەشکرد.

بەبۆنەی ساڵیادی ٤٣ ساڵەی بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووزەوە کە لە گرتووخانەی ئامەد لەلایەن کادرە پێشەنگەکانی پەکەکەوە محمد خەیری دورموش، کەمال پیر، عەلی چیچەک و عاکیف یەڵماز دەستیپێکرابوو، ئۆفیسی پەروەردەی شاری حەلەب سیمینارێکی پێشکەشکرد.

سیمینارەکە لە هۆڵی ٨ـی ئادار لە گەڕەکی شێخ مەقسود بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەندامانی ئەنجوومەن و کۆمونەکان پێشکەشکرا.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ ڕۆحی شەهیدان، ئەندامی ئۆفیسی پەروەردە حەیدەر ڕەشید لەسەر بەرخۆدانی مێژوویی ١٤ـی تەممووز قسەی کرد و وتی، "گرنگیی ئەم بەرخۆدانە کەمتر نەبوو لەوەی کە لە گۆڕەپانەکانی شەڕ ڕوویدەدا، لەبەرئەوەی ڕۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنی شۆڕش و تەڤگەری ڕزگاریی نەتەوەیی لە سەرانسەری جیهان هەبوو."

ڕەشید ئاماژەی بەوە کرد، "بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووز لە کوردستان و تورکیا دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی هەبوو، وەکو هەنگاوێکی دەستپێک لە دژی زۆرداری و فاشیزمی تورکیا."