بنەماڵەی شەهیدان: بینینی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە ژیانێکی نوێیە
بنەماڵەی شەهیدانی شارەکانی عەفرین و قامیشلۆ ڕایانگەیاند کە بە بینینی وێنە و دیمەنی ڕێبەر ئاپۆ، هێز و مۆڕاڵێکی گەورەیان وەرگرتووە و وتیان: "بینینی دیمەنی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە ژیانێکی نوێیە."
بنەماڵەی شەهیدانی شارەکانی عەفرین و قامیشلۆ ڕایانگەیاند کە بە بینینی وێنە و دیمەنی ڕێبەر ئاپۆ، هێز و مۆڕاڵێکی گەورەیان وەرگرتووە و وتیان: "بینینی دیمەنی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە ژیانێکی نوێیە."
پاش ٢٦ ساڵ بۆ یەکەمجار ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی ڤیدۆیی بڵاوکردەوە. بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٩ی تەمووز لە ئاژانسی هەواڵی فورات( ANF ) پەخشکرا، گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەساڵانە بە حەسرەت و چاوەڕێی ڕۆژێکی وەها بوون. بنەماڵەی شەهیدان لە سەر بینینی ڕێبەر ئاپۆ گوزارشتییان لە هەستی خۆیان کرد.
'ئێمە چاوەڕێی بینینی ڕێبەرەکەمان بووین'
سەرەتا شازیا ئیبراهیم کە دایکی شەهید عەلی و بیرهاتە زۆرجار ڕێبەرئاپۆی بینیوە، وتی: "وەک دایکی شەهیدان بە ساڵانە بە هیوایەکی مەزنەوە چاوەروانی ئەم ساتە بووین و وتی: "لەماوەی ٢٧ ساڵدا نزیکەی سێ جار وێنەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی بڵاوکراوەتەوە، لەو ماوەیەدا بە پشتبەستن بە وێنەکانی بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆمان هەڵدەسەنگاند، بەڵام ئەمجارە، بینینی دیمەنی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە ژیانێکی نوێیە."
'قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە ڕێنماییە'
شازیا ئیبراهیم ئاماژەی بەوەدا کە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد ڕێنماییە و لە درێژەدا وتی: "ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە من هەرگیز بیرم لە ئازادیی خۆم نەکردۆتەوە، ئازادیی من پەیوەستە بە ئازادی گەلەوە." ئێمەش وەک گەل پێشتر گوتوومانە ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، ئێمەش ئازاد نین. ئەمەش بەو مانایەیە کە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ و لێدوانەکانی گەل وەکوو یەکن و کەس ناتوانێت گەل و ڕێبەر ئاپۆ لە یەکتر جیا بکاتەوە."
هەروەها نوری ئەحمەد برای شەهید حەمید، بە بینینی ڕێبەر ئاپۆ باسی لە هەستی خۆی کرد و وتی: ''٢٧ ساڵ تێپەدەپەڕێت، بەڵام کاتێک سەیری دیمەنی ڕێبەر ئاپۆمان کرد، ئەو هێڵە ڕاست و بەبڕیار و هێڵی مرۆییە هێشتا لە ڕووخساریدا دەگەشایەو. لەگەڵ خۆی هەموو جیهان لە ئامێز دەگرێت و ئەمەش لەو باوڕییەتەویە کە لە گەلەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت. پێش ئەوەی دیمەنەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر شاشەکان ببینین، بەردەوام چاوەڕێی دەرکەوتنی بووین. پاش ٢٦ ساڵ، ئەمە یەکەمجارە ڤیدیۆیەکی ڕێبەر ئاپۆ بڵاودەکرێتەوە و بۆ ئێمە مانایەکی زۆری هەیە."
'پێویستە ئێمە خاوەنداری لە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ بکەین'
هەروەها دایە ڕەبیعە قەواس، دایکی شەهید مەمۆ، ڕایگەیاند کە بە دەنگ و دیمەنی ڕێبەر ئاپۆ، مۆڕاڵێکی گەورەی وەرگرتووە و وتی: "لەو کاتەوە بینیومانە، زۆر بە ورە و دڵخۆشین، چونکە دوای چەندین ساڵ دەنگ و دیمەنی ڕێبەر ئاپۆمان بینی، کاتێک بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆمان بینی، مۆڕاڵ و هێزیمان بینی، ئێمەش هێز و مۆڕاڵمان وەرگرت. دەبێت لەمەودوا لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام بین لە کار و تێکۆشانمان ڕێبەر ئاپۆ بەساڵانە لە ئیمرالی درێژە بە تێکۆشانی دەدات، بۆیە دەبێت بەو پێیە بەردەوام بین و خاوەنداری لە تێکۆشان و ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ بکەین."