هه‌واڵی به‌په‌له‌: گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی: بە ئیرادەی ئازادمانەوە چەکەکانمان لەناودەبەین
بە دیمەن

جیهان جەلۆ: پرۆسەی ئاشتی و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تەواوکەری یەکترن

جیهان جەلۆ پەیوەست بە پەیامە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "پەیامی ڕێبەر ئاپۆ مۆڕاڵی گەلی ئێزدی بەرزکردووەتەوە و پرۆسەی ئاشتی بەهێزتر کردووە. ناتوانین پرۆسەی ئاشتی و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەیەک جیا بکەینەوە."

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی دیموکراتیکی شەنگال جیان جەلۆ، ئاماژەی بەوە کرد، پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کاریگەرییەکی قووڵی مۆڕاڵی لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی دروستکردووە و باسی لەوە کرد، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی گرنگە.

جیهان جەلۆ ئاماژەی بەوە کرد، ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازەکەی هەوڵەکانی بۆ قڕکردنی سیاسی پووچەڵکردۆتەوە و ڕوحی بەرخۆدانی بەهێز کردووە.

جیهان جەلۆ باسی لەوە کرد، کۆمەڵگەی ئێزدی زۆر کاریگەر بووە بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بەتایبەتی باسی فەرمانی٢٠١٤ـی کرد و وتی، "پرۆسەکە لەو کاتەوە بە هەوڵی لایەنێک بەڕێوە دەچێت. لەم پرۆسەیەدا پەکەکە کۆنگرەی ١٢ـهەمینی خۆی بەست، بڕیاری کۆتاییهێنان بە هەموو تێکۆشانێکی لەژێرناوی پەکەکە هێنا و کۆتایی بە شەڕی چەکداریی هێنا. پێویستە تورکیا بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە هەنگاو بنێت.

جیهان جەلۆ ئاماژەی بەوە کرد، بانگەوازی ئاشتی نەک تەنها بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچەکەش گرنگە و بە تایبەتی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ گەلی ئێزدی سەرلەنوێ لەبەرچاو بگرێت.

جیهان جەلۆ باسی لەوە کرد، بۆ ئەوەی پرۆسەکە هەمیشەیی بێت، پێویستە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت و وتی، کۆمەڵگەی ئێزدی لە شەنگال بە هەموو هێزی خۆی پشتگیری لەو داخوازییە دەکات. جەلۆ ڕایگەیاند، پڕۆسەی ئاشتی و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ناکرێت بە جیا سەیربکرێن و ئەم دوو بابەتە بەیەکەوە بەستراون و یەکتر تەواو دەکەن.