لە کوردستان هەموو چاوەکان لەسەر مەڕاسیمەکەی گەریلایە

لە چەندین شاری کوردستان گەل بە تامەزۆرییەکی زۆرەوە چاوەڕوانی مەڕاسیمەکەی ئەمڕۆی "گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی گەریلایە.

پەیوەست بە مەڕاسیمەکەی ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی گەل لە بەردەم شاشەی گەورەدا لە چاوەڕوانیی مەڕاسیمەکەدایە. مەڕاسیمەکە سەرنج بۆ قۆناغێکی مێژوویی ڕادەکێشێت، لە نێو گەلدا بە هیوا و جۆش و خرۆشێکی هەستیارییەوە پێشوازی لێ دەکرێت.

لە ئامەد ئەو خێزانانەی کە کەسوکارییان شەهید بوون، لە بینای مەبیا-دەر کۆبوونەوە. دایکانی ئاشتی و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان بە مەبەستی تەماشاکردنی مەڕاسیمەکە لە پێش تەلفزیۆن کۆبوونەوە.

دایکێک دەلێت: "لە دڵخۆشییدا فرمێسک لە چاوەکانم دەبارێت، بۆ شتێکی دیکە نییە. ئاشتی بە دی دێت."

هەروەها لە ئێلحیش بە هەمان شێوە خەڵک لە هۆڵی مەبیا-دەر کۆبوونەوە، لە نزیکەوە تەماشای پڕۆسەکە دەکەن. هەروەها دایکان ئاماژەیان بەوەدا بۆ هەمیشەیبوونی ئاشتی، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مەرجە.

مەهدیە کاپڵان کە لە شەڕدا کۆڕێکی لە دەستدا گوتی: "تاوەکو ڕێبەرەکەمان ئازاد نەبێت، ناتوانین ئازاد ببین."