دوو شەڕڤانی قەسەدە شەهیدبوون
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند کە شەڕڤانەکەیان دیار (محەمەد بەیرەم عەرەب) بەهۆی جەڵتەی دڵ و ڕووبار دەرباسیە (سامی قحێت ئەلعوگلە) بەهۆی ڕووداوێکی سەربازییەوە شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند کە شەڕڤانەکەیان دیار (محەمەد بەیرەم عەرەب) بەهۆی جەڵتەی دڵ و ڕووبار دەرباسیە (سامی قحێت ئەلعوگلە) بەهۆی ڕووداوێکی سەربازییەوە شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک شەهیدبوونی ٢ شەڕڤانی ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە، دیار (محەمەد بایرام عەرەب) بەهۆی جەڵتەی دڵ و ڕووبار دەرباسیە (سامی قحێت ئەلعوگلە) بەهۆی ڕووداوێکی سەربازییەوە شەهیدبوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، شەهید دیار لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبووە و لە منداڵییەوە بە فیرکی نەتەوەیی و ڕزگاری گەورە بووە، بەو هۆیەوە بەشداری ڕیزەکانی قەسەدەی کردووە، لە چەندین خولی پەروەردەیی بەشداربووە، بەشداری کرد لە هەڵمەتی بەرگری لە ناوچەی شێراوا دژی هێرشی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ و قارەمانانە بەرخۆدانی کرد.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، هەرچەند شەهید ڕووبار دەرباسیە ماوەیەکی زۆر نابێ بەشداری ڕیزەکانی قەسەدەی کردووە، بەشداری چەندین خولی پەروەردەی کردووە، پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە دیوە، بەشداری کردووە لە هەڵمەتی پاراستنی بەنداوی تشرین و قارەمانێتییەکی مەزنی پیشاندا.
جەخت دەکاتەوە کە شەهید ڕووبار بە ڕۆحێکی دیسپلین و پابەندبوون بە ڕێنماییەکان دەناسرایەوە، بەهۆی ئەم تایبەتمەندییانەوە بووە نموونە و پێشەنگی هەڤاڵانی.
قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکات و بەڵێن دەدات بۆ درێژەدان بە ڕێچکەی شەهیدان تا بەدیهێنانی خەون و هیواکانیان بۆ بەدیهێنانی وڵاتێکی پڕ لە ئاسایش و بێ تیرۆر و داگیرکاری.
ناسنامەی شەهیدان:
ناسناو: دیار
ناو و پاشناو: محەمەد عەرەب
دایک و باوک: خەدیجە، بەیرەم
شوێنی لەدایکبوون: بلبل_عەفرین
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ڕەقە، ٨ی تەمموزی ٢٠٢٥.
*
ناسناو: ڕووبار دەرباسیە
ناو و پاشناو: سامی قحێت ئەلعوگلە
دایک و باوک: ئەسما، قحێت
شوێنی لەدایکبوون: مەرگەدە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: زرگان، گوندی ئەسەدیە، ٣ـی تەمموزی ٢٠٢٥.