لە سووریا مەلایەکی شیعە کوژرا
لە هێرشێکی چەکداریدا لە ناوچەی حومسی سوریا، کەسایەتیییەکی ناسراوەی شیعەکان بەناوی شێخ ڕەسوڵ شاحود کوژرا.
لە هێرشێکی چەکداریدا لە ناوچەی حومسی سوریا، کەسایەتیییەکی ناسراوەی شیعەکان بەناوی شێخ ڕەسوڵ شاحود کوژرا.
تەرمی شێخ ڕەسوڵ شاحود ڕۆژی چوارشەممە لە سەر ڕێگای گوندی مازرا لە نزیک حومس دۆزرایەوە کە شوێنی گولـلە بە جەستەیەوە بووە. هێرشەکە لە نزیک خاڵێکی هێزە ئەمنیەکان ڕوویداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ(SOHR)، ئەوە یەکەم هێرش بوو بۆ سەر کەسایەتیەکی ئایینی شیعە لەدوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە.
شیعەکانی سووریا کە ژمارەیان نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەسە، سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا هەیە، بەڵام نیگەرانن لە پەرەسەندنی هەڕەشەکان بەرانبەریان.
سەبارەت بە ڕووداوەکە باڵاترین کەسایەتی ئایینی کۆمەڵگەی شیعەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و هێرشەکەی بە "هەوڵێکی ترسنۆکانە دژی دەنگی یەکێتی" بەناو کرد و هەروەها داوا لە بەرپرسان کراوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بکەن و تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە.
گوندنشینانی شاری مازرا دوای بیستنی تیرۆرکردنی شێخ شاحوود خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵەوە، شەڕ و ئاڵۆزییەکییان لەسەر بنەمای ئاینگەرای لە سووریا، بووە هۆی کوژرانی هەزار و ٧٠٠ هاوڵاتی مەدەنی عەلەوی.