بە دیمەن

دایکانی کۆبانێ: بینینی دیمەنی ڕێبەر ئاپۆ دڵخۆشی کردیین

پاش بینینی دیمەنی ڕێبەر ئاپۆ، دایکانی کۆبانێ ئاماژەیان بەوەدا بینینی ڕێبەر ئاپۆ دڵخۆشی کردوون و دەستنیشانیان کرد لەگەڵ دیمەنەکەدا کۆبانێ ڕۆژێکی نوێ ئەزموون دەکات.

دوای ٢٧ لە زیندانیکردنی، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی ڤیدۆیی بڵاوکردوە، پەیامە ڤیدۆییەکە لە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بۆ ڕای گشتی بڵاوکراوە. پاش بڵاوبوونەوەی دیمەنەکە دایکانی کۆبانێ لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە هەستی دڵخۆشی خۆیان دەربڕی.

دایکێک بەناوی نەجمێ کنجۆ  لە دەستپێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێبەر ئاپۆ دڵ، گیان، ڕوح و بوونی ئەوانە و وتی: "ئێمە پشتیوانی ئەم پڕۆسەیەین کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە. ئەمڕۆ ڕێبەرمان بە بانگەوازێکی ڤیدیۆیی پڕۆسەکەی کردە پڕۆسەیەکی تر. وەکو گەلی کۆبانێ ئەمڕۆ بۆ ئێمە ڕۆژێکی گەلێک گرنگە. جۆش و خرۆشێکی گەورە هەیە، ئێمە توانای ئەوەمان هەیە کە ڕێبەری خۆمان لەنێو خۆمان ببینین و لەسەر ئەو فکر و فەلسەفەیە بین. ئێمە لەسەر پێین و تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەکەین. وەک چۆن بۆ یەکەم جار هاتە کۆبانێوە، جارێکی تریش ڕێبەرمان لەنێو خۆمان لە کۆبانێ دەبینین."

'لەتاریکییەوە بەرەو ڕووناکی دەڕۆین'                                        دایکە نەجمێ دواتر ئاماژەی بەوە کرد کە لە سایەی ڕێبەر ئاپۆوە ژنان ئێستا لە هەموو شوێنێک جێی خۆیان دەگرن و وتی: "ئێمە لە سایەی ڕێبەرمانەوە لێرەین. ئێمە وەکو ژن ئەمەڕۆ لە هەموو گۆڕەپانەکاندا جێی خۆمان دەگرین. ڕێبەر ئاپۆ بۆ من هەموو شتێکە، پارچەیەکە لە گیانی من، لە دڵ و مێشکمە. وا هەستدەکەم کە لە تاریکییەوە کەوتوومەتە ناو ڕووناکی. ئێمە شوێن ڕێبەرمان دەکەوین و ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان مسۆگەر دەکەین."

دایکێک بەناوی جیهان بۆزانیش ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ لە حەوت ساڵێکەوە تاوەکو ٧٠ ساڵێک لەنێو کۆمەڵگەدا جۆش و خرۆشێکی گەورەی هەیە و ئاماژەی بەوە کرد: "دوای ساڵانێک ئەمڕۆ ڕێبەرمان لەڕێی ڤیدیۆوە بینی. لەمەوبەدواش دەمانەوێت ڕێبەرمان لەنێو خۆمان ببینین. ئەمڕۆ لە حەوت ساڵێکەوە تا ٧٠ ساڵێک هەموومان بەجۆش و خرۆشین و ناتوانین پێناسەی ئەم جۆش و خرۆشەمان بکەین. ئەمڕۆ ڕێبەری خۆمان بینیوە. هیوامان بەدیهات. ئێمە لە تاریکیدا بووین، هەموو ڕۆژێک ڕۆژمان هەڵاتووە، بەڵام ئەمڕۆ ڕۆژمان جودایە و ئەم ڕۆژەش ڕوخساری ڕێبەرمانە."

ئێمەی ژن بەهێزبووین، بەچاو بووین و بووینە پێشەنگ'

دایکێک بەناوی جیهان مستەفاش ئاماژەی بەوە کرد کە لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد خۆی سەلماندووە و وتی: "ئێمە ئەمڕۆ دڵخۆشین و بەهۆی پەرۆشیمانەوە ناتوانین زۆر هەستی خۆمان دەرببڕین. ئەمڕۆ مۆڕاڵ و جۆش و خرۆشمان گەلێک گەورەیە. لەو باوەڕەداین کە لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێبەرمان لەناوماندا دەبینین و دەگەینە سەرکەوتن."