ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ژنانی کانتۆنی جزیرە، سەبارەت بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ٢٧ی شوبات و هەروەها بانگەوازە مێژووییەکەی ٩ی تەمووز، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لە بەردەم بینای دیوانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی قامیشلۆ، بە ئامادەبوونی دەیان خەباتکاری دیوان و پارێزەری ژن، بڵاو کرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەوان وەک ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ژنان پشتیوانی لە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و وتراوە: "بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە. بەڕۆژەڤ کردنی ئاشتی نە تەنها بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و دەستبەردانە لە چەک؛ بەڵکو بۆ گەلی کورد و هەموو گەلانی ناوچەکە سەرەتایەکی مێژوویی نوێیە. سەد ساڵە شەڕ و خوێن ڕشتن بەردەوامە. لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر ناوی ئایین، دیین شەڕ بەردەوامە بۆیە پێویست بە ئاشتیەکی هەمیشەیی هەیە، بەبێ ئاشتی، کۆمەڵگە و گەل ئازاد نابن، بەبێ ئاشتی، دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی بەدی نایەت.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە شەڕ هیچ بەرژەوەندییەکی بۆ کۆمەڵگا نییە، بەڵکوو لە بەرژەوەندی شەڕخوازان و دەسەڵاتدارانە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە دەوڵەتی تورکیا کراوە بە ئەرکی خۆی هەستێت. هەروەها داوای لە ژنانی نوێنەری پەرلەمانی ئەنقەرە کراوە بەگوێرەی تایبەتمەندی و هەستیاری ژنان مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن و پێشەنگایەتی پرۆسەی ئاشتی و دیمۆکراتیک بکەن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داوای مسۆگەرکردنی مافەکانی ناسنامە، ئازادی و یەکسانی گەلی کورد و هەموو گەلانی تورکیا کراوە و ئاماژە بەوەکراوە کە "کۆتایی هێنان بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و بێدەنگکردنی چەکەکان بە واتای تەسلیمبوون نییە بەرامبەر حکومەت و دەوڵەتی تورکیا، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ ئاشتی بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."