گەریلای ئازادی دونیا دیجلە لە گرکێ لەگێ بە بیرهێنرایەوە

دونیا دیجلەگەریلای هەپەگە لە گرگێ لەگێ بە مەراسیمێکی شکۆدار بە بیرهێنرایەوە. لە مەراسیمەکەدا ئاماژە بەکرا فیداکاری شەهیدان ڕووناکی ڕێگەی ئازادییە.

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری گرکی لەگی کانتۆنی جزیرە بۆ گەریلای هەپەگە دونیا دیجلە (سۆزدار دیلی حەسەن) کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە هەرێمی زاپی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوو، مەڕاسیمێکی غیابی ئەنجام دا. مەڕاسیمەکە لە بەردەم بینای سەندیکای کرێکاران لە شارۆچکەی ڕمێڵانی گرکی لەگی بە ئامادەبوونی سەدان دانیشتووی گرکی لەگی، ڕمێڵان، دێرک، چلاغا، کۆچبەرانی عەفرین و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئەنجام درا.

لە مەڕاسیمەکەدا بەناوی ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستاری دێرکەوە وەفا عەلی قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا شەهید دونیا سیمبولی فیداکارییە و دونیا باوەڕی بە دۆزی گەلەکەی خۆیبوو. هەروەها یادکردنەوەی شەهیدان دەبێت بە چرا و ڕێگەکانمان ڕووناک دەکەنەوە.

پاشان بە ناوی ڕێکخستنەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) یونس حاجی ئاماژەی بەوەدا فیداکاری شەهیدان ڕووناکی ڕێگەی ئازادییە و گوتی: "شەهید دونیا تەنها گەریلایەک نەبوو، لە بەرانبەر زوڵمدا دەنگی حەقیقەت بوو."

لە بەردەوامی مەڕاسیمەکەدا دایکی شەهید دونیا دیجلە، فاتمە لەکتۆ ئاماژەی بەوەدا بە شەهیدبوونی کچەکەیانەوە شانازی دەکەن و گوتی: "هەرچەندە ئازاری دابڕان و نەبینین قورسە، بەڵام سەرم بەو بەرزە، چونکە کچەکەم ڕێگەی تێکۆشان و شکۆمەندی هەڵبژارد و لە پێناو ئازادی گەلەکەیدا گیانی خۆی بەخشی."

لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و بە هەهلهەلەی دایکان ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.