بە دیمەن

کۆمەڵەی هونەری ئازادی ئەورووپا بۆ یادی شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز، کلیپێکی بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی هونەری ئازادی ئەورووپا بە کلیپێک یادی شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزی کردەوە.

کۆمەڵەی هونەری ئازادی ئەورووپا بە بۆنەی ٣٣ هەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمموز، کلیپێکی ئامادە کرد، و بەو بۆنەوە یادی تێکۆشەرانی زیندانی ئامەدی کردەوە.

شێعری کلیپەکە لەلایەن زیندانیانی ئەوکاتەوە نووسراوە و لەلایەن بەرماڵ چەم، موراد یاپشتران، ئەڤین ئاکسۆی و فرات باران پێشکەش کراوە.

کلیپەکە لە ژێر ناوی 'بوێری زیندانی ئامەد: هەموو ڕێگاکان بەرەو ئامەد دەڕۆن' بڵاوکرایەوە.