کۆبوونەوەکانی دەم پارتی لە ئەمریکا بەردەوامە

شاندێکی دەم پارتی کە لە ٢٢-٢٨ـی حوزەیرانەوە لە ئەمریکان، پەیوەست بە مژارەکانی یەکێتی نەتەوەیی و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و پێشهاتە هەرێمییەکان کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنی و دامودەزگا حکومیی و میداییەکاندا دەستپێکردووە.

کۆبوونەوەکانی ئەمریکای دەم پارتی

شاندەکە کە لە ئەبرو گونای یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتی بۆ پەیوەندەییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، محەمەد ڕوشتوو یاریدەدەری هاسەرۆکانی گشتی بۆ بەڕێوەبەرییە دیموکراتیکییە هەرێمییەکان، جەیلان ئاکچای پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی پێکدێت، لە نێوان ٢٢-٢٨ـی حوزیران لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا و ویلایەتەکانی دیکە زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان دەستپێکردووە.

شاندەکە لەگەڵ واشنتۆن دی سی و ئەندامانی دەم پارتی کۆبوونەوەیان ئەنجام دا؛ هەروەها لە درێژەی کۆبوونەوەکانییاندا شاندەکە سەردانی سەدات ئۆنەری باڵیۆزی تورکیا لە واشتنۆن کرد.

شاندەکە لە کۆبوونەوەی مێزگردیدا کە بە میوانداری ئینستیوتی میدیڵ ئیست ( Middle East Institute) ئەنجامدرا، لەگەڵ رێکخراوە فیکری و بازنە دیبلۆماسییەکاندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکاندا پەرەسەندنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا، ئێران و سووریا و پێشهاتەکانی ئەم دوایەیی هەرێمەکە هەڵسەنگێندرا.

هەروەها شاندەکە بە درێژەپێدانی کۆبوونەوەکانی، لەگەڵ چەندین سیناتۆری ئەمریکا و فەرمانگەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و دەربارەی دیموکراتیکبوونی هەرێمەکە و پێشهاتە ناوچەییەکان گفتوگۆیان کردووە. لە بەردەوامی دیدار و کۆبوونەوەکانییدا شاندەکەی دەم پارتی لەگەڵ نوێنەری واشنتۆنی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کۆبوونەوە و پەیوەست بە مژارەکانی یەکێتی نەتەوەیی و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆچوونیان گۆڕیوەتەوە.

دواتر شاندەکە سەردانی فیلادیلفیایی ویلایەتی ئەمریکایان کردووە و لەگەڵ بەڕێوەبەری Foreign Policy Research Institute و ئەندامانی ناوەندەکە کۆبوونەوە و دەربارەی بابەتە جیهانی و هەرێمییەکان بۆچوونیان گۆریوەتەوە. هەروەها شاندەکە لە نیۆرک لەگەڵ سۆسیال دیموکراتیکەکانی ئەمریکا (DSA) کۆبوونەوە.

هەروەها لە کۆی کۆبوونەوەکانیدا شاندەکە لەگەڵ ناوەندە میدیای و ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکادا کۆبوونەتەوە پەیوەست بە پەرەسەندنە سیاسییەکانی تورکیا و نزیکایەتی دەم پارتی لەسەر پێشهاتەکان هەڵسەنگاندن کراوە.