بە دیمەن

شەهید هەڵمەت و شێخ سەعید لە لەندەن یادکرانەوە

شەهید هەڵمەت و شێخ سەعید لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی هارینگا یادکرایەوە. لە مەراسیمەکەدا تیشکخرایە سەر تێکۆشانی هەڵمەت گابار لە باشووری کوردستان و بەرخۆدانی مێژوویی شێخ سەعید و بانگەواز لە گەنجان کرا بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک.

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە هەڵمەت گابار (دیار غەریب) کە ٢٦ ی حوزەیرانی ٢٠١٩ شەهیدبوو، هەروەها شێخ سەعید و ٤٧ هەڤاڵەکەی کە ٢٩ ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لە گۆڕەپانی دەری چیای ئامەد لەسێدارەدران لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی هارینگا بە مەراسیمێک یادکرانەوە.

مەراسیمەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی بەریتانیا، تەڤگەری ئازادی، گەنجانی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)، کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵات (کژار) و کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی بەریتانیا ئەنجامدرا، کوردستانیان بەشدارییان تێدا کرد. لە مەراسیمەکەدا سینڤزیۆنێک پیشاندرا و شیعر خوێندرایەوە و چەند وتەیەک پێشکەشکرا.

'هەڤاڵ هەڵمەت پێشەنگ بوو'

بەناوی تەڤگەری ئازادییەوە، بەیان عەلی مستەفا قسەی کرد، گوتی: "هەڤاڵ هەڵمەت پێشەنگی ئێمە بوو. وەک هاوڕێیەکی ڕێبەر ئاپۆ، خۆی لەڕێی ئازادیدا فیدا کرد. بەتایبەت لەگەڵ گەلی باشووردا تێکۆشانێکی مەزنی بەڕێوەبرد".

پاشان لەسەر ناوی ڕێکخراوەکان، نوێنەری تەڤگەر ئازادی کامەران شیوانی، گوتی: "هەڵمەت کەسایەتییەکی بە دیسپلین و پێشەنگ و پەروەردەکار بوو. سەدان گەنجی پەروەردە کرد. هەرگیز لە بنیاتنانی کوردی ئازاد نەوەستا. ئەمڕۆش، ئەو تۆوەی کە لە باشووری کوردستان چاندی هێشتا سەوز دەبێت".

سەرۆکی تەڤگەری ئیسلامیی هاوچەرخ و مۆدێرنی کوردستان حافز ئەحمەد تورهالی تیشکی خستەسەر قۆناغی شۆڕشەکەی شێخ سەعید و هەڤاڵەکانی.

لە ئەنجوومەنی گەلی کورد، ئیسحاق میلانی، گوتی: "ئەو نەریتەی بە بەرخۆدانی شێخ سەعید دەستی پێ کرد، لەڕێی هەڵمەت و گوڵستان و تارا و هێرۆ بەهادینەکانەوە بەردەوام بوو. هەڵمەت شوێنکەوتەی هێڵی شێخ سەعید و هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بوو، دەیان هەزار گەنجی پەروەردە کرد".

'وەک بنەماڵە دەبینە بەشێک لە پرۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک'

برای شەهید هەڵمەت گابار ڕایگەیاند شەهید هەڵمەت بۆ ئێمە و تەواوی کوردستان بەهایەکە، گوتی: "وەک بنەماڵەکەی دەبینە بەشێک لە پرۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و بنیاتنانی ئاشتی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە".

'ژیانی خۆی لە خۆیدا مانیفێستێک بوو'

لە بزووتنەوەی گۆڕان سیروان سەعید، گوتی: "ژیانی شەهید هەڵمەت خۆی لە خۆیدا مانیفێستێک بوو".

'ڕێگەی هەڵمەت، ڕێگەی ئێمەیە'

پەیامی کۆمیتەی دەسپێشخەریی باشووری کوردستانی تیکۆشەری بیرمینگهام خوێنرایەوە.

تێیدا ئاماژە بەوە کرا، شەهید هەڵمەت ڕۆڵەیەکی ژیر و بەرخۆدەری باشووری کوردستان بوو، دژی داگیرکەرانی کوردستان تێکۆشا، گوتی: "شەهید هەڵمەت ناچالاکبوونی ڕەتکردەوە و هەموو هێزی خۆی بەخشییە تێکۆشانی هەبوونی گەلی کورد. دەینووسی و خەباتی دەکرد و پێشەنگ بوو. بۆ بەهاکانی ئیکۆلۆژی و یەکسانیی زایەندی و مرۆڤایەتی، بەرخۆدەرێکی دڵسۆز بوو. ئەم هەموو بەهایانە لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا هەن. ڕێگەی هەڵمەت ئێستە بۆ ئێمە ئەرکێکی پیرۆزە".

پەیامی ڕێبەر ئاپۆ خوێنرایەوە

پەیامی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هەڤاڵانی خوێنرایەوە.

مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.