بە دیمەن

کۆنفرانسی شۆڕشی ١٩٢٥ کۆتاییهات

کۆنفرانسی شۆڕشی ١٩٢٥ کە ٢ ڕۆژە لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا ئەنجام دەدرێت، پاش گفتوگۆکان کۆتاییهات.

کۆنفرانسی شۆڕشی ١٩٢٥ کە ٢ ڕۆژە لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا ئەنجام دەدرێت، بە دانیشتنی پێنجەم دەربارەی چوارچێوە کەلتووری و کۆمەڵایەتی و ئەدەبییەکانی شۆڕشی شێخ سەعید بەردەوام بوو. لە دانیشتنەکەدا، ئاوارەیی و توندوتیژیی دەوڵەت و کەلتووری زارەکی و ئەدەبی و یادگەی کۆمەڵایەتی، بەشێوەیەکی بەرفراوان تاوتوێ کران.

کۆنفرانسەکە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی یادکردنەوەی شۆڕشی شێخ سەعید بەردەوام بوو، بە دانیشتنی پێنجەم کە لەلایەن د. ئایهان ئیشک بەڕێوەبرا، کۆتاییهات.

دانیشتنی پێنجەم: پێگەی شێخ سەعید و بزووتنەوەی ئازادیی لە یادگەی کەلتووری و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی تاوتوێ کرا. خوێندکاری دکتۆرا مەروە فورات بە ناونیشانی "پاش بزووتنەوەی ١٩٢٥ـی شێخ سەعید، ئاوارەیی زۆرەملێ و سیاسەتی ئاوارەکردن" بابەتێکی پێشکەش کرد. تیشکی خستەسەر ئاوارەکردنی بنەماڵەی شێخ سەعید پاش شۆڕشەکە و ڕووداوەکانی ئاوارەکردن لە کوردستان. ئاماژەی کرد بە ڕووداوە تراژیدییەکان و بەرخۆدانەکان لەم قۆناغی ئاوارەییدا.

مەروە تیشکی خستەسەر هەوڵەکانی شێخ عەلی‌ڕەزا بەتایبەت لەسەر هێڵی عێراق و ئێران بۆ بنیاتنانی یەکێتیی سیاسیی کوردان، ئەو هەوڵەی لەلایەن بەریتانییەکانەوە ڕێگەی لێ گیرا. شێخ عەلی بەزۆرەملێ لە بەغدا نیشتەجێ کرا. مەروە ئەو سیاسەتی ئاوارەکردن و درووخستنەوە زۆرەملێیەی ڕاڤە کرد کە پاش شۆڕشەکە بەسەر بنەماڵەکەدا جێبەجێکرا. مەروە بەڵگەی دوورخستنەوەی ژن و منداڵانی بۆ ڕۆژئاوا، ئەو تراژیدیایانەی تێیدا ژیان و تێکۆشانەکەیان بۆ مانەوە، پێشکەش کرد.

د. دەلال ئایدن بابەتێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی "لە شێخ سەعیدەوە تا ئەمڕۆ: بەردەوامیی توندوتیژی دەوڵەت و بەرخۆدانی کوردان".

د. دەلال جەختی کردەوە، شۆڕشی شێخ سەعید شۆڕشێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی چارەنووسساز بوو. دووپاتی کردەوە، لەو قۆناغەدا دەوڵەت نەوەک هەر لەڕووی جەستەییەوە، بەڵکو دەیویست ناسنامەی سیمبولیکی و کۆمەڵایەتیی کورد، سەرکوت بکات. دەلال ئایدن جەختی کردەوە، شێخ سەعید هەم ڕێبەر، هەم سیمبولێکی ئایینی و نەتەوەیی بوو، لەسێدارەدانی وی، هاوکات دەستوەردانێک بوو لە دژی یادگە و دەسکەوتەکان و ئایندەی گەلی کورد.

پارێزەر و نووسەر، عومەر گونەش بابەتێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی "کاریگەری دەنگبێژی و مۆسیقای کوردیی لەسەر بزووتنەوەی ئازادیی ١٩٢٥". جەختی کردەوە، لەوکاتەدا هونەر دەنگبێژی ڕۆڵێکی مەزنی لە شۆڕشی شێخ سەعید و یادگەی کۆمەڵایەتییدا گێڕاوە.

گونەش جەختی کردەوە، دەربڕینە زارەکییەکانی دەنگبێژی، هەم یادگەی کۆڵەکتیڤ و هەم ئەزموونە تاکەکەسییەکانی گواستووەتەوە بۆ نەوەی نوێ، گوتی: "هونەری زارەکی لەو شوێنە کۆمەڵایەتییانەی کە گەل تێیدا کۆدەبنەوە، وەک قاوەخانە و ماڵی کەسە ناودارەکان بڵاوکراوەتەوە و بەمەش ئاگامەندیی مێژوویی پارێزراوە".

گونەش جەختی کردەوە، دەنگبێژی تەنها وەک شێوەیەکی هونەری پێش نەکەوتووە، هاوکات وەک ئامرازێکی یادگەی کەلتووریی پێشکەوتووە، بەرخۆدان و ئاگامەندیی ناسنامەی بەزیندوویی هێشتووەتەوە.

پرۆفیسۆر سەلیم تەمۆ بابەتێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی "ڕۆڵی شێخ سەعید لە ئەدەب و شیعری کوردییدا"، تیشکی خستەسەر کاریگەری بزووتنەوەکە لەسەر ئەدەب و شیعری کوردی.

تەمۆ ئاماژەی کرد بە واتای شێخ سەعید و کەسایەتییە مێژووییەکانی دواتر لەنێو ئەدەبدا.