فەدا شێخ سەعیدی بیرهێنایەوە

فەدا گوتی: "ئێمە شێخ سەعید و هاوڕێکانی تێکۆشانی کە سەدەیەک پێش ئێستە بە ناحەق کوژران بەڕێزەوە بیردەهێنینەوە و ئەو زیهنیەتەی ئەوانی کوشت شەرمەزار دەکەین".

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فەدا) بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوڕێیانییەوە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "ئێمە شێخ سەعید و هاوڕێکانی تێکۆشانی کە سەدەیەک پێش ئێستە بە ناحەق کوژران بەڕێزەوە بیردەهێنینەوە و ئەو زیهنیەتەی ئەوانی کوشت بەتوندیی شەرمەزار دەکەین".

فەدا ڕایدەگەیەنێت شێخ سەعید و هاوڕێکانی دژی ناهەقی و ستەم بەرخۆدانێکی شکۆداریان پێشخست، بەدەنگێکی بەرز داوای ماف و ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی گەلی کوردیان دەربڕی و لەم پێناوەدا فیداکارییەکی مەزنیان کرد.

فەدا لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشک دەخاتە سەر سیاسەتەکانی نکۆڵی دەوڵەت دژی عەلەوییەکان و شوێنکەوتەکانی ڕێبازی شافیعی، دەڵێت: "بە لەناوبردنی ڕەهەندە کۆمیناڵ و ئەخلاقی-سیاسیەکانی باوەڕەکە، هەوڵیاندا لەلایەن دەوڵەتەوە قۆرخی بکەن. شێخ سەعید و سەید ڕەزا بوونە سیمبولی بەرخۆدان بۆ پاراستنی ئەم کۆمەڵایەتی‌بوونە".

فەدا دەڵێت: "وەک فەدا دەمانەوێت بە ئازادیی بە باوەڕ و کەلتوور و ناسنامەی خۆمانەوە بژین. میراتی شێخ سەعید و هاوڕێیانی کە بۆ هەمان ئامانج تێدەکۆشان، بە شکۆوە هەڵدەگرین و یادی هێژای ئەوان بە ڕێزەوە بیردەهێنینەوە".

فەدا جەخت دەکاتەوە، شەهیدکردنی شێخ سەعید و هاوڕێیانی برینێکی قووڵە و هەرگیز ئەم نادادییە لەبیرناکرێت، دەڵێت: "بەم بۆنەیەوە، باوەڕمان بە تێکۆشانی ماف و دادپەروەری و ئازادیی گەلی کورد دووپات دەکەینەوە و هیوامان بۆ ئایندەیەکی هاوبەش و یەکسان و شکۆدار دەپارێزین".