لە فرایبۆرگ شێخ سەعید و زیلان و سەما یوجە یادکرانەوە

لە فرایبۆرگ شێخ سەعید و زیلان و سەما یوجە بە چالاکییەک یادکرانەوە، لە وتەکاندا ئاماژە کرا بە نەریتی بەرخۆدانی گەلی کورد و تێکۆشانی ئێستەی تەڤگەری ئاپۆیی.

لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بۆ یادکردنەوەی شێخ سەعید و زیلان و سەما یوجە و هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان، چالاکییەک ئەنجامدرا.

پاش خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدانی ئازادی، لە قسەکاندا ئاماژەکرا بە پەیوەستبوونی مێژوویی بە نەریتی بەرخۆدانەوە کە بە پێشەنگایەتی شێخ سەعید و تێکۆشانی تەڤگەری ئاپۆیی، دووپاتکرایەوە ئەم هێڵە بە فیداکاریی شەهیدانی وەک زیلان و عەگید و عومران بەردەوامە.

ئەنجوومەنی گەلی کوردی فرایبۆرگ لە کۆتاییدا بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەکەی سبەینێی کۆڵن.