پاژک: مانگی حوزەیران مانگی ژنانی فیداییە

پاژک بە خۆشەویستی، ڕێز و پێزانینەوە، هاوڕێ زیلان (زەینەب کناجی) بیرهێنایەوە کە هێڵی فیدایی دەستپێکرد، هەروەها سەما و گوڵانی بیرهێنایەوە کە بوون بە شوێنکەوتەی زیلان، گوتی: "مانگی حوزەیران لە تێکۆشانی ئازادیی ژنانماندا مانگی ژنانی فیداییە."

کوردیناسیۆنی پاژک لەسەر ماڵپەڕی خۆییدا بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ زیلان (زەینەب کناجی) ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و گوتی: "مانگی حوزەیران لە تێکۆشانی ئازادیی ژنانماندا مانگی ژنانی فیداییە."

ڕاگەیاندراوەکەی پاژک بەمجۆرەیە:

 "هاوڕێ زیلان (زەینەب کناچی) کە بە چالاکییە مەزنەکەی بۆ ژیانێکی ئازاد و مانادار هێڵی فیدایبوونی ئافراند بە بیردێنینەوە: هاوڕێ سەما (سەما یوجە) و هاوڕێ گوڵان (فیلیز یەرلیکایا) کە شوێنکەوتووی هاوڕێ زیلانن، بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیریان دەهێنینەوە.

جارێکی دیکە چالاکییە مەزنەکەی هاوڕێ زیلان و ئازادی ژنان تاجدار دەکەین بەو بۆنەیەوە ٣٠ی حوزەیران پیرۆزی دەکەین.

هەروەها جارێکی دیکە دڵسۆزییمان بە مەبەستی بێرهێنانەوە هاوڕێ ڕاپەڕین ئامەد، بێریڤان زیلان، لەیلا ئاگری و هەموو شەهیدانی تێکۆشان کە لە مانگی حوزەیراندا بەشداری کاروانی شەهیدانبوون دەردەبڕین. بەدیهێنانی خەونەکانیان بۆ ژیانێکی ئازاد گەورەترین ئەرک و ئامانجمانە.

هاوڕێیانی فیداییمان، بە ژیان و شەهیدبوونیان، بۆ ژنان پێوانەکانی ژیانی ئازادییان دەستنیشانکرد. هاوڕێ زیلان، بە وتنی "دەمەوێت ژیانێکی مانادار و چالاکییەکی مەزنم هەبێت"، بۆ پرسیاری 'ژنی ئازاد چۆن دەژی؟' پێوانێکی دیاریکرد. لەبەرئەم هۆکارەش ​​لە مێژووی ئێمەدا وەک خوداوەندی ئازادی جێگەی گرتووە.

هاوڕێ سەما بە وتنی 'لە ئاسمان دوو خۆر نابێت' پرەنسپی ژیانی فیدای و پێوانەی ژیانی نیشاندا. هاوڕێ سەما هەموو ئەو پاشڤڕەوتانەی کە ژنان لە ژیانێکی ئازاد دوور دەخاتەوە سوتاند و هەڵوێستێکی نیشان دا کە هێڵی ئازادی دەخاتە پراکتیکەوە.

هاوڕێ گوڵان بۆ ئەوەی خاوەندارێتی لە ژیانی ئازاد بکات کە ڕێبەرێتی گوزارشتی لێ دەکات، بۆ ئەوەی لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەرێتی ببێتە وەڵامگۆ، هێڵی فیدایی هەمیشەیی کرد و لەم واتایەدا بوو بە کەسایەتییەکی پێشەنگ.

وادیارە لەسەر ئەم جوگرافیایە ژیان و ئازادی ئاسان نییە. ئازادی و هەبوون پێویستی بە هۆشیاری قووڵ و چالاکی بەهێز هەیە. مرۆڤ دەبێت بوێر بێت ئەو ڕاستییەی هەستی پێکردوە بپارێزێت و بەپێی ئەوە بژی. لەبەر ئەمەش بۆ ژیانێکی ئازاد قوربانی مەزندراوە، ڕێگەی چەوتی مێژوو ڕاستکراوەتەوە و واتایەکی نوێ بۆ ژیان بارکراوە.

بە ناوی ئەو کەسانەی کە تێکۆشانێکی مەزنیان بۆ ئازادی و ئاشتی وەک زیلانەکان، گوڵانەکان و سەماکان بونیاتناوە دەڵێین: ژیانێکی ئازاد و مانادار ڕاستی بنەڕەتی ئێمەیە، هەرگیز دەستبەرداری نابین. ژیانی ئازاد ژیانێکی کۆمیناڵە کە پێکەوە و بە هاوبەشی بەردەوامی پێ دەدرێت؛ تێکۆشان بۆ ئەم ژیانە بەردەوام دەبێت. بە هەموو هێزمانەوە خەبات دەکەین بۆ ئەوەی ژیانێکی دادپەروەرانە بونیات بنین کە تاکگەرایی، خۆپەرستی، بێ خۆشەویستی و بێڕێزی تێدا نەبێت. بەگوێرەی ئەو پارادایمەی کە لە مانیفێستۆی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا دەستنێشانکراوە، بە ئیرادە، ڕێکخستن و تێکۆشەری دەمێنینەوە.

وەک ژنی کورد لە هێڵی زیلاندا شەڕمان کرد و هەبوونمان بەدەست هێنا. دەزانین کە ژنان بەو هێزەی کە لە مێژووی خۆیانەوە وەریدەگرین و ئەو هەڵوێستە ڕێکخستنی و شکۆمەندەی ئەمڕۆ نیشانی دەدەن، لە بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ڕۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕن. ژنان دەبنە خوڵقێنەری گۆڕان و گۆڕانکاری و ژیانی ئازاد.

ڕێپێوانی ئازادی مرۆڤایەتی کوردستانە. لە فۆرمولەی 'ژن، ژیان، ئازاد' ئازادییدایە. ژیان لەگەڵ ژن، ئازادی لەگەڵ ژن دەبێتە هەوێنی هەموو شۆڕش و تێکۆشانە سۆسیالیستییەکان.

لە جوگرافیای ئێمەدا پێویستی بونیاتنانی ژیانێکی هاوبەش لەسەر بنەمای تێگەی نەتەوەیەکی دیموکراتیک، لە هەموو کاتێک زیاترە. بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتدارن، ژیانی مرۆڤایەتی بە نەبوون هەژمار دەکرێت. چارەسەری ڕێبەر ئاپۆ، ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتییە. چارەسەری دروستە بۆ ئەوکەسانەی لە نێو ئێش و کۆمەڵکووژیی مەزندا ماونەتەوە.

لەمڕۆدا بەڕوونی دەردەکەوێت، پێویستە هەموو ژنان و چەوساوەکان و هێزە دیموکراتیکەکان تێکۆشانی هاوبەش پەرە پێ بدەن دژی هێڵی بمرە_بکوژە کە سیستەمی دڕندەی سەرمایەداریی دەیەوێت مرۆڤایەتی بۆ پەلکێش بکات، دژی ئەم سیستەمە پیاوسالارییەی کە لەڕێی جەنگی جیهانیی سێیەمەوە بێجگە لە ئێش و خوێن و فرمێسک هیچی بۆ مرۆڤایەتی نەهێناوە.

ژنان دەبێت لەسەر حەقیقەتی زیلان، بۆ ژیانی ئازاد و مانادار بە هەموو هێزییانەوە سەرفەربەربن. خۆپاراستن بە ڕێکخستنەوە بە دی دەهێنرێت.

حەقیقەتی زیلان ناوی ژیانی نوێیە. ڕۆشنگەری ژنان لە لایەنی فەلسەفە، ئایدۆلۆژیا و فیکرەوەیە. بەو زانابوون هێزی خۆیان سەرلەنوێ بونیات دەنێنەوە و لە دژی سیستەمی قڕکەر و دووژمنی ژن، تێکۆشانێکی ڕادیکاڵ و چالاک بەڕێوەدەبەن. ژیانی ئازاد و مانادار لەسەر ئەم هێڵە بونیات نراوە، دەبێتە ژیانێک لەسەر بنەمای زانابوونی ژن، دادپەروەری، خۆشەویستی، تێگەیشتنی ئەخلاقی و ئێستاتیکی. بۆ ئەوەی یۆتۆپیای ژیانێکی وەها ڕاستەقینە بە دی بێت، بانگەواز لە هەموو کەسێک دەکەین کە جیهانی مەزنی زیلان و کەسایەتییە چالاکەکەی ڕاست تێبگەن و جێبەجێی بکەن.

جارێکی دیکە شەهیدەکانمان کە کوردستانیان بە جیهان ناساند، تێکۆشانی ئازادی ژنانیان پەرەپێدا و بوونە نوێنەری هێڵی سۆسیالیزم، بە ڕێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیردێنینەوە. بانگەواز لە هەموو کەسێک دەکەین کە لەسەر هێڵی شەهیدان تێکۆشان فراوانتر بکەن، هەندێک بە هێزتر خاوەندارێتی لە بەهاکانی ئازادییمان بکەن و ژیان قازانج بکەن."