کەمپینی واژۆ کۆکردنەوە بۆ کردنەوەی گۆڕەپانی گەلەتەسەرای
ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی بۆ کردنەوەی گۆڕەپانی گەلەتەسەرای بەڕووی چالاکییەکاندا کەمپینێکی دیجیتاڵی واژۆ کۆکردنەوەی دەست پێکرد.
ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی بۆ کردنەوەی گۆڕەپانی گەلەتەسەرای بەڕووی چالاکییەکاندا کەمپینێکی دیجیتاڵی واژۆ کۆکردنەوەی دەست پێکرد.
ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی بە ناونیشانی "دەبێت گۆڕەپانی گەلەتەسەرای بۆ چالاکی شەرمەزارکردنەکان بکرێتەوە" کەمپینێکی واژۆ کۆکردنەوەی دەستپێکردووە.
پەیوەست بە کەمپینەکە لەسەر دیجیتاڵ میدایا پەیام بڵاکراوەتەوە و تێیدا ئاماژە کراوە بەوەی؛ دایکانی شەممە و دۆستەکانیان ٣٠ ساڵە لە گۆڕەپانی گەلەتەسەراییدا بە چالاکی داوای ئاشکراکردنی کەسە بێسەروشوێنەکراوەکانیان دەکەن. بەڵام ساڵانێکە گۆڕەپانەکە بە ڕووی چالاکییەکاندا داخراوە.
لە پەیامەکەدا لە داواکارییەکدا ئەمە هاتووە: "بۆئەوەی گۆڕەپانەکە بکرێتەوە، ببە بە واژۆکەر."
لەم لینکەی خوارەوە دەتوانرێت واژۆ بۆ کردنەوەی گۆڕەپانەکە بکرێت: