لە ٢٢ی حوزەیران ڕۆژی یەک شەممە لە هێرشێکی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر کەنیسەی مار ئیلیاس لە گەڕەکی دوویلا لە دیمەشق، زیاتر لە ٢٥ هاووڵاتی مەدەنی کوژران، دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون. هێرشەکە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا وەک یەکەمین چالاکی لە دژی مەسیحییەکان لە ناو کەنیسەکەدا ئەنجام دراوە.
وەزارەتی ناوخۆی سووریا سەر بە هەتەشە، ڕایگەیاند هێرشەکە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجامدراوە کە لە کەمپی هۆڵەوە چوونەتە ناو دیمەشقەوە. گروپی ئیسلامی توندڕەوی لیوای ئەنسار ئەل-سوننە لە ٢٤ی حوزەیران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و ڕایگەیاند کە میلیتانێکیان بە ناوی 'محەمەد زەین ئەل عابیدین ئەبو عوسمان' هێرشەکەی ئەنجامداوە.
لیوای ئەنسار ئەل سوننە:
ئەم ڕێکخراوە چەکدارییە ئیسلامییە توندڕەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ لە هەرێمەکانی باکووری سووریا سەریهەڵدا، ئایدۆلۆژیای سەلەفی – وەهابیی هەڵدەگرێت. بە تایبەتی گروپەکانی وەک عەلەوی، دروز و مەسیحییەکانی سووریا بە ئامانج دەگرێت و بەڕێوەبەرییە عەلمانییەکان وەک "کافر" پێناسە دەکات. دەشڵێت، دەبێت یاساکانی شەریعەت بە توندی جێبەجێ بکرێن.
گومانی ئەوەدەکرێت کە پەیوەندی لەگەڵ قاعیدە لە یەمەن و گروپە توندڕەوەکانی لیبیاوە هەبێت.
لە ڕێگەی تێلێگرامەوە ڕێکخستنەکانی دەکات؛ چالاکییەکانی تیرۆرکردن، تەقینەوە و سوتاندن لە ئەستۆ دەگرێت. لە گوندەکانی ئیدلب، حومس و دیمەشق ئەنجامی دەدات.
لە تێلێگرام دیمەنی جێبەجێکردن و پەیامی هەڕەشەکردن لە دژی گروپەکانی وەک عەلەوی، درووزی و مەسیحی بڵاو دەکاتەوە و لە ڕێگەی ئەکاونتی دیجیتاڵی میدیای ساختەوە پڕوپاگەندە دەکات.
سەرۆکەکانی:
ئەبو ئایشە ئەل-شام (سەرۆکی سەربازی)
ئەبو ئەل-فەتاح ئەل-شام (ئۆتۆریتەی ئایینی)
ئەبو سوفیان ئەل-دماشک (سەرۆکی ئایدۆلۆژی)
سەرچاوە دارییەکانیان:
وڵاتانی کەنداو و هاوکاری دەرەکی، چالاکی ڕفاندن بۆ وەرگرتنی پارە و لە هەرێمەکەشدا تۆڕی بازرگانی نایاسایی (چەک، مادەی هۆشبەر).
ئەگەری ئەوە هەیە کە لیواکانی ئەنسار ئەل-سوننە کە وەک یەکێک لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی نەوەی نوێ پێناسە دەکرێت، لەگەڵ گرووپە توندڕەوەکانی دیکەی هەرێمەکە یەکبگرن. بە تایبەتی پێشبینی دەکرێت ئەو گروپە پێکهاتە ئایینییەکان بکاتە ئامانج، لە مانگی ڕابردووەوە پێنج گوندی عەلەوی هێرشیان کراوەتە سەر.