بە دیمەن

دیمەنی هێرشی سوپای تورک بە چەکی قەدەغەکراو لە دژی گەریلا

دیمەنێکی تۆمارکراوی هێرشی سوپای تورک، کە لە بەرانبەر تونێلەکانی گەریلا لە نزیک گوندی شێگرێی ئامێدی بە بەکارهێنانی تەقەمەنی زۆر بەهێزی قەدەغەکراو ئەنجام دراوە.

هێرشەکانی سوپای تورک لە ئەیالەتی ڕۆژئاوای زاپ لە دژی هێزەکانی گەریلا درێژەی هەیە.

دیمەنی تۆمارکراوی هێرشی سوپای تورک، کە لە کاتژمێرەکانی شەوی ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە بەرانبەر تونێلەکانی گەریلا لە نزیک گوندی شێگرێی سنووری ئامێدی بە بەکارهێنای تەقەمەنی زۆر بەهێز ئەنجام داوە.

کاریگەری هێزی تەقەمەنییەکە تا دووری دوو کیلۆمەتر بە گۆڕەپانەکەدا بڵاوبووەتەوە.