وۆرکشۆپی ڕەنج لە ئامەد دەستیپێکرد
لە ئامەد پلاتفۆڕمی ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان وۆرکشۆپێکی لەژێر ناوی 'ڕەنج لە کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـدا ئەنجامدا.
لە ئامەد پلاتفۆڕمی ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان وۆرکشۆپێکی لەژێر ناوی 'ڕەنج لە کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـدا ئەنجامدا.
لە ئامەد لەلایەن پلاتفۆرمی ڕێکخراوە دیموکراتیکەکانەوە وۆرکشۆپێک لەژێر ناوی 'ڕەنج لە کۆمەڵگەی دیموکراتیک' بەڕێوەچوو. نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری وۆرکشۆپەکە بوون. لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا بەناوی پلاتفۆڕمەکەوە دویگو ئۆزبەی، هاوسەرۆکی لقی دووی ئامەدی سەندیکای ڕەنجدەرانی زانستی و پەروەردەیی (ئەگتیم-سەن) قسەی کرد.
دویگو ئۆزبەی ئاماژەی بەوە کرد، لە مێژووی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەر لە شەڕ، لەهەمان کاتدا کلتوورێکی یەکبوون، تەواوکردنی یەکتر هەیە و وتی، "بەڵام ئەو کلتوورە بە دەستێوەردانی هێزە دەسەڵاتدارەکان، دەوڵەت نەتەوە، مۆدێرنیتەی کەپیتاڵیست و ئایدۆلۆژیا تاکڕاوەکان سەرکوتکراوە، تاریککردن و پێچەوانەکردنەوە."
دویگو ئۆزبەی تیشکی خستە سەر ئەم لایەنانە: "کۆمەڵگەی ئاشتیانە و دیموکراتیک دوور لە هەژموونگەرایی و پلەبەندی، لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوونی یەکسانی یەکگرتوویی هەموو ڕەنگەکان، مۆدێلێکی یەکگرتووی کۆمەڵایەتی، سیستەمێکە لە پارادایمی فەلسەفی، ئایدۆلۆژیای ژیانێکی ئازاد پێکدێت. هەروەها توانای ئەوەی هەیە کە ئەگەر جەنگی جیهانی سێیەم قورس ببێت، بتوانێت بەها کۆمەڵایەتییەکانی گەلان لە لەناوچوون ڕزگار بکات. گەل داوای ژیانی هاوبەش دەکات."
دیوگو ئۆزبەی ئاماژەی بەوە کرد، چارەسەری پرسی کورد تەنها ئازادیی گەلی کورد نییە، بەڵکو دیموکراسیبوونی تورکیاشە، هەموارکردنەوەی دۆستایەتیی مێژوویی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و کلیلی دامەزراندنی داهاتوویەکی یەکسانە بۆ مرۆڤایەتی.
سەڤتاپ ئاکداگ، یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)ـیش وتی، "لەم جوگرافیایەدا بە پڕۆسەیەکی مێژووییدا تێدەپەڕین. ئەم ڕاستییە لەلایەن هێزەکانی ناوچەکەوە قبووڵکراوە. ئێمە ئەم پڕۆسەیە کە جێی ئومێدە، وەکو دەستکەوتی گەلان و بونیاتنانی دیموکراسی دەبینین. بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەرکی هەموومانە. کۆمەڵگەی دیموکراتیک بێ ئاشتی بونیاتنانرێت. ئەگەر فشار لەسەر بەشێکی کۆمەڵگە هەبێت، دیموکراسی بەدینایەت. ئێمە ناچارین قسە لەسەر بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکەین."
سەڤتاب ئاکداگ باسی لەوە کرد، گفتوگۆکانی کە ئەنجامدەدرێن هێڵی تێکۆشان لە پڕۆسەکەدا بونیات دەنێت و وتی، "پێویستە مرۆڤ نەبێتە بینەری ژیانی ئازاد و یەکسان، ببێتە بونیاتنەری ئەم ژیانە."
وۆرکشۆپەکە دوای قسەکردن بۆ میدیاکان بەداخراوی بەردەوام بوو. لە وۆرکشۆپەکەدا بابەتەکانی "گفتوگۆ لەسەر ڕەنج"، "ڕۆڵ و گۆڕانکارییەکانی ڕەنج لە ئەزموونەکانی ئاشتی هەمیشەیی و تێپەڕاندنی ئاشتی"ـدا، "ڕەنج و هەژاریی ژن" و "کاریگەریی ڕەنجخۆریی لەسەر توێژی بێبەش "(کۆچبەر، کرێکارانی بەساڵداچوو، کرێکارانی منداڵ و خاوەن پێداویستی تایبەت)" هەڵدەسەنگێنرێن.