دەم پارتی لە وان دەربارەی "پرۆسەکە" لەگەڵ نووسینگە یاساییەکان و پارێزەران کۆبووییەوە
دەم پارتی لە چوارچێوەی "کۆبوونەوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە وان لەگەڵ سەرۆکی نووسینگە و ڕێکخراوە یاساییەکان و پارێزەران کۆبووەوە.
دەم پارتی لە چوارچێوەی "کۆبوونەوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە وان لەگەڵ سەرۆکی نووسینگە و ڕێکخراوە یاساییەکان و پارێزەران کۆبووەوە.
کۆمیسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە چوارچێوەی "کۆبوونەوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە وان لەگەڵ سەرۆکی نووسینگە و ڕێکخراوە یاساییەکان و پارێزەران کۆبووەوە. جێگری هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی و بەرپرسی کۆمیسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤ ئۆزتورک تورکدۆغان، هاووتەبێژی کۆمیسیۆنەکە سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل، ڕێکخراوە یاساییەکان و پارێزەران بەشداربوون.
سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل گوتی: "لەم پرۆسەیەدا، بێجگە لە خەباتی بواری سیاسی، لایەنگی یاسایی ئەم پرۆسەیەش گرنگە و دەبێت هەمووان هاوکار بن. ئاشتی بە هاوکاری و بەشداری هەموو توێژە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت. ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار دەبینین و بەم جۆرە مامەڵە دەکەین".
ئۆزتورک تورکدۆغان گوتی: "بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان مێژووییە. لەبنەڕەتدا، درێژەپێدەری چارەسەری ساڵی ١٩٩٣ـە. پرۆسەی ئەم جارە ناچارییە و بەڕێز ئۆجالان بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی گرتەئەستۆ".
تورکدۆغان هیوای خواست ئەو هەنگاوانەی لەسەر زەمینەی یاسی و یاسایی دەنرێن بگەنە ئەنجام، لەم ڕووەوە ئەرکی نووسینگە یاساییەکان دێتەپێش.
تورکدۆغان ڕایگەیاند لە هەموو کۆبوونەوەیەکدا داوای هەڵگرتنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆشیان کردووە، دووپاتی کردەوە کە ڕێبەر ئاپۆ لەم پرۆسەیەدا ئیرادەی خۆی نیشانداوە و ئێستە دەبێت دەسەڵات هەنگاوی یاسایی بنێت، گوتی: "دەبێت یاساکان و دەستوور بگۆڕێن. دەبێت هەوڵبدرێت بۆ گۆڕینی سیستەمی تاکڕەو بۆ سیستەمێکی فرەییپارێز. بەڕێز ئۆجالان لەم پرۆسەیەدا دانوستانکاری سەرەکییە و دەبێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەببات".
پاشان کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوام بوو.