چیچەک: ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە گەلی کورد لە دەرگای یاساوە بچێتە ژوورەوە

جەنگیز چیچەک، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە کۆنفرانسی مێرسیندا قسەیکرد و وتی، "ئامانجی سەرەکیی عەبدوڵا ئۆجالان ئەوەیە کە گەلی کورد لە دەرگای سیاسەت بچێتە ژوورەوە."

لقەکانی مێرسین و ئەدەنەی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە)، لە هۆڵی کۆنفرانسی ئەکادیمی شاری نوێ لەژێر ناوی "لەڕێی ئاشتیدا مافی هیوا" پانێڵێکیان ڕێکخست. لە سەرەتادا مەلەک ساراڵد، هاوسەرۆکی لقی مێرسینی ئۆهەدە قسەی کرد و وتی، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سزای هەتاهەتایی قورسکراوی بێ دەرفەتی ئازادبوون وەکو "ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ" هەڵدەسەنگێنێت. مەلەک ساراڵد باسی لەوە کرد کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاش سزای تاهەتایی قورسکراو لە چوارچێوەی "ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپدا" وەکو پێشێلکردنی "مافی هیوا" هەڵدەسەنگێنێت. مەلەک ساراڵد وتی، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری "مافی هیوا"ی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەرکردووە بەڵام تورکیا جێبەجێی ناکات و بەمەش مافی ژیان پێشێلدەکات.

جەنگیز چیچەک، نوێنەری دەم پارتیش لە پانێڵەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێبەر ئاپۆ ساڵانێکە لە گۆشەگیریی و زیندانیبووندا دەهێڵرێتەوە.

چیچەک بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا: "سەرەتا پێویستە بوونی گەلێک قبووڵبکرێت. بیربکەنەوە گەلێک ئەوە ٥٠ ساڵە دەڵێت 'من هەم' و بۆ ئەوە تێدەکۆشێت. پێویستە مافی هیوای ئۆجالان تەنها لەودا بەتاکەکەسی کورت نەکرێتەوە. خۆی هەر لەبەر ئەو هۆکارە گوێ بە بابەتی تاکەکەسیی خۆی نادات. یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئۆجالان ئەوەیە کە مافی تاکەکەسیی خۆی لەنێو مافی بەکۆمەڵدا جێدەکاتەوە. یاخود مافی هاوولاتیبوونی خۆی لەنێو مافی بەکۆمەڵی گەلەکەیدا جێدەکاتەوە. ئامانجی سەرەکی عەبدوڵا ئۆجالان ئەوەیە کە گەلی کورد لە دەرگای ماف بچێتە ژوورەوە.

تەواوی ڕەهەندەکانی یاسا کاتێک بابەتەکە دێتە سەر کورد و ئۆجالان وندەبن. ئەم بارودۆخە لە ڕۆژێکدا نەهاتە کایەوە. لە ماوەیەکی درێژدا ئەمە ئەنجامدرا. دەوڵەت نەتەوە، هەوڵدەدات هەموو ئەو کارەکتەرە یاساییانەی بەدوژمنی خۆیان دەزانێت لەناویان بەرێت و لاوازیان بکات. هەرخۆی لۆجیکی گۆشەگیریش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت."