لە مانیسا، بالکەسیر و ئایدن ئاگر لە دارستانەکان کەوتەوە
هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان لە مانیسا و بالکەسیر بەردەوامە و لە ئایدن ئاگری دارستانەکان کۆنترۆڵکرا.
هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان لە مانیسا و بالکەسیر بەردەوامە و لە ئایدن ئاگری دارستانەکان کۆنترۆڵکرا.
لە گەڕەکی کاراکۆی ناوچەی ئاکهیساری مانیسا ئاگر لە دارستانەکان کەوتەوە و بە خێرایی بەناوچەکەدا پەرەی سەند.
هەروەها لە زەویەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە درا، لە سەرلە بەیانیدا بە ڕێگەی ئاسمانیەوە هەوڵدار ئاگرەکە بکوژاێندرێتەوە.
هەوڵدانەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەبێ پچڕان بەردەوامە.
وەحدەتین ئۆزکان، پارێزگاری مانیسا ڕایگەیاند، وەک ئامانجی خۆپارێزی چوار گوندیان چۆڵ کردووە.
هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە هەوا و زەوینەوە لە ناوچەی چامکۆی بیگادیچی بالکەسیر بەردەوامە. تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە.
لە ناوچەی بۆزدۆغانی ئایدن، لە نزیک گەڕەکی یازکەنت ئاگر لە دارستانەکە کەوتەوە و بە هەوڵێکی بەرفراوان توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.
بە پێی ڕاگەیاندنەکان نزیکەی ٢٠ هەزار دووجا لە ڕووبەری دارستانەکان سووتاوە.