فێستیڤاڵی ژنان: ئیرادەی ئەکینمان لە مێژوودا تۆمار کرد

سومەیە بۆز پەرلەمانتاری دەم پارتی موش لە "فێستیڤاڵی ژن، سروشت و کەلتوور" لە گمگمێ قسەی کرد و وتی: "کاتێک ئەو وێنەیەمان سەیر کرد، نە شەرم، بەڵکو بەرخۆدانمان بینی. ئێمە ئەو کەسانەمان ڕیسوا نەکرد، بەڵکوو ئیرادەی ئەکینمان لە مێژوودا تۆمار کرد."

لە ناوچەی گمگمی مووش بە دروشمی "بە ژنی ئازاد، بە سروشت و کەلتوور بەرەو کۆمەڵگای دیموکراتیک"، "فێستیڤاڵی ژن و سروشت" دەستیپێکرد. فێستیڤاڵەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت. هەروەها فێستیڤاڵەکە بە ڕێپێوانێک بۆ قەدەر کەوسەر ئەلتورک (ئەکین وان) بەڕێوەچوو، کە لە ١٠ی ئابی ٢٠١٥ لە گمگمێ شەهید کرا و تەرمەکەی بێ ڕێزی پێکرا. چیگدەم کلچگون ئوچار هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و سومەیە بۆز نوێنەری دەم پارتی موش و ئایلا ئاکات ئاتا چالاکی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد و بەسەدان ژن بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "ژن، ژیان، ئازادی" و "ماف خۆری لە عەقڵیەتی پیاودایە، ئازادیی لە ژن و سروشتدایە" بەرز کرایەوە. لە ڕێپێوانەکەدا بەردەوام دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە.

سومەیە بۆز لە بەیاننامەیەکدا قسەی کرد و سەرنجی خستەسەر تەرمی ئەکین وان و وتی: "کاتێک سەیری وێنەکەیمان کرد، نەک شەرم، بەڵکو بەرخۆدانمان بینی. ئێمە ئەو کەسانەمان ڕیسوا نەکرد بەڵکو ئیرادەی ئەکین وانمان لە مێژوودا تۆمار کرد. چونکە ئێمە دژی ئەو شەڕانە دەوستینەوە کە لەسەر جەستەی ژن بەڕێوە دەچن و ژیان و ئازادی دەپارێزین."

هەروەها سومەیە بۆز ڕایگەیاند کە لەشفرۆشی، تۆڕەکانی ماددەی هۆشبەر، ژنکوژی و کۆمەڵکوژی سروشت بەشێکن لە ستراتیژەکانی شەڕی تایبەت کە یەک ناوەندیان هەیە. سومەیە بۆز لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "ئێمەی ژنان بە ڕێنماییەکانی ژنولۆژی و میراتی بزووتنەوەی ژنانی کورد ئەو سیاسەتانە ئاشکرا  و ڕیسوا دەکەین، ئێمە لێرەین بۆ ڕێکخستنی تیکۆشانی ژنان، ئێمە لێرە تەنیا بۆ بەرزکردنەوەی تووڕەبوونمان لێرە نین، بەڵکو بۆ ڕێکخستن و پەرەدان بە تێکۆشانمان لێرەین، ئێمە بە دورشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لەو شوێنەی تەرمی ئەکین فڕێدرا بوو بە هێزەوە هەڵدەستینەوە."

دوای وتارەکان، ژنان چوونە شوێنی فێستیڤاڵەکە.