لە حەلەب گەنجێکی کورد ڕفێندرا
هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا و گرووپە چەتەکانی سەر بە ئەنقەرە، بە پاساوی هەبوونی "وێنە و سیمبولی کوردی" لەنێو مۆبایلەکەیدا، گەنجێکی کوردیان لە حەلەب ڕفاند.
هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا و گرووپە چەتەکانی سەر بە ئەنقەرە، بە پاساوی هەبوونی "وێنە و سیمبولی کوردی" لەنێو مۆبایلەکەیدا، گەنجێکی کوردیان لە حەلەب ڕفاند.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین_سوریا ڕایگەیاند، دوێنێ لە بازگەیەکی هاوبەسی هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی کاتی سوریا و چەتەکانی دەوڵەتی تورک، لەسەر ڕێگەی دێرحافر_حەلەب، گەنجێکی کورد بە ناوی عەدنان ئەحمەد گەنجۆ (٢٤ ساڵ) خەڵکی گوندی ئەحرەسی باکووری حەلەب، بە پاساوی هەبوونی "وێنە و سیمبولی کوردی" لەنێو مۆبایلەکەیدا، ڕفێندراوە و براوەتە شوێنێکی نادیار.
ڕۆژی هەینی، ٢٧ی حوزەیران، چەتەکانی دەوڵەتی تورک هاوڵاتییەکی کوردی ٦٦ ساڵەیان بە ناوی ئیبراهیم حەمۆ شێرۆ لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی ئەشرەفیەی عەفرینی داگیرکراو، ڕفاند.
لە هەرێمەکانی سوریا کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراون، هاوڵاتیانی کورد ڕووبەڕووی پێشێلکاری دەبنەوە، بەبێ ئەوەی تاوانباران ڕووبەڕووی لێپرسینەوە و دادگاییکردن ببنەوە.