گەریلای یەژاستار تیژدا زاگرۆس لە هامبۆرگ یادکرایەوە
گەریلای یەژاستار، تیژدا زاگرۆس کە ٢٩ ی نیسانی ٢٠٢٥ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوو، لە هامبۆرگ یادکرایەوە.
گەریلای یەژاستار، تیژدا زاگرۆس کە ٢٩ ی نیسانی ٢٠٢٥ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوو، لە هامبۆرگ یادکرایەوە.
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا، بۆ یادکردنەوەی گەریلای یەژاستار تیژدا زاگرۆس (کێلی فریگانگ) کە خەڵی هامبۆرگە و لە ٢٩ ی نیسانی ٢٠٢٥ لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوو، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی تیژدا زاگرۆس و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی دەستی پێ کرد. بنەماڵەی گەریلا تیژدا زاگرۆس بەشداربوون. ڕێپێوانەکە تا (Hamburg Neugraben Ortodoks) بەردەوام بوو. پاش ڕێپێوانەکە، جەماوەر بۆ یادکردنەوەکە چوونە کەنیسەی سریانییەکان.
کوردستانیانی نیشتەجێی هامبۆرگ، پەرلەمانتاری پارتی چەپ (Die Linke) جانسو ئۆزدەمیر، سیاسەتمەدار پەرۆ دوندار، بەڕێوەبەری کۆماو جەناب یەتەر، دایکی گەریلا تیژدا زاگرۆس گوندا فریگانگ، خوشکەکەی یۆهانا فریگانگ، بەشداربوون.
دایکی گەریلا تیژدا زاگرۆس گوندا فریگانگ، گوتی: "سوپاستان دەکەم کە ئێمەتان بەتەنها جێنەهێشت".