دوو ڕۆژە ئاگر لە چەند ناوچەیەکی ئیزمیر کەوتۆتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە

ئەو ئاگرەی دوێنێ لە ناوچەکانی مەندەرەس و سەفەرحساری ئیزمیر کەوتۆتەوە تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. بە ئامانجی گرتنبەری ڕێ و شوێن ١٠ گەڕەک چۆڵکراون.

لە گەڕەکی دۆگانبەی ناوچەی سەفەرحساری و گەڕەکی کویوجاکی ناوچەی مەندەرەسی ئیزمیر، دوێنێ لە ئاگر لە دارستانەکە کەوتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە. دوای بەرەبەیان، هەوڵەکانی دەستوەردانی ئاسمانی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکرد. هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بە ٤ فڕۆکە، ١٤ هێلیکۆپتەر و تیمی زەمینی بەردەوامە.

بەهۆی بای بەهێزەوە هێلیکۆپتەرەکان نەیانتوانی دەستوەردان بکەن لە ئاگری دارستانەکەدا کە دوێنێ لە گەڕەکی کویوجاک کەوتەوە. هەروەها زۆرێک لە شوێنەکانی هەرێمەکە چۆڵکران.

هەروەها ژمارەی ئەو گەڕەکانەی کە چۆڵکراون بوو بە ١٠ گەڕەک.