تەرمی شەڕڤانی قەسەدە جگەر حەسەکە بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە جگەر حەسەکە لە گوندی بەرکەڤری سەر بە دەرباسیە بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە جگەر حەسەکە لە گوندی بەرکەڤری سەر بە دەرباسیە بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەرڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) جگەر حەسەکە کە رۆژی ٢٨ـی حوزەیران لە حەسەکە لەماوەی ئەرکەکەیدا شەهیدبوو، ئێوارەی دوێنێ لە گۆڕستانی شەهید ڕۆستەم جودی لە گوندی بەرکەڤری دربەسی لە مەراسیمێکدا بەخاک سپێردرا. ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، هێزەکانی ئاساییشی ناوخۆ، تەڤگەرانی ژن، گەنجان و سەدان دانیشتووانی جزیرە ئامادەی مەراسیمەکە بوون.
مەراسیمەکە بەخولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستیپێکرد. لە مەراسیمەکەدا لەسەر ناوی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی دەرباسیە خالید یوسف قسەیکرد و وتی، لەسەر ڕێگەی شەهیدانمانین بۆ گەیشتنمان بە ئازادی و سەرکەووتن.
دواتر ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازیی حەسەکە حسێن سەلمۆ قسەیکرد و وتی: "شەهید جگەر لە دەستپێکی شۆڕشی ١٩ـی تەموزەوە خۆی سپاردە فکری ئازادی و هەتا دوا هەناسە لەپێناو گەلەکەیدا تێکۆشا."
لە کۆتاییدا بەڵگەنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی هێژای کرا. بە گوتنەوەی درووشمی 'شەهید نامرێ' و بەرزکردنەوەی هەلهەلەی سەرکەووتن تەرمی شەهید سپاردەی خاک کرا.