شیرین عەبادی: بە هێرشەکانی ئیسرائیل، هێزە ئەمنییەکانی ئێران زیاتر زیندانیان سەرکوت دەکەن

چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان، شیری عەبادی ئاماژەی بە دۆخی ناهەمواری زیندانیانی گرتوخانەی ئەوین کرد و گوتی: "لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، هێزە ئەمنییەکانی ئێران زیاتر سەرکوت و توندوتیژی بەرانبەر زیندانیانی گرتوخانەی ئەوین دەکەن."

زیندانی ئەوین

شیرین عەبادی چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە پێگەی فەرمی خۆی تلیەگرام سەبارەت بە بارودۆخی زیندانیانی ئەوین پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە خراپتربوونی دۆخی زیندانیان کرد

شیرین عەبادی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئەوین و گوستنەوەی زیندانییەکان بۆ زیندانەکانی دیکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستیان کردووە بە سەرکوتکردنی بەرفراوان و بەكارهێنانی توندوتیژی و سوكایەتیكردن بە زیندانیانیی سیاسیی."

هەڵکوتانەسەر زیندانی ئەوین

شیرین عەبادی لە پەیامەکەییدا ئاماژەی بە گواستنەوەی زیندانیانی ئەوین لە دۆخێکی خراپدا کردووە و دەڵێت: "لە کاتی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئەوین، سەدان هێزی پاسەوانی تایبەت هەڵیانکوتایە سەر زیندانییەکان و بە توندوتیژی ڕووبەڕووی زیندانییەکان بوونەوە و لە هەلومەرجێکی نامرۆڤانەدا زیندانییەکان بۆ زیندانی گەورەی تاران و زیندانییەکانی دیکە گواسترانەوە."