لە دێرەزۆر ٥٠٠ نەمام چێندرا
کۆمەڵەی هەنگەوانان بە بەشداری دانیشتووان و یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی دێرەزۆر دەستیان بە چاندنی ٥٠٠ نەمامی جۆربەجۆر لە شاری هەجین کرد.
کۆمەڵەی هەنگەوانان بە بەشداری دانیشتووان و یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی دێرەزۆر دەستیان بە چاندنی ٥٠٠ نەمامی جۆربەجۆر لە شاری هەجین کرد.
لە چوارچێوەی سەوزکردنی شارەکەدا، نەمام لە چواڕێیانی شارەکە، دەروازەکانی شار، ڕێگەی ٢٠، پارکەکانی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان دەچێنرێت.
بەشداربووانی چالاکییە ژینگەیەکە، سەبارەت بە گرنگی باشترکردنی ژینگە و زیادکردنی سەوزایی، ئاماژەیان بەوەدا کە زیادکردنی ناوچەی سەوزایی کەشوهەوا باشتر دەکات و ژینگەی سروشتی بۆ هەنگەکان دابین دەکات.
بەشداربووان هیواخوازن ئەم کارە ببێتە هۆکاری ئەوەی کە هەموو گۆڕەپانێکی هەرێمەکە سەوز ببێت و بانگەوازی پاراستنی سروشتیان کرد