کەمپینی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ
پلاتفۆڕمی ئاشتی و ئازادی ئەورووپا (EFFP) بۆ هاوکاری و برەودان بە چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد و پرۆسەکە کەمپینی 'دەمەوێت دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بکەم'ـی لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی دەستپێکردووە، بەم مەبەستەش لە قۆناغی یەکەمدا کەسایەتی کاریگەر لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی و وڵاتانی ئەورووپا بە پرکردنەوەی داواکاری داوا لە وەزارەتی دادی تورکیا دەکەن بچنە دوورگەی ئیمراڵی و دیداری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بکەن. وەک هەنگاوێک لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی ٣٩ کەسی لە ئەرووپاوە دێنە ئەستەنبوڵ.
شاندە ٣٩ کەسییەکە کە پێکهاتوون لە؛ ئەکادیمی، ڕۆژنامەوان، نووسەر، سیاسەتمەدار، یاساناس و سەندیکاوان لە نێوان ڕۆژانی ١ و ٢ـی تەمووز دێنە تورکیا و لە ئەستەنبوڵ زنجیرەیەک دانوستان ئەنجام دەدەن.
بڕیارە شاندەکە بە گەیشتنیان بە تورکیا، سەرەتا لە ١ـی تەمموزدا سەردانی نوسینگەی یاسایی سەدساڵە بکات کە وەک نوسینگەیەکی یاسایی کاری پارێزەری لە دۆسیەی ڕێبەر ئاپۆ دەکات.
هەرهەمان رۆژ شاندەکە سەردانی ڕێکخستنی ئەستەنبوڵی دەم پارتی دەکات و دواتر چاویان دەکەوێت بە هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان.
ڕۆژی دواتر کە دەکاتە ٢ـی تەمموز دانوستان و کۆبوونەوەکانی شاندەکە بە ئەنجامدانی مێزگردێک لە هۆتێلێکی تەقسیم بەردەوام دەبێت و لە مێزگردەکەدا پەیوەست بە چارەسەری پرسی کورد و دەرفەتی هاوکاری نێونەتەوەیی گفتوگۆی کراوە ئەنجام دەدرێت. لە میانی مێزگردەکەدا چۆنییەتی بەهێزکردنی کەناڵەکانی سیاسەتی دیموکراتیک و دیدگاکانی چارەسەری ئاشتیانە هەڵدەسەنگێندرێت.
بڕیارە لە کۆتایی کۆبوونەوە و سەردانییەکانیاندا بەناوی شاندەکەوە ئەنجامنایەکی هاوبەش بڵاوبکرێتەوە. شاندەکە دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانیان تورکیا جێ دەهێڵن و دەگەڕێنەوە بۆ ئەورووپا.