بە دیمەن

شەهید زیلان لە کانتۆنی فورات یادکرایەوە

شەهید زیلان (زەینەب کناجی) بە بەشداری سەدان کەس لە کانتۆنی فورات یادکرایەوە.

مەراسیمی بیرهێنانەوە

شەهید زەینەب کناجی (زیلان) کە ٣٠ ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم چالاکیی فیدایی ئەنجامدا، لە ٢٩ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە گۆڕەپانی شەهید عەگید لە کۆبانێ یادکرایەوە. لە گردبوونەوەکەدا وێنەی شەهید زیلان و ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرایەوە. جەماوەر درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

پاش خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان، بەناوی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فوراتەوە، زۆزان بەکر قسەی کرد، ڕایگەیاند زیلان پێشەنگی ئازادییە بۆ ژنانی کورد، گوتی: "ئێمەش وەک ژنان، بەڵێن دەدەین، هێڵی زیلان بگەیەنین بە لوتکە و سەرکەوتن. وەک ڕێبەر ئاپۆش گوتی 'پرۆژە تەواونەکراوەکەم  پەیوەست بە ژنان، بە ژنۆلۆژیا گەیشت بە ئامانج.' ئێمە بە ڕۆح زیلانەکان سەردەکەوین". 

دواتر هونەرمەندانی تەڤ چاند، هیلالی زێڕێن و هونەرمەند فاتیمە کە لە حەلەبەوە هاتبوون، بەرهەمە هونەرییەکانی خۆیان پێشکەش کرد. گردبوونەوەکە بەرهەمی گرووپە هونەرییەکان کۆتای هات.