بە دیمەن

لە هامبۆرگ بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە پرۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک

لە هامبۆرگ لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ستاند دانرا. دووپاتکرایەوە، ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، دەتوانێت کۆتایی بە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێت.

ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبین لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا ستاندی دانا.

لە ستاندەکەدا پانکارتی "ژن ژیان ئازادی، لە کوردستانەوە بەرەو جیهان" هەڵواسرا، درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لەسەر وێنەی ڕێبەر ئاپۆ نووسرابوو.

لە ستاندەکەدا گۆرانی دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ گوترا و بڵاوکراوە دابەشکرا.

ژنان و گەنجان هەڵپەڕکێیان کرد و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

'بانگەوازەکەی ئۆجالان هیوابەخشە بۆ هەمووان'

لەسەر ناوی ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبین، ئاگنەس ئالڤەنسلەبین ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ڕایگەیاند دەبێت ڕێبەر ئاپۆ دەستبەجێ ئازاد بکرێت، دووپاتی کردەوە کە لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا، گەلی کورد ٢٧ ساڵە لەژێر گۆشەگیریدایە، گوتی: "دەبێت هەمووان پشتگیری لەو پرۆسەیە بکەن کە ئۆجالان دەستی پێ کردووە. فیکری ئۆجالان دەتوانێت کۆتایی بە شەڕەکان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێت. بانگەواز و بۆچوونەکانی ئۆجالان، هیوابەخشە بۆ گەلان. بۆیە، دەبێت هەموو هێزە دیموکراتیکەکان دەستبەجێ بۆ ئاشتی هەنگاوبنێن".

'دەبێت ژنان ڕۆڵێکی چالاک بگێڕن'

ئاگنەس ڕایگەیاند بەتایبەت ژنان دەبێت لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵێکی چالاک بگێڕن، گوتی: "لەڕێی ژنانەوە گۆڕانی کۆمەڵایەتی دێتەدی. دەبێت دەستبەجێ ئۆجالان ئازاد بکرێت. دەبێت ڕێگە بدرێت دەستبەجێ ئۆجالان چاوی بە پارێزەران و ڕێکخراوەکانی ژن بکەوێت".