بریندارانی شەڕ شەهید زیلانیان بە بیرهێنایەوە
لە حەسەکە و شەدادی، گەریلای ئازادی زیلان (زەینەب کناجی) لە ٢٩هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە لایەن بریندارانی شەڕەوە بە بیرهێنرایەوە.
لە حەسەکە و شەدادی، گەریلای ئازادی زیلان (زەینەب کناجی) لە ٢٩هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە لایەن بریندارانی شەڕەوە بە بیرهێنرایەوە.
کۆبوونەوەی بیرهێنانەوەکە لە حەسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستیپێکرد و چەندین برینداری شەڕ بەشدار بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامی بریندارانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئازاد حەسەن قسەی کرد و ئاماژەی بە ژیان و کەسێتی شەهید زیلان کرد و گوتی: "هەڤاڵ زیلان لە بەرانبەر پیلانگێڕی ٦ی گوڵانی ١٩٩٦ بوو بە وەڵامگۆ. ئەوەی پێویستە لەسەر ئێمەی بریندارانی درێژەدانە بە ڕێباز و هێڵی شەهیدان."
پاشان نامەکەی شەهید زیلان بە زمانی عەرەبی خوێندرایەوە. کۆبوونەوەکە بە هەڵسەنگاندنی پەیوەست بە ژیان و تێکۆشانی شەهید زیلان بەردەوامبوو.
کۆبوونەوە لە شەدادی
لە هەرێمی شەدادی بە بەشداریبوونی چەندین برینداری شەڕ بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی گەریلای ئازادی زیلان کۆبوونەوەیەکی بیرهێنانەوە ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکەی شەدادی نامەکەی شەهید زیلان خوێندرایەوە و ئەناڵیزەکانی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەست بە شەهید زیلان تەماشاکرا.
لە قسەکانی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە تەڤگەری ئازادی بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژی سەرەتاوە تاوەکو ئەمڕۆ لەسەر بنەمای پێکەوە ژیانی گەلان تێکۆشانی ئەنجام داوە.
بریندارانی شەڕ ئاماژەیان بەوەداوە هەمیشە بۆ پاراستنی بەهاکانی شۆڕش تێکۆشان دەکەن و هەروەها بۆ ئەو پڕۆسەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردوە و بە سەرکەوتن بە ئەنجام بگات، بە ڕۆڵی پێشەنگایەتی ڕادەپەڕن.